ناو: کاکە
ناوی باوک: ئیسماعیل
ساڵی لەدایکبوون: 1932
ڕۆژی کۆچی دوایی: #24-08-2025#
شوێنی لەدایکبوون: #هەولێر#
شوێنی کۆچی دوایی: هەولێر
$ژیاننامە$
کاکە ئیسماعیل عومەر خدر ناسراو بە (سەید کاکە)، فەرماندە و سیاسەتمەدار، ساڵی 1962 پلەی سەردەستە بووە لە هێزی پێشمەرگە، ساڵی 1976 لە دەستەی دامەزرێنەرانی بزووتنەوەی سۆسیالیستی کوردستان بووە، ساڵی 1977 بە فەرماندەی هەرێمی دەشتی هەولێری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەڵبژێردراوە، ساڵی 1981 لە کۆنگرەی یەکەم بووەتە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی حزبی سۆسیالیستی کوردستان...
کاکە ئیسماعیل عومەر خدرناسراو بە سەید کاکە، فەرماندە و سیاسەتمەدار، ساڵی 1962 پلەی سەردەستە بووە لە هێزی پێشمەرگە، ساڵی 1976 لە دەستەی دامەزرێنەرانی #بزووتنەوەی سۆسیالیستی کوردستان# بووە، ساڵی 1977 بە فەرماندەی هەرێمی دەشتی هەولێری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەڵبژێردراوە، ساڵی 1981 لە کۆنگرەی یەکەم بووەتە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی حزبی سۆسیالیستی کوردستان، ساڵی 1983 بووەتە ئەندامی کۆمیتەی سەرکردایەتی سەربازی هێزەکانی بەرەی جود (بەرەی نیشتمانی دیموکراتی)، ساڵی 1993 لەلایەن نوێنەرانی کۆنگرەی یازدەیەم بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردراوە، لە 4ی حوزەیرانی 2005دا لە خولی دووەم بووەتە ئەندامی ئەنجوومەنی نیشتمانی کوردستان لەسەر لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە 15ی کانونی یەکەمی 2010 لەلایەن سەرۆک #مەسعود بارزانی#یەوە مەدالیای بارزانیی نەمری پێ بەخشراوە.
$ژیاننامە$
کاکە ئیسماعیل عومەر خدر ناسراو بە سەید کاکە لە ساڵی 1932 لە شاری هەولێر لە دایک بووە، دەرچووی قۆناغی سەرەتاییە، لەسەر دەستی مامۆستا گۆرانی هۆزانڤان فێری خوێندەواری بووە، لە ساڵی 1953 بەشداری ڕاپەڕینی جوتیارانی دەشتی هەولێر دژ بە دەرەبەگەکانی کردووە، لە 6ی ئەیلوولی 1961 بە مەبەستی پێشگرتنی کاروانی پۆلیسی ئێراق کە لە شاری کەرکووکەوە دەهاتنە شاری هەولێر بۆ شکاندنی مانگرتنی شاری هەولێر بەشداری لە مانگرتنی شێراوەدا کردووە کە داوای مافە نەتەوایەتییەکانی کورد لە حکومەتی ئێراقیان دەکرد، ساڵی 1975 لە دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول وەک پەنابەر ڕووی لە شانشینی ئێران کردووە، ساڵی 1975 لە شارۆچکەی ماهان سەربە پارێزگای کرمانی ئێران نێشەجێ کراوە، ساڵی 1975 گەڕاوەتەوە باشووری کوردستان و لەلایەن دەسەڵاتدرانی حزبی بەعسی عەرەبی سۆشیالیستی بە خێزانەوە بۆ شاری ڕومادی لە ڕۆژاوای ئێراق دوور خراوەتەوه.
ساڵی 1988 لە دوای ئەنفالەکان وەک پەنابەر ڕوو لە کۆماری ئیسلامیی ئێران کردووە، لە 30 کانونی دووەمی 2005 پالێوراوی لیستی نیشتمانی دیموکراتی کوردستان بە ژمارە 162 بۆ ئەنجوومەنی نیشتمانی کوردستان بووه، لە 4 حوزەیرانی 2005دا لە خولی دووەم بووەتە ئەندامی ئەنجوومەنی نیشتمانی کوردستان لەسەر لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان، شارەزای زمانەکانی کوردی، عەرەبی و فارسییه، پەرتووکێکی بە ناوی (بیرەوەری پێشمەرگەیەک 2000) نووسیوە، لە ڕۆژی 24-08-2025 لە شاری هەولێر کۆچی دوایی کردووە.
$خەباتنامە$
سەید کاکە ساڵی 1953 پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان ئێراقەوە کردووه، ساڵی 1956 لەبەر چالاکی سیاسی و کوردایەتی بۆ ماوەی دوو ساڵ بەند کراوە و ئەشکەنجە دراوه، ساڵی 1961 سەرەتا وەک شانەی چەکدار لە شاری هەولێر چالاکیی نواندووە و دوای ئاشکرابوونی لەلای دەزگای هەواڵگری سوپای ئێراق پەیوەندی بە ڕیزەکانی هێزی پێشمەرگەوە کردووە، ساڵی 1962 پلەی سەردەستە بووە لە هێزی پێشمەرگە، ساڵی 1963 بەشداری لە شەڕی گوندی قەشقە (هەولێر)دا کردووە دژ بە هێزی پاسەوانانی نەتەوەیی (حرس قومی)، ساڵی 1963 بەشداری شەڕی خوڕخوڕ (هەولێر)ی دژ بە هێزی پاسەوانانی نەتەوەیی کردووه، ساڵی 1963 بەشداری لە شەڕی ئازیانە (#کەرکووک#)دا لە دژی پاسەوانانی نەتەوەیی و سوپای ئێراقی کردووە، ساڵی 1964 پلەی پێشمەرگایەتی بەرز کراوەتە بۆ سەرپەل، ساڵی 1964 لە بەڕێوەبەرانی ئاهەنگی جەژنی نەورۆزی بێستانە بووە لە هەولێر، ساڵی 1964 نوێنەری کۆنگرەی شەشەمی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شارۆچکەی قەڵادزێ سەربە پارێزگای سلێمانی بووە، ساڵی 1965 بەشداری لە داستانی سەفیندا کردووە.
ساڵی 1966 پلەی پێشمەرگایەتی بەرز کراوەتەوە بۆ فەرماندەی لق لە بەتالیۆنی دەشتی هەولێر لە هێزی سەفین، ساڵی 1966 نوێنەری کۆنگرەی حەوتەمی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شارەدێی گەڵاڵەی سەربە پارێزگای هەولێر بووە، ساڵی 1969 وەک فەرماندەی بەتالیۆنی یەکی هێزی دەشتی هەولێر لە ناوچەی دیدەوان بەرەنگاری هێزی زەمینی سوپای ئێراق بوو و توانی بەسەریانا سەربکەوێ، ساڵی 1970 نوێنەری کۆنگرەی هەشتەمی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە، ساڵی 1974 پلەی پێشمەرگایەتی بەرز کراوەتەوە بۆ فەرماندەی بەتالیۆنی یەک لە هێزی دەشتی هەولێر، لە 6ی ئەیلوولی 1974 لەو فەرماندانە بووە کە بەشداری لە تێکشکاندنی هێزی زەمینی سوپای ئێراق لە شەڕی ماکۆکدا کردووە، ساڵی 1974فەرماندەی شەڕی گوندی سماق شیرین بووە، ساڵی 1974 لە هێڵی کانی کۆڵان و لووتکەی کڵاوی دیوانە لە شەڕی گوندی دارەبەن توانی پێشڕەوی هێزەکانی سوپای ئێراق ڕابگرێت، لە ناوەڕاستی مانگی نیسانی ساڵی 1975بەشداری کۆبوونەوەی فراوانی مەهاباد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانی کردووە بۆ بەردەوامی خەبات و بەرخۆدان و ئامادەکاری بۆ شۆڕش، ساڵی 1975 لەلایەن دەسەڵاتدرانی حزبی بەعسی عەرەبی سۆسیالیستی بە خێزانەوە بۆ شاری ڕومادی لە ڕۆژاوای ئێراق دوور خراوەتەوە، ساڵی 1976 لە دەستەی دامەزرێنەرانی بزووتنەوەی سۆسیالیستی کوردستان بووە.
لە 8ی ئابی 1976دا بە مەبەستی خەباتی چەکداری ڕووی لە چیاکانی کوردستان کردووە، لە 31 ئابی 1977 بەشداری یەکەمین کۆبوونەوەی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دۆڵە کۆستێ لە سێگۆشەی سنووری نێودەوڵەتی (ئێراق تورکیا ئێران) سەربە پارێزگای هەولێری کردووە بە مەبەستی دابەشکردنی پۆستەکان و بە فەرماندەی هەرێمی دەشتی هەولێری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەڵبژێردراوە، ساڵی 1978 لە شەڕی بازێ دژ بە هێزەکانی سەرکردایەتی کاتی پارتی دیموکراتی کوردستان بەشداری کردووە، ساڵی 1978 لە شەڕی هەکاریدا بەدیلی کەوتووەتە دەستی هێزەکانی سەرکردایەتی کاتیی پارتی دیموکراتی کوردستان، ساڵی 1978 لە دەستبەسەری هەڵهاتووە و خۆی گەیاندووەتە هێزەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە چیای قەندیل سەربە سنووری پارێزگای سلێمانی، ساڵی 1979 لەبەر پێشخستنی کادیرانی کۆنی گرووپی (ئیبراهیم ئەحمەد جەلال تاڵەبانی) و دژایەتیکردنیان بۆ کادیرانی کۆنی باڵی سەرۆک مستەفا بارزانی لەگەڵ ژمارەێکی زۆری کادیر و پێشمەرگە لە ڕیزەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان جیابووەوە، ساڵی 1979 لە کۆنفرانسی یەکگرتنی گۆڕەشێر بووەتە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی حزبی سۆسیالیستی یەکگرتووی کوردستان، ساڵی 1981 لە کۆنگرەی یەکەم بووەتە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی حزبی سۆسیالیستی کوردستان، ساڵی 1983 بووەتە ئەندامی کۆمیتەی سەرکردایەتی سەربازی هێزەکانی بەرەی جود (بەرەی نیشتمانی دیموکراتی)، ساڵی 1985 بووەتە ئەندامی مەکتەبی سیاسی حزبی سۆشیالیستی کوردستان، ساڵی 1991 وەک سەرکردە و فەرماندەێک بەشداری ڕاپەڕینی باشووری کوردستاندا کردووە، لە 19ی ئاداری بەشداری کۆبوونەوەی بەرەی کوردستانی بە مەبەستی دیارکردنی کاتی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نیشتمانی کوردستان و بارودۆخی ئابووری و ئاساییشی باشووری کوردستانی کردووە، ساڵی 1992 لەسەر لیستی یەکگرتن (حسک و پاسۆک) بۆ ئەنجوومەنی نیشتمانی کوردستان خۆی پاڵاوتووه.
