کەوتووەتە 17 کیلۆمەتری باشووری ڕۆژاوای #سەقز# و لە ساڵانی 2010 تا 2014 درووستکراوە.
ئەم بەنداوە یەکێک لە بەنداوکانی پارێزگای #سنە# لە ڕۆژھەڵاتی کوردستانە و ئاوی شاری سەقز و پتر لە 60 گوند و ئاوایی دەوروبەر لەسەر ڕێگەی سەقز بە بانە تامین دەکا.
ئاوی پشت ئەو بەنداوە لە چەم و ڕووبارەکانی ڕووباری جەغەتوو و چەمی سەقزە کە لە کوێستانەکانی چلچەمە و کێلەشین نێوان ناوچەی سەقز و بانە سەرچاوە دەگرێ و ئاوی پشت بەنداوەکە دەگاتە 85 ملوێن مەتری چوارپاڵو.
ئەم بەنداوە لە گوندستانی میرەدە نزیک بە گوندی چراغ ھەڵکەوتووە.[1]