هونەرمەند حەمەجەزا، کوڕی #حاجی عەلی بەگ#، لە شاری #سلێمانی# لە ساڵی 1949ز. دا لە دایکبووە. لە تەمەنی 19 ساڵیدا ژیانی هاوسەری پێکەوەناوە لەگەڵ خاتوو (گوڵیزار) و خاوەنی 6 منداڵە (2 کوڕ و 4 کچ) (تەها، هونەر، ڕێزان، بەناز، ڕۆژگار، هۆزیار) .
حەمەجەزا، لە ساڵی 1969ز. دا پەیوەندی کردووە بە شۆڕشی ڕزگاری خوازی کوردەوە، چەندین ساڵی تەمەنی ژیانی لە پێشمەرگایەتیدا بەسەر بردووە. پاشان لەگەڵ خێزانەکەیدا ڕوویان کردووەتە ئەوروپا و لە وڵاتی دانیمارک نیشتەجێبوون. پاش ڕاپەڕینە مەزنەکەی بەهاری خوارووی کوردستان ڕووی کردووەتەوە کوردستان لە سلێمانی درێژەی بە ژیانی هونەری و #کوردایەتی# داوە.
خاوەنی چەندین #سروودی نیشتمانی# و ئاوازی خۆشی کوردییە، حەمەجەزا بە دەنگە خۆشەکەی گڕ و تینێکی تایبەتیی بوو بۆ هاوڕێکانی لە شاخ.
لە تەمەنی 61 ساڵیدا و لە کاتژمێر 1:50 خولەکی #01-10-2010#ز. بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کردووە. هەمان ڕۆژ لە #گردی سەیوان# لە سلێمانی تەرمەکەی بەخاک سپێردرا.[1]