ڕۆژی پێنجشەمەی 20 ئابی 1992 لە شاری هەولێر بەشداری کۆنگرەی یەکەمی حزبی یەکگرتنی کوردستان بۆ یەکگرتنی هەر سێ ڕێکخراوی ڕامیاری کوردی باشووری کوردستان کە بریتی بووینە لە حزبی سۆسیالیستی کوردستان، پارتی دیموکراتی سەربەخۆیی کوردستان (پاسۆک) و پارتی دیموکراتی گەلی کوردستانی کردووە و لە ڕۆژی پێنجشەمەی 27ی ئابی 1992 لەلایەن نوێنەرانی کۆنگرە بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی حزبی یەکگرتن هەڵبژێردراوە، ساڵی 1992 کراوەتە بەرپرسی دەزگای یارمەتیی خێزانی شەهیدان و کاروباری پەککەوتووان و ئەندامی دەزگای سەربازی (حزبی یەکگرتنی کوردستان)، ساڵی 1993 لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان لەلایەن نوێنەرانی کۆنگرەی یازدەیەم بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردراوە، لە 1ی کانونی دووەمی 1995 لە قۆناغی شەڕی ناوخۆ لە باشووری کوردستان ماڵەکەی لە شاری هەولێر لەلایەن چەکدارانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە تاڵان کراوە، ساڵی 1999 نوێنەری کۆنگرەی دوازدەیەمی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە، لە ڕۆژی 1 شوباتی 2004 شوان سەید کاکەی کوڕی لەلایەن خۆکۆژێکی گرووپی تیرۆریستی (القاعدة) و لەناو بارەگای لێژنەی لقی دووی هەولێر شەهید بوو، لە ڕۆژی هەینی 7 کانونی دووەمی 2005 لە کردەوەیەکی تەقینەوەی تیرۆریستیدا لە شاری هەولێر ڕزگاری بووە، ساڵی 2010 نوێنەری کۆنگرەی سێزدەیەمی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری هەولێر بووە، لە 15ی کانونی یەکەمی 2010 لەلایەن سەرۆک مەسعود بارزانییەوە مێدالیای بارزانیی نەمری پێ بەخشراوه.
$سەرچاوەکان:$
ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.
ڕەسووڵ ڕەشید سەعید، بیرەوەری پێشمەرگەیەک، (بێ شوێن 2017ز)، ل 90.
کۆنگره، دەرئەنجامەکانی هەڵبژاردنی کۆمیتەی ناوەندیی پارتیمان ڕادەگەینێت، ڕۆژنامەی برایەتی، ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان یەکگرتوو، ژمارە 1729، هەولێر، هەینی، 27 ئابی 1993ز، ل 1.
حامید گەوهەری، میدالیای بارزانی بەرزترین خەڵاتی ڕیزلێنان، کتێبی یەکەم، چاپی دووەم، (هەولێر دەزگای خێرخوازی بارزانی 2019ز)، ل ل 242 245.
حامید گەوهەری، میدالیای بارزانی بەرزترین خەڵاتی ڕیزلێنان، کتێبی سێیەم، (هەولێر دەزگای خێرخوازی بارزانی 2019ز)، ل 147.
کنێر عەبدوڵڵا، بەشداری سیاسی ژنان لە باشووری کوردستان، (سلێمانی 2016ز)و ل 90.
علی سنجاری، القضیة الکوردیة وحزب البعث العربی الأشتراکی فی العراق، الجزء الثالث، (دهوک مطبعة خانی 2012م)، ص 352.
لیستی نیشتمانیی دیموکراتی کوردستان بۆ پەڕڵەمانی کوردستان، ڕۆژنامەی بەرەو هەڵبژاردن، لیژنەی باڵای ڕاگەیاندنی هەڵبژاردنەکان، ژمارە 5، هەولێر، چاپخانەی ڕۆشنبیری، 22 کانونی دووەمی 2005ز، ل 3.
شوان محەمەدئەمین تەها خۆشناو، هەولێر لەنێوان ساڵانی 1963 1970 لێکۆڵینەوەیەکی مێژووییە لە بارودۆخی سیاسی، (هەولێر چاپخانەی زانکۆی سەڵاحەددین 2016ز)، ل ل 109، 299، 317 318.
البلاغ الختامی للمؤتمر التوحیدی لحزب (یەکگرتن) الکوردستانی، جریدة گەل (الشعب)، العدد 52، السنة العاشرة، أیلول 1992م، ص 7.
فاتح ڕسول، چەند لاپەڕەیەک لە مێژووی خەباتی گەلی کورد، بەرگی سێیەم، (سوید 1994ز)، ل 305.
فاتح ڕسول، چەند لاپەڕەیەک لە مێژووی خەباتی گەلی کوردمان، بەرگی یەکەم، (سوید چاپخانەی هەڵەبجە 1979ز)، ل 104.
فازیل کەریم ئەحمەد، بە خەونی گەورەوە کەوتینە ڕێ، بەرگی یەکەم، (سلێمانی چاپخانەی تاران 2019ز)، ل 297.ل ل3، 7. [1] [2]