ساڵی1962 لە#سلێمانی# لەدایکبووە. خوێندنی سەرەتایی لە (#دەربەندیخان#) و ناوەندی لە (ئازادی) و ئامادەیی لە (ئەزمەر) لەسلێمانی تەواوکردووە. ساڵی 1986-1987 کۆلێجی پزیشکی بەپلەی یەکەم و بە ئاستی (زۆرباش) و ساڵی 1994 دکتۆرای لە هەناویدا تەواوکردووە. لە ناوەڕاستی حەفتادا لەگەل (فاروق ڕەفیق) و (ئاشتی حەمە) و چەند خوێندکارێکی تردا کاری شانۆییان لەچالاکی قوتابخانەکاندا ئەنجامداوە. ساڵی1977 یەکەم پارچەشیعری بەناوی (نێڵە) لە ڕۆژنامەی هاوکاری دا بڵاوبۆتەوە. لە لاپەڕەکانی (بەیان، ڕۆژی کوردستان، ڕۆشنبیری نوێ، ئاسۆ، پاشکۆی عێراق، ڕەنجی کرێکار، کاروان و ئەدەب و هونەری کوردستانی نوێ) داشیعری بڵاوکردۆتەوە. لە زۆربەی کۆڕ و مێزگردە ئەدەبییەکانی ئەو ڕۆژگارانەدا بەشداری کردووە. لەسلێمانی دیوانێکی شیعری بەناوی (حەسرەت)ەوە لەچاپداوە 2009. ئێستابەپلەی پرۆفیسۆری یاریدەدەر ڕاگری کۆلێجی پزیشکی سلێمانییە. [1]