لە ساڵی 1938 لە شاری #کۆیە# لەدایکبووە.
لە زانکۆی (الازهر)ی قاهیرە دکتۆرای فەلسەفەی وەرگرتووە.
لە ساڵانی 1969-1972 مامۆستا بووە لە زانکۆی بەسرە.
لە ساڵی 1972-1975 نوێنەری شۆڕشی کورد بووە لەقاهیرە.
ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# ساڵی 1975.
لە ساڵی 1992-1993 یەکەم سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بووە.
لە ساڵی 1993 کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بووە.
لە ساڵی 1998 سەرپەرشتیاری (ڕێکخستن)و (ڕاگەیاندن)ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بوو لە دەرەوەی وڵات.
لە ساڵی 2002 نوێنەری یەکێتیی نیشتمانی کوردستان بووە لە (دەستەی ئامادەکردنی کۆنگرەی نیشتمانیی ئێراق لە لەندەن).
ساڵی 2003 سەرۆکی لیژنەی میکانیزمی دانانی دەستوور لە ئێراق.
ساڵی 2004 سەرۆکی کۆنگرەی نیشتمانی ئێراق.
ساڵی 2004 سەرۆکی ئەنجوومەنی نیشتمانی ئێراق.
ساڵی 2005 سەرۆکی فراکسیۆنی هاپەیمانی کوردستان لەپەڕڵەمانی ئێراق و جێگری سەرۆکی لیژنەی داڕشتنی دەستووریی ئێراق و پاشانیش جێگری سەرۆکی لیژنەی دەسکاریکردنی دەستووریی ئێراق.
جگە لە زمانی دایک زمانەکانی: عەرەبی و فارسی و کەمێکیش ئینگلیزی دەزانێت.
بەشداریکردووە لە چەندین لیژنەی موناقەشەی تێزی ماجستێر و دکتۆرا لە زانکۆکانی کوردستاندا.
پەرتووکێکی بە ناوی (اخوان الصفاء- فلسفتهم و غایتهم) چاپ و بڵاوبووەتەوە.
چەندین نووسینی جیاجیای لەرۆژنامە کوردی و عەرەبییەکاندا بڵاوبووەتەوە.
خاوەن ئیمتیازی ڕۆژنامەی #کوردستانی نوێ#-یە.
خێزاندارە و پێنج کچی هەیە.
کاندیدی لیستی هاوپەیمانی کوردستانی لە پارێزگای #هەولێر# بۆ هەڵبژاردنی پەڕڵەمانی ئێراق لە 2010دا.
پاش نەخۆشکەوتنی #مام جەلال#، بووە سەرۆک کۆماری ئێراق.