ناو: ئازاد
ناوی باوک: محەمەد
ڕێکەوتی لەدایکبوون: #16-08-1946#
شوێنی لەدایکبوون: #مەهاباد#
$ژیاننامە$
16-08-1946 لە شاری مەهابادی پایتەختی کۆماری دیموکراتی کوردستان لەدایکبووە، لەبەر ئەوەی باوکی و خانەوادەکەی پێشمەرگەی شۆڕشی بارزان بوون، لەگەڵ بارزانیی نەمر بەشدارییان لە بەرگرییەکانی کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد کردووە.
قۆناغی خوێندنی سەرەتایی لە ڕێکەوتی و ناوەندی و ئامادەیشی لە#هەولێر# تەواوکردووە.
ساڵی 1966 -1967 لە کۆلێژی زانستی بەشی کیمیای زانکۆی #مووسڵ# وەردەگیرێ، بەڵام لەسەر چالاکییە سیاسییەکانی دەستگیر دەکرێت و بڕیاری دوورخستنەوەی بۆ زانکۆی بەسرا دەدرێ، دواتر لە 1972 زانکۆ تەواو دەکات.
ساڵی 1963 لەسەر چالاکی و هەڵوێستی سیاسی و کوردایەتی بۆ ماوەی 3 مانگ لە موسەیەب دەستگیر دەکرێت و ساڵی 1968 جارێکی دیکە هەر لەبەر چالاکییە سیاسییەکانی لە ڕومادی دەستگیر دەکرێتەوە.
ساڵی 1964 بووەتە ئەندامی #پارتی دیموکراتی کوردستان# و ساڵی 1970 دەبێتە ئەندامی سکرتاریەتی یەکێتی قوتابییانی کوردستان.
ساڵی 1972 پەیوەندی بە #شۆڕشی ئەیلوول# دەکات و دەبێتە پێشمەرگە.
ساڵی 1975 دوای نسکۆ ئاوارەی ئێران بووە، بەڵام لەوێ هاریکاری شەهیدی هەمیشە زیندوو
ئیدریس بارزانیئیدریس بارزانی دەکات لە کاروباری ڕێکخستن و هاریکاری شۆڕش و پەنابەرکان.
لە دامەزراندنی سەرکردایەتی کاتی ڕۆڵێکی کارای هەبوو، بۆیە 1977 جارێکی دیکە پەیوەندی بە شۆڕش کردووەتەوە.
ساڵی 1979 لە کۆنگرەی نوێی پارتی دیموکراتی کوردستاندا دەبێتە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی، هاوکات دەبێتە بەرپرسی لقی 3 و 5.
ساڵی 1979 لەو کاتەی ڕژێمی گۆڕبەگۆڕ هەوڵی تیرۆرکردنی سەرۆک بارزانی دا، ئازاد ڕێکەوتی لەوێ ئامادەبوو، لەو هەوڵەدا بریندار بوو.
ساڵی 1982 بووەتە بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکانی پارتی و بەرەی کوردستانی لە سووریا.
ساