شارەدێیەکە سەربە شارۆچکەی #ڕانیە#ی پارێزگای #سلێمانی#یە لە #باشووری کوردستان#.[1]
$ناو$
چوارقوڕنە گوندێکی چوار ماڵ دەبن ھەریەکەیان لە سووچێکی گردۆڵکەدا خانوویان درووستکردبوو واتە ھەریەکەی لە قوڕنەیەک.
قوڕنەش بە واتە سووچ (گۆشە) دێت، وشەی قوڕنە لە وشەی زمانی ئینگلیزی (corner)ەوە وەرگیراوە وردەوردە گەشەی کردووە و ماڵی تری لێ گردبوونەوە و پتر بوون، ماڵی اسماعیل ئاغا و جەمیل ئاغای غەفوری یازدە و لێوژە لەو گوندە نیشتەجێ بوون، دوای درووستبوونی شارەدێی چوارقوڕنە ئاغاکان چونە شوێنی خۆیان و ئەو گوندە نەما و ئێستاش تەنیا شوێنەواری ماوە. ناوی چوارقوڕنە-چوار-قوڕنە، چوار-سووچ، چوار-زاویە، چوار-گۆشە.
$جوگرافیا$
شارەدێی چوارقوڕنە ھاوسنوورە لەگەڵ: لە باکوورەوە شارەدێی ناوەندی شارۆچکەی #حاجیاوا#، لە باشوورەوە شارەدێی #خدران#، لە ڕۆژھەڵاتەوە شارەدێی ناوەندی شارۆچکەی ڕانیە، لە ڕۆژاواوە شارەدێی ناوەندی شارۆچکەی #کۆیە#.
$ڕووبەر$
ڕووبەری ئەم شارەدێیە (226کم2)یە لە (1٫1٪) پارێزگای سلێمانی پێکدەھێنێت و (29٫6٪) شارۆچکەی ڕانیە پێکدەھێنێت.
لە ڕووی ڕووبەرەوە لە ئاستی (دووەم)ە لە چوار شارەدێی شارۆچکەی ڕانیەدا.
$دانیشتووان$
تەواوی دانیشتووانی ئەم شارەدێیە کوردن، بە پێی پێشبینی دەستەی ئاماری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2020 دانیشتووانی ئەم شارەدێیە (61.120)کەسە.
لە ڕووی دانیشتووانەوە لەسەر ئاستی (دووەم)ە لە چوار شارەدێی شارۆچکەی ڕانیە.
$مێژوو$
مێژووی ئەم شارەدێیە نوێیە لە 21-06-1999 دا لەلایەن حکوومەتی ھەرێمی کوردستان (ئیدارەی سلێمانی) کرایە شارەدێ. ناوەندەکەشی شارەدێی چوارقوڕنەیە.
ھێنانە کایەی شارەدێی ناوەندی شارۆچکەی ڕانیە لە سنووری شارۆچکەی ڕانیە، ناوەندەکەی گوندی چوارقوڕنە بوو بە پێی فەرمانی کۆماری ژمارە (685) لە 17-11-1960دا.
لە کابینەی شەشەم لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران ژمارە (1084) ڕۆژی (02-05-2011) بریاری درووستکردنی ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین و #هەڵەبجە# و #سۆران# و #زاخۆ# دەرچوو سەرۆکی ھەرێمی بە نووسراوی ژمارە (1650) لە ڕێکەوتی ( 08-02-2011) ڕەزامەندی لەسەر دەربری لە (01-03-2012) سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بە فەرمانی ھەرێمی ژمارە (57)سەرپەرشتیاری بۆ ئیدارەی ڕاپەڕین دەستنیشان کرد و لە (05-03-2012) لە ڕۆژی ساڵیادی ڕاپەڕینی پر شکۆی خەڵکی کوردستان لە بەردەمی کەسوکاری سەربەرزی شەھیدان و خەڵکی ڕانیە و دەڤەرەکە لەلایەن بەڕێز پارێزگاری سلێمانییەوە فەرمانی دەست بەکاربوونی درایە.