شارەدێیەکە، دەکەوێتە شارۆچکەی #خەبات# لە پارێزگای #هەولێر#، #باشووری کوردستان#.[1]
لە سیستەمی یەکە کارگێڕییەکانی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستاندا، ناوی سێ شارەدێ ھەیە بەھەمان ناو. شارەدێی ڕزگاری کە دەکەوێتە شارۆچکەی کەلار لە پارێزگای سلێمانی کە ناوەندەکەی شارەدێی ڕزگارییە، شارەدێی ڕزگاری، زاخۆ کە دەکەوێتە شارۆچکەی زاخۆ لە پارێزگای دھۆک ناوەندەکەی شارەدێی ئیبراھیم خەلیلە، شارەدێی ڕزگاری، ھەولێر کە دەکەوێتە شارۆچکەی خەبات لە پارێزگای ھەولێر ناوەندەکەی شارەدێی تۆپزاوەیە.
$ناو$
لە ساڵی 1991 لە ڕاپەڕینە مەزنەکەی ( بەھاری 11 ئازار ) خەڵکی ئەم گوندە جوامێرانە دەست لەسەر پێ توانیان شەڕی بوێرانە و دەست بەیەخەبن دژ بە پاشماوەکانی ڕژێمی بەعس کە پێک ھاتوو بوون لە بنکەی ئەمن و داموو دەزگاکانی ڕژێمی ئەو کاتی لەم کۆمەڵگەیە کە توانیان لە ماوەی (3)کاتژمێر بەھاوکاری جەماوەری ڕقئەستووری ئەم کۆمەڵگەیە ھەموویان بە سزای شورش و گەل گەیاندن واتە ڕزگار کرا ، بۆیە ناوی لێنرا ( شارەدێی ڕزگاری).ە.
$جوگرافیا$
سنووری شارەدێی ڕزگاری:
لە باکوورەوە شارەدێی #کەورگۆسک#.
لە باشوورەوە شارەدێی #شەمامک# و شارەدێی #گوێڕ#.
لە ڕۆژھەڵاتەوە شارەدێی #بەحرکە#.
لە ڕۆژاواوە شارەدێی ناوەندی شارۆچکەی #خەبات# و شارەدێی #کەڵەک#.