ناو: جیهاد
نازناو: جیهاد دڵپاک
ناوی باوک: زۆراب ئەحمەد
ڕێکەوتی لەدایکبوون: #12-04-1948#
شوێنی لەدایکبوون: شاری #کەرکووک#
شوێنی کۆچی دوایی: شاری #سلێمانی#
ڕێکەوتی کۆچی دوایی: #25-09-2013#
$ژیاننامە$
قۆناغەکانی خوێندنی شاری کەرکووک تەواوکردووە و دەرچووی خانەی مامۆستایان بووە.
ساڵی 1971 یەکەم کاری بەناوی (ژیانی کچە لاڵەکە) وەک کاری شانۆ پێشکەشکردووە لەوانە فیلم- (مەرەزە، مامە ڕیشە، کەرکووک 4 ، بەشەکانی درامای گەردەلول، لاپەڕەکانی کەرکووک. و چەندین بەرهەمی دیکە) هونەرمەند جگە لە کاری ئەکتەریی، کاری دەرهێنانیشی کردووە.
پاشانیش لە درامای مەرەزە ” لەپاش ئەم دوو کارە، هەروەھا درامای (ژاڵە) یەکێک بووە لە شاکارە جوانەکانی بە ڕۆڵی (مامۆستا ھێمن)، کە دەنگدانەوەکی زۆری ھەبوو بۆ ناوی ھونەرمەند، جیهاد دڵپاک دەبێتە ئەستێرەیەکی پرشنگداری جیهانی هونەری کوردی.
لە ساڵی 1997 لەگەڵ کۆمەڵێک هونەرمەندی تری شاری کەرکووک لە میهرەجانی کوردی بۆ شانۆ لە شاری #بەغدا# بەشدار دەبێت.
لە ساڵی 1999ش لەگەڵ کۆمەڵێک هونەرمەندی شاری سلێمانی و کەرکووک شانۆگەری ” تاوان و سزا” نمایش دەکەن، ئەم شانۆگەرییە لە ڕۆمانە ناودارەکەی ”دۆستۆفیسکی”یەوە وەرگیراوە. هونەرمەند جیهاد دڵپاک لە چەند درامایەکدا لەگەڵ خێزانی خۆیدا ڕۆڵی بینیوە، واتە بنەماڵەیەکی هونەردۆست بوون.
ساڵی 1971 یەکەم کاری بەناوی (ژیانی کچە لاڵەکە) وەک کاری شانۆ پێشکەشکردووە و درامای (بەهاری دزراو) یش یەکەم کاری دراما بووە کە ساڵی 1972 بەشداریی تێدا کردووە. پاشان لەساڵەکانی دواتردا بەشداریی لەژمارەیەکی زۆر لەدراما و فیلمدا کردووە لەوانە فیلمی (#مامە ڕیشە#، کەرکووک 4، بەشەکانی درامای #گەردەلوول#، لاپەڕەکانی کەرکووک) و چەندین بەرهەمی تر.
پێش زیاتر لە سەدەیەک باپیری، لە ناوچەی قوبادی ئاوارەی باشووری کوردستان دەبن سەرەتا لە شاری #خانەقین# نیشتەجێ دەبن پاش ماوەیەک دەڕۆنە کەرکووک لەوێ نیشتەجێ دەبن هەرلەو شارە بۆ هەمیشەی جێگیر دەبن، بەڵام جیهاد دڵپاک لەبەر کاری هونەریەکەی ڕوو دەکاتە شاری سلێمانی و لەو شارە نیشتەجێ دەبێت، لە ئێستادا بنەماڵەیەکی دیاری شاری کەرکووکن.
لە دوای ململانێیەکی زۆر لەگەڵ نەخۆشی شێرپەنجە لە (25-09-2013)دا دڵەگەورەکەی لە لێدان کەوتووە، بۆ هەتاهەتایە ماڵاوایی لە هونەری کوردی کردووە، لە دوای کۆچیشی وەک وەفایەک ، قوتابخانەیەک لە شاری کەرکووک و شەقامێک لە شاری سلێمانی، بەناوی (جیهاد دڵپاک)ەوە ناونران.