•لە ساڵی 1938 لە شارۆچکەی #پێنجوێن# سەربە پارێزگای #سلێمانی#، لەخێزانێکی هەژار و کەمدەرامەت لە دایکبووە. باوکی (مەلا عەلی) پۆلیسی پەیوەندی بوو، بەشێوەیەکی بەردەوام لەگەڕان بووە لە پارێزگای سلێمانی، هەر بۆیە (مەحمود عەلی عوسمان) خوێندنی سەرەتایی لەنێوان #بیارە# و شاری سلێمانی تەواوکردووە.
• هاوینی ساڵی 1955 بووە ئەندامی پارتی دیموکراتی کوردستان.
•ساڵی 1956 لە کاتی خوێندن لە کۆلێژی پزیشکی لە بەغدا، بووە سکرتێری یەکێتی قوتابییانی کوردستان، کە ئەو کات مام جەلال سەرۆکی ئەو ڕێکخراوە بوو.
•ساڵی 1958 بووە ئەندامی یەدەگی لیژنەی مەرکەزی پارتی دیموکراتی کوردستان.=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2009/2361/0002.JPG=KTML_ImageCaption_Title=مەحمود عوسمان و مستەفا بارزانی=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=مەحمود عوسمان و مستەفا بارزانی=KTML_ImageCaption_End=
• ساڵی 1961 کۆلێژی پزیشکی لە زانکۆی بەغدا تەواوکردووە، لە دە خوێندکاری یەکەمی کۆلێژەکە بوو.
•ساڵی 1961 بووە پزیشکی سەربازی لەحامیەی سلێمانی.
•ساڵی 1962 وەک پزیشک لە نەخۆشخانەی کۆماری لە بەغدا کاردەکات.
•ساڵی 1963 دەچێتە ڕیزی شۆڕشی ئەیلولەوەو لە شاخ وەک پێشمەرگە و پزیشک خەبات دەکات.
•لە ئازاری ساڵی 1963 بەشداردەبێت لە کۆفرانسێک لە کۆیە بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەگەڵ حکومەتی بەغدا.
•ساڵی 1964 لە کۆنگرەی شەشەمی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە ئەندامی مەکتەبی سیاسی و لە پاشان ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی شۆڕشی ئەیلول کە لە نزیکەی (60) کەس پێکهاتبوو.
•لە ناوەڕاستی ساڵی 1965 بووە سکرتێری مەکتەبی تەنفیزی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی شۆڕشی ئەیلول. لە هەمان کاتدا بەرپرسی بەشی پەروەردە و تەندرووستی بوو لەو ئەنجوومەنە لە ناوچە ڕزگارکراوەکانی کوردستان.
• کۆتایی ساڵی 1965 یەکەم گەشت بۆ دەرەوەی کوردستان سازدەکات وەک نوێنەری شۆڕش بۆ وڵاتانی ئەوروپا و ئەمەریکا.
• پاش گەڕانەوەی لە ساڵی 1966 دەگەڕێتەوە بۆ کوردستان و لە ڕێگەی پەرتووک و قەوانەوە خۆی فێری زمانی فەرەنسی دەکات.
• ساڵی 1967 وەک نوێنەری شۆڕشی ئەیلول، گەشتێکی تر بۆ وڵاتانی ئەوروپا و ئەمەریکا سازدەکات.
• لە ساڵانی 1964 تا 1975 زۆربەی کاتێکانی لەگەڵ سەرۆک مستەفای بارزانیدا دەبێت وەک ئەندامی مەکتەبی سیاسی و پزیشک و وەرگێڕی زمانەوانی. هەروەها لە هەموو گەشتەکانی ناوەوەو دەرەوەی وڵات یاوەری دەکات.
• ساڵی 1969 سەرۆکی وەفدی شۆڕشی ئەیلول بوو بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ حکومەتی بەغدا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی گەلی کورد، کە بە بەیاننامەی 11ی ئازاری ساڵی 1970 کۆتایی هات.
• لە 29ی ئەیلولی ساڵی 1971 لەحاجی ئۆمەران لە تەقینەوەیەکدا، کە ئامانجەکەی سەرۆک مستەفا بارزانی بوو، ڕزگاری دەبێت. لەو ڕووداوەدا کەچەند مەلایەک سەردانی سەرۆک مستەفا بارزانی یان کرد بەناوی ناوبژیکردن، لە کاتی کۆبوونەوەکە تەقینەوەیەک ڕوویدا و بووە هۆی برینداربوونی مەلا مستەفا.
