شاعیر و نووسەر و ئەکتەر و ڕووناکبیری کورد -شەهید #دڵشاد مەریوانی#
دڵشاد محەمەد ئەمین فەتاحی مەریوانییە:
باوکی لە ساڵانی سی سەدەی بیستەمەوە لە گوندی کاڵێی خوارووی مەریوانەوە، هاتووەتە #پێنجوێن#، پاشان شاری سلێمانی، هەر لەوێ ژنی هێناوە و نیشتەجێ بووە. لە #28-03-1947#ز.خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی بەشی وێژەیی هەر لە#سلێمانی# تەواوکردووە.
بۆ تەواوکردنی خوێندنی زانستگا چووەتە شاری بەغداد، لە زانستگای بەغداد کۆلێژی زمان و ئاداب بەشی زمان و ئەدەبی کوردی تەواوکردووە و ساڵی 1972ز. (بەکالۆریۆس) لیسانسی تیادا وەرگرتووە.
بەهۆی نۆبەرەیی خۆی لە خێزانەکەدا و هۆشیاری باوکی هەر لە ساڵی 1959-1962ز. لە خەباتی #یەکێتی خوێندکاران#ی کاتی خۆی کاری کردووە.
هەر لە مانگی مارتی 1963ز. وە کاری سیاسی و خەباتی ژێر زەمینی کردووە. چەندین جار زیندانی کراوە و ئازار و ئەشکەنجە و دەربەدەری دیوە.
لە شۆڕشەکەی ئەیلوولی 1961ز. و لە شۆڕشەکەی حوزەیرانی 1976ز. دا یەکی پتر دوو ساڵ ژیانی پارتیزانانەی ناو شاری تاقیکردووەتەوە.
جارێک بە دەربەدەری و چەندین جار بە گەشت زۆربەی شارەکانی وڵاتانی عەرەبی و تورکیا و وڵاتانی ئەوروپای ڕۆژهەڵات و ڕۆژاوای دیوە.
ئەندامی:
کۆمەڵی ڕۆشنبیری کورد.
یەکێتی نووسەرانی کورد.
نەقابەی ڕۆژنامە گەرانی ئێراق ئەندامی هاوبەش بووە.
ماوەیەک چەند بەرنامەیەکی ئەدەبی و ڕۆشنبیری لەرادیۆی ئێراق بەشی کوردی وتەلەفزێونی #کەرکووک# بەشی کوردی بردووە بەڕێوە.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2009/2131/0002.JPG=KTML_Photo_Alt=دڵشاد مەریوانی=KTML_Style=width:25%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2009/2131/0002.JPG=KTML_Photo_End=
بەرهەمە ئەدەبی و ڕۆشنبیرییەکانی لەرۆژنامەکانی: ژین، هاوکاری، کاری میللی، بیری نوێ، دەنگوباس..هتد، . بڵاوکردووەتەوە. هەروەها لە گۆڤارەکانی: بەیان، ڕۆشنبیری نوێ، ڕۆژی کوردستان، دەنگی کرێکار، تریفە..هتد...بڵاوکردووەتەوە
گەلێک وتاری ڕەخنەی ئەدەبی لەسەر نووسەران و شاعیران و ڕۆشنبیرانی کورد نووسیوە لەوانە: #ئیبراهیم ئەحمەد#، د. #مارف خەزنەدار#، محەمەد مەولوود، د.ئەمین موتابچی، هێمنی شاعیر، د. عەبدولڕەحمانی قاسملۆ، #شێرکۆ بێکەس#، د.#کاوس قەفتان#، کەریمی حیسامی، حەمە ساڵح دیلان، شوکور مستەفا، #ڕەئوف بێگەرد#، #ڕەفیق سابیر#، #ڕەئوف حەسەن#، #حسێن عارف#، #لەتیف هەڵمەت#، ..هتد.
