لوقمانی حاجی کەریم
لە ڕێکەوتی #01-01-1971# لە گوندی #کڵاشکەران# هاتۆتە دنیاوە. تا قۆناغی ناوەندی لە قوتابخانەی بازیان خوێندووە. لە قۆناغی یەکەمی پیشەسازیی #چەمچەماڵ# لەلایەن ڕژێمەوە زیندانی کراوە تا ساڵی 1992. سەرەتای ساڵی 2000ەوە وەک هەمووئەوانەی کۆچیان بەرەو مەنفا کرد ئەویش ڕووی کردووەتە بەریتانیا و تا ئێستا لەوێ دەژی. سێ بڕوانامەی فول دبلۆمای (ناشناڵ دبلۆما) لە بواری کولتوور و میدیا و ڕۆژنامەنووسیدا هەیە. چەندین کۆرسی تایبەتیشی لە بوارە جیاوازەکانی وەک فیلمکاریی و نواندن و سیاسەتی ئیجتیماعی و ئای تیدا ئەنجام داوە. لە ناوەندی پەرستگەی زەردەشتیانی جیهان دەورەی هیربەدیی تەواو کردووە و پلەی موبەدیان داوەتێ. پاشان لەخانەی مەزدا لەلەندەن خوێندویەتی و ئاوێستای پیرۆزی لەبەر کردووە. خاوەنی ئیمتیازی ماڵپەڕی پێنووسەکان بووە و بەردەوام لەوێندەر نووسیوێتی و ماوەیەک سەرنووسەری گۆڤادی نێوەند بووە و لە سەرەتای دەستبەکاربوونی کوردستانپۆستدا یەکێک بووە لەنووسەرە بنچینەییەکانی و ئەندامی دەستەی نووسەران بووە.. چووار ڕۆمانی چاپکراوی هەیە، لەژێر ناوی (وشەکانی ناو چاڵ) و (لە سەردەمی سەرۆکایەتیمدا). (ووڵاتی بەرد) و (شانشینی ژێر دەوار) پەرتووکێکی لێکۆڵینەوەی دەربارەی ئایینی زەردەشتی بەناوی (بەهەشتی ئەهورایی) چاپ و بڵاوکردووەتەوە و هەروەها پەرتووکی (سروشواژ) ی خوردە ئەوێستای وەرگێڕاوە و بڵاو کردووەتەوە. نامیلکەیەکی لەژێر ناوی (نهێنییەکانی بوون) چاپ و بڵاو کردووەتەوە.
پیر لوقمان لە ساڵی 2015 بۆ یەکەم جار و پاش 1437 ساڵ دابڕانی کورد لەئایینی زەردەدتی لە کوردستان دەشتی بەبانگەشەی ئسینەکە کردووە و ناوەندی زەردەشتیانی دامەزراندووە و خۆیشی وەک ڕێبەری ئایینی زەردەشتی و وەک سەرۆکی ناوەندی زەردەشتیان لەژێر ناوی پیر لوقماندا لەناو زەمینەی کوردەواریدا ناسێندرا.[1]