•تەمووزی ساڵی 1972 لەگەڵ خوالێخۆشبوو
ئیدریس بارزانیئیدریس بارزانی سەردانی ئەمەریکا دەکات بۆ دامەزراندنی یەکەم پەیوەندی ڕەسمیی نهێنی لەنێوان شۆڕشی کورد و ئەمەریکا.
• لە ئازاری ساڵی 1975 لەگەڵ سەرۆک مستەفا بارزانی شای ئێران دەبینن و ناڕەزایی توند لەسەر ڕێکەوتننامەی جەزائیر دەردەبڕن.
• پاش ڕێکەوتنامەی جەزائیر لە ساڵی 1975، لەسەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان دووردەکەوێتەوە.
• ساڵی 1975 دەچێتە ئێران و بۆ ماوەی زیاتر لەساڵێک لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ئەو وڵاتە وک پزیشک کاردەکات.
• ساڵی 1976 دەچێتە وڵاتی سووریا و لیژنەی تەحزیری پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ ژمارەیەک لە هاوەڵەکانی دادەمەزرێنێت.
• ساڵی 1977 گەشتێک بەرەو وڵاتانی ئەوروپا دەکات و ماوەی سێ مانگ دەمێنێتەوە بۆ باسکردنی تێچوونی شۆڕشی ئەیلول و دەستپێکردنەوەی شۆڕشی نوێ.
• ساڵی 1977 دەگەڕێتەوە بۆ کوردستان و دەچێتە دۆڵی گارە لە نزیک سنووری تورکیا کە پێشمەرگەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەوێ بوون. پاش ماوەیەک بەپێ بەڕێدەکەون و بەماوەی چوار ڕۆژ دەگەنە نۆکان لە سنووری قەڵادزێ.
• لە #08-08-1979# لەگەڵ ژمارەیەک لە هاوەڵەکانی لە ئەنجامی یەکگرتنی بزووتنەوەی سۆسیالیست و لیژنەی تەحزیری پارتی دیموکراتی کوردستان، حزبی سۆسیالیستی کوردستان درووستدەکەن. هەر لەو ماوەیەدا چالاک بووە لە ئۆپۆزسیۆنی ئێراقی و دەوری بینیوە لە درووستکردنی هەردوو بەرەی (جوقد) و (جود) بۆ ئۆپۆزسیۆنی ئێراقی کە لە ساڵی 1980 دامەزرا. هەروەها لە پەیماننامەی تەرابلوس ڕۆڵی هەبووە.
• لە 1-10-1979 لەگەڵ حزبی سۆسیالیست سەردانی بەغدا دەکات و لەگەڵ سەدام حسێنی سەرۆکی ئەو کاتی کۆماری ئێراق بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر کێشەکانی کورد کۆدەبنەوە.
• لە ساڵانی (1980 بۆ 1987) لە کاتی شەڕی نێوان ئێراق و ئێران، لە درەرەوەی وڵات پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەدەبرد.
• لە 24-11-1987 لەسەردانێکیدا بۆ کوردستان لە گوندی سیروان لە ناوچەی دوکان دەرمانخوارد دەکرێت بە ساڵیۆم، لەو کاتەدا چەند هاوڕێیەکیان شەهید بوون، دکتۆر مەحمود لە کوردستان مایەوە و بۆ ماوەی شەش مانگ تیماری خۆی کرد.
• ساڵی 1988 بەشداردەبێت لەگفتوگۆی دامەزراندنی بەرەی کوردستانی لە پاشان لەگەڵ خوالێخۆشبوو #ڕەسوڵ مامەند# بوون بە ئەندامی سەرکردایەتی ئەو بەرەیە بە نوێنەرایەتی حزبی سۆسیالیستی دیموکراتی کوردستان.
• مانگی 10 ی ساڵی 1989 بەشداردەبێت لە کۆنفرانسێکی گرنگی نێودەوڵەتی سەبارەت بەکێشەی گەلی کورد لە پاریس. لەو کۆنفرانسەدا وتاری باشووری کوردستان دەخوێنێتەوە.
• لە ساڵانی 1988 و 1991 دەبێتە نوێنەری بەرەی کوردستانی لە دەرەوەی وڵات و لێپرسراوی پەیوەندییەکانی بەرەی کوردستانی لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی و ئەوروپای ڕۆژهەڵات کە نووسینگەکەی ئەو کات لە دیمەشق بوو. چەندین گەشتی سیاسی بۆ وڵاتانی ئەوروپا و ئەمەریکا و وڵاتانی تری جیهان وەک نوێنەری کوردی ئێراق سازدەکات.