پتر لە 17حەڤدە شانۆما-نمایش نامە-ی نووسیوە و وەریگڕاوە و ئامادەی کردووە، لەوانە: نازدار و شوان، پەروانە، خۆرکە، چاوی ڤێتنام، پەراوەی ژن هێنان، بووکە خان. مانگیش ئاوابوو..هتد.
چەندین محازەرە و کۆڕی ئەدەبی و ڕۆشنبیری کۆڕی ڕەخنە سازی بە درێژایی 12 دوازدە ساڵ دەربارەی: شیعر، ڕەخنە، ئافرەتان، چیرۆک، ئەدەبی فۆلکۆری کوردی.. هتد.. لە شارەکانی: سلێمانی، #هەولێر#، #دهۆک#، بەغداد..هتد..پێشکەش کردووە.
بەناوی هەمەجۆرەوە چەندین بەرهەمی ئەدەبی و ڕۆشنبیری و سیاسی لە ڕۆژنامە و بڵاوکراوە و گۆڤار و نەوارە نهێنییەکاندا بڵاوکردووەتەوە.
لە هاوینی 1962تا پاییزی 1966ز. لەگەڵ دەستەی لاوانی هۆشیاری ئەو کاتەدا، دامەزرێنەری (#کۆمەڵەی بوژاندنەوەی سامانی نەتەوایەتی کورد#) بوو. کە کۆمەڵێکی ئەدەبی و هونەری بوو. باوەڕیان بە خەباتی ژێر زەمینیی ئەدیبان و هونەرمەندانی خێرخواز و پێشکەوتووی کوردبوو، تا بەرهەمی ئەدەبی و هونەری بەرەنگاری، بەشێوەی بڵاوکراوە و نامیلکەی دەستاو دەست کرد و بەناو جەماوەردا بڵاوبکەنەوە لەو لاوانەی ئەو سەردەمە: فەرەیدوون قادر، #عەلی توانا#، دارا شێخ نووری شێخ ساڵح عەبدورەزاق پشدەری، ئەکرەم قەرداغی، عومەر ساڵح، جەلال محەمەد، جەلال مەهدی، محەمەد ئەکرەم کەریم، عەبدوڵڵا عەباس، #عومەر چاوشین#..هتد.
شیعری بەرەنگاری گەلێک لە شاعیرانی عەرەب و فارس و ئەوروپایی وەرگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی لەوانە: موزەفەر نەواب، مەحمود دەرویش، سەمیح القاسم، پاپلۆ نێرۆدا، پۆل ئیلوار، فابتزارۆف، مایکۆفسکی، یەسەنین، کاڤاڤی.. هتد.
لە ژیانی ئاشکرای ئەدەبیدا ئەم نامیلکە سەربەخۆیانەی لە چاپ داوە:
1-فرمێسک و زەردەخەنە_ شیعر 1968ز.
2-یەکەم هەنگاو_ پەخشان1973ز.
3-دڵدارانی شۆڕش _چیرۆک 1973ز.
4-پێشوازی خاوەن شکۆ_ ڕەخنە 1973ز.
5-ببن بەتیشک _شیعر1976ز.
6-بەپەنجەکانم دەتبینم_ چیرۆک 1977ز.
7-دێر یاسین _چیرۆک 1978ز.
8-سەمفۆنیای وەنەوشە_ شیعر1980ز.
لەدوو شانۆنامەدا وەک ئەکتەر بەشداری کردووە:
1-لانەوازان 1973ز.
2-پردی وڵات 1974ز.
لەفیلمێکی سینەمایی 12 خولکەییدا وەک ئەکتەر بەشداری کردووە، فیلمی ژیانی شوان 1972ز. بەرهەمی زانستگای سلێمانی.
لە کاتی قوتابێتیدا لە زانستگای بەغدا 1969-1972ز. دامەزرێنەرو سەرۆکی تیپی شاڵاوی کەرکووکی هونەری بوو کە لە سەردەمی خۆیدا ڕۆڵێکی گرنگی دیاری بینی لە ناوەندی زانستگای بەغدا و موستەنسەرییەدا، جگە لەو ئاهەنگانەی لەیادە فەلەستینییەکاندا دەیان گێڕا بۆ ناساندنی کورد بەو کۆمەڵە و یەکێتییە شۆڕشگێڕانەی لە شاری بەغدا داڵدە داربوون. لەئەندامانی ئەم تیپە: وریا حەسەن فیکری، دڵشاد ئەحمەد محەمەد ئەمین، شپەخان جەلال، کاژاو محەمەد ئەمین مەریوانی، بەهجەت ڕەشید، عەبدوررەحمان ئەبوبەکر، مستەفازەنگنە، گەوێژ حەمە ئەمین، گوڵستان حەسەن عەباس.
لەفرمانی دەوڵەتیدا ئەم کارانەی دیوە:
1-چاودێری زمانەوانی (مشرف لغوی) وەزارەتی ڕاگەیاندن.
2-مەشقیاری هونەری (مدرب فنی بدرجە معلم) لە بەشی زمان و ئەدەبی کوردی کۆلێژی ئاداب، هەروەها لە لقی کوردی کۆڵیژی پەروەردە. بۆ ماوەی مانگو چەند ڕۆژێکیش مامۆستای میوان لە بەشی خوێندنی کوردی لە زانستگای سلێمانی. تۆمارکاریخوێندکاران (مسجل غیابات) لە کۆڵیژی پزیشکی ئاژەڵ (کلیە الطب البیطری) لە #ئەبوغرێب#ی نزیک بەغدا.
3-رۆژنامە نووس لە وەزارەتی ترانسپۆرت لە بەغدا نووسیاری گۆڤاری ڕسالە النقل.
4-مامۆستای زمان و ئەدەبی کوردی لە قوتابخانەی سانەوی سەرچنار پاشان ناوەندی برایەتی لە سلێمانی سەربە ئەمیندارێتی پەروەردە.
لە کاری یەکەمیدا نەبێت، کە بە مەیلی خۆی گوێزراوەتەوە، دەنا لە هەموو کارەکانی تریدا بەهۆی سزادان و دوورخستنەوە و ناچارییەوە شوێن گوڕکێی پێ کراوە. جگە لە دوو جار دوورخستنەوەی لە کاری دەوڵەتی بەناوی پێویست پێ نەبوونەوە (فائظ عن الحاجة) .
لە ساڵی 1975ز. بەشەکەی تری ژیانی هاوسەری خۆی دیوەتەوە پاشان نیشانی کردووە، بەڵام تا ساڵی 1978ز. لەبەر دەربەدەری و لەکارکردن و بەندی مۆڵەتیان نەبووە پێکەوە بژین و خاوەن خانە بن.
هاوسەرو هاوڕێگەی #شیرین ک#.ی ئەدیب و چیرۆک نووسە.
لە #18-10-1983#ز. تا #13-02-1985#ز. ژیانی پارتیزانانەی ناو چیای بردۆتە سەر لەگەڵ هاوسەرو کچەکەیدا.
لە ئەیلوولی 1984ز.وە وازی لە هەموو ئیلتیزام و کاروبارێکی سیاسی هێناوە و گەڕاوەتەوە لای نامە و دەفتەر و قەڵەمەکەی.
بەکرێکاری و بێ کاری ژیانی بردۆتە سەر هەتا گەڕاوەتەوە سەر کاری دەوڵەت بووە بە مامۆستا لە ئامادەیی هەڵگورد تا ساڵی 1987ز.
بەهۆی ڕەفز کردنی جیش الشعبییەوە دووبارە لە وەزیفە دەرکرا.
لە 1988ز. دانرایەوە لەناوەندی سەرۆک.
لە 1989ز. ئامادەیی شۆڕش (2) مانگ
لە #12-02-1989#ز. دەستگیر کراوە.
لە #13-03-1989#ز. شەهید کراوە[1].