لە دایکبوی 23-10-1977 لە سلێمانی. قۆناغی سەرەتایی و ناوەندیم لە شاری ڕانیە تەواوکردووە و دوابەدوای قۆناغی دواناوەندی شەشی ئامادەیی لە کۆلیژی پەروەردەی وەرزشی هەوڵیر وەرگیرام لە ساڵی 1997، بەڵام بەهۆی نالەباری بارودۆخی سیاسی و شەری ناوخۆوە، نەمتوانی لەو بوارە بەردەوام بم و خوێندنەکەم گواستەوە بۆ شاری سلێمانی و دامبەزاند بۆ پەیمانگا چونکە ئەو کات کۆلیژی پەروەردەی وەرزشی لە سلێمانی نەبو. بڕوانامەی دبلۆمی بالام لە پەیمانگای مەڵبەندی مامۆستایان بەشی زانستی بیرکاری، لە سلێمانی پیبەخشرا لە ساڵی 1999. هەر لە ساڵی 1997 لەسەرتای دامەزراندنی سەنتەری چالاکی گەنجانەوە بوومە ئەندام و دوای دەرچونم لە پەیمانگاش، هەر لە سنتەری گەنجان وەک کارمەند دامەزرام هەر لەو ڕییەشەوە لە چەندین چالاکی هونەریدا بەشداریم هەبووە، بۆ نموونە لەگەڵ چەند هاورییەکی شاعیر و چیرۆکنووسدا لە ساڵەکانی 1997، 1999، 1998 ئیوارە کۆری هەڵبەستییمان هەر لە سەنتەری گەنجان هەبووە، ئەوانیش کاکە گۆران عومەر ڕەشیدی جوانەمەرگ و ئەیوب ڕەزا و نەشمیل بوون، هاوکات هەمووان کارمەندبوین لەوی. تا ئەپریلی ساڵی 2000، دواتر وەک کارمەندیکی حکومی لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی دامەزرام. ئەم وەزارەتە، بەشیک بوو لە وەزارەتی تەندرووستی جیابووەوە لەو سالەدا، نەرمین عوسمان وەزیری بوو.
هەر لە ساڵی 2000 مانگی 7 لەلایەن سەنتەری ڕاگەیاندن وروناکبیری ژنان، لەگەڵ هاوریی زۆر نزیکم سەردەشت عەبدول ڕەحمان بانگهیشت کراین بۆ کارکردن لەگەڵیاندا. ئیمەش پیشنیارەکەمان لا پەسەند بوو، لەویوە دەستمان کرد بە کاری جددی لە ڕۆژنامەی ڕیوان، کە ئەو کات هێشتا هەر بە ناوی ژیانەوەوە دەردەچو. ماوەی 2 ساڵێک لەوی کارمانکرد، لەو ماوەیەدا جگە لەوەی چەندین وتارو ڕیپۆرتاژم بۆ ڕۆژنامەکە دەنووسی هاوکات لەرپرسی لاپەڕە 4ی ڕۆژنامەکە بووم کە لاپەڕەی ئەدەب و هونر بو. ئەم سەنتەرە ڕووناک ڕەئوف بەرپرسی سەرەکی بوو تیایدا دوای ئەویش هەریەک لە هاوژین مەنمی و ڕووناک فەرەج سەرنووسەر و بەریوەبەری نووسین بوون. تەلار نادر و کۆرال تۆفیق و هاناشوانیش دەستەی سەرەکی نووسەرانی بوون.
پاشان لەگەڵ سەردەشت دا لە ڕۆژنامەی هاووڵاتییەوە پیشنیاری کارکردنمان بۆکرا وەک ڕۆژنامەنووس. ئیمەش بەهۆی ئەوەی زیاتر ئارەزومان بوو کە لە میدیایەکی ئازاددا کاربکەین، کە هیچ پەیوەندییەکی بە کاری حیزبی و ململانیی ناو حیزبەوە نەبیت. بۆیە لە ساڵی 2002 لە هاووڵاتی دەستمان کرد بەکاری ڕۆژنامەوانی. چەندین ڕاپۆرت و ڕیپۆرتاژی مەیدانی وبەدواداچون و چاوپیکەوتن و هەوالی سیاسی و کۆمەڵایەتیمان بۆ ڕۆژنامەکە ئامادە دەکرد. کاری ڕۆژنامەوانیمان ڕاستەوخۆ لە دوای تەواوبوونی کاری وەزارەتەوە دەستی پیدەکرد.
ئەوەبوو بەهۆی خۆشەویستیم بۆ بوارەکەو زیاتر حەزکردن بە ئەکادیمی کردنی کارەکانم لە بوارەکەدا، لە ساڵی 2003 داواکاریم پێشکەش بە وەزارەتی خوێندنی بالا، کرد بە مەبەستی دریژەدان بە خوێندن. لەووە لە کۆلیژی زانستە مرۆڤایەتییەکان بەشی ڕاگەیاندن وەرگیرام.
هەر لە 2003 لەگەڵ ئامینە مەحمودی پاریزەرو ئاسۆ جەباری نووسەر و ڕۆژنامەنووس و ئارام جەمال کە ئێستا بەریوەبەری ڕێکخراوەکەیە، دەستمان کرد بە کاری ڕێکخراوەیی لە پەیمانگای کوردی بۆ هەڵبژاردن کە چاودێری هەڵبژاردنەکانی کوردستان و ئێراقمان دەکرد لەسەر بنەمای پیوەرو پرەنسیپە نیونەتەوەییەکان.
لە ساڵی 2006 بەهۆی هاوسەرگیرییەوە سەفەرمکرد بۆ وڵاتی نەرویج. کار و چالاکییەکانم لە بواری ژناندا لیرەش بەردەوامی هەیە و لەگەڵ گرووپیک لە ژنان بە ناوی کڤیننە ئوتڤالگت لە (ڕ.ک.ر) چەندین کۆر وسیمنارمان بە مەبەستی زیاتر هۆشیارکردنەوە و زانیاری بەخشین بە زمانی کوردی و نەرویجی پێشکەش بە کوردانی دانیشتووی وڵاتی نەرویج کردووە. بابەتەکان پیکهاتبوون لە کچ بەزۆر بەشودان و توندوتیژی خێزانی و دیاردەی خەتەنەکردنی کچان لە کوردستان.
بۆ ئەمساڵی خوێندن، خوێندکاری کۆلیژی زانستە سیاسییەکانم لە بەشی مافی مرۆڤ و لیک تێگەیشتن لەنێوان کلتوورە جیاوازەکان
ساڵی 2006 ژیانی هاوسەریم پیکهیناوەو هاوسەرەکەم ناوی ئارام لەتیفە کچیکی 3سالو نیوم هەیە بە ناوی ئیلیا.