• ساڵی 1991 لە بەرلین یاسر عەرەفاتی سەرۆکی ئەوسای فەلەستین دەبینێت و لەسەر گفتوگۆکانی نێوان بەرەی کوردستانی و بەغدا قسە دەکەن. هەروەها لەگەڵ وەفدی بەرەی کوردستانی سەردانی وڵاتی تونس دەکەن بۆ لای یاسر عەرەفات بە هەمان مەبەستی گفتوگۆی بەغدا و بەرەی کوردستانی.
• لە ئازاری ساڵی 1991 بەشداردەبێت لە کۆنگرەی فراوانی ئۆپۆزسیۆنی ئێراقی لە بەیرووت.
• لە ئازاری ساڵی 1991 بەشدار دەبێت لە کۆنفرانسێکی نێونەتەوەیی لە ستۆکهۆڵم لەسەر کێشەی کورد و نوێنەرایەتی کوردی ئێراق دەکات.
• تەمووز و ئابی ساڵی 1991 بەشداردەبێت لە کۆبوونەوەکانی سەرکردایەتی بەرەی کوردستانی، هەروەها بەشداردەبێت لە دوا خولی گفتوگۆکان لەگەڵ بەغدا کە شەش هەفتەی خایاند.
• دەبێتە کاندیدی سەرۆکایەتی هەرێم لە هەڵبژاردنی ساڵی 1992ی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستاندا.
• دوای درووستبوونی کێشە لەناو لایەنەکوردییەکاندا پاش هەڵبژاردنەکانی ساڵی 1992 تا ساڵی 1998 ڕۆڵی ناوبژیوان دەبینێت بۆ ئاشتکردنەوەی لایەنەکان و سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات.
• لە ساڵی 1998 تا ساڵی 2003 بەشداری چەندین کۆڕ و سیمینار و کۆنفرانسی تایبەت بەکێشەی کورد و گەلی کوردستان دەکات و چەند جارێکیش دەگەڕێتەوە بۆ هەرێمی کوردستان.
• ساڵی 2002 بەشداریدەکات لەکۆنفرانسی هێزە ئۆپۆزسیۆنەکانی ئێراق لە لەندەن، کەڕێگە خۆشکەربوو بۆ ڕووخانی ڕژێمی سەدام.
• ساڵی 2003 پاش ڕووخانی ڕژێمی سەدام حسێن، دەبێتە ئەندامی ئەنجوومەنی حکومڕانی لە ئێراقدا.
• هەمیشە چالاک بووە لە خەباتی نەتەوەیی و پشتیوانی زۆری لە خەباتی هەموو پارچەکانی کوردستان و حزب و لایەنە سیاسییەکانی کردووە و سەردانی کردوون لە ناوەوەو دەرەوەی وڵات. پەیوەندی زۆر هەبووە لەگەڵ هەردوو شەهید قاسملۆ و دکتۆر سەعید. هەروەها لەگەڵ حزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و سەرکردەی پەکەکە عەبدوڵڵا ئۆجەلان و کوردەکانی سووریا و تورکیا.
• لە ساڵی 2005 تا ئێستا ئەندامی پەڕڵەمانی ئێراقە لەسەر لیستی هاوپەیمانی کوردستانی.
• بەشداریکردووە لە چەندین ۆنگرەیەی نەتەوەیی پارچەکانی کوردستان لە وڵاتانی (فەرەنسا، بەلجیکا، کەنەدا، ئەمەریکا، بەریتانیا، نەرویج) و چەندین وڵاتی تریش.
• دکتۆر مەحمود عەلی عوسمان بێجگە لە زمانی کوردی زمانەکانی (فارسی، عەرەبی، ئینگلیزی، فەرەنسی) بەباشی دەزانێت، تاڕادەیەکیش زمانی ئەڵمانی.
• ساڵی 1970 پاش 11ی ئازار، پڕۆسەی هاوسەرگیری لەگەڵ خاتوو (بەهاری کاکە زیادی کۆیە) پێکهێناوە، خاوەنی هەشت منداڵە بەناوەکانی (هیوا، هێرۆ، هەتاو، هەورین، لانە، بۆتان، چنار، هێمن) و نۆ نەوەشی هەیە.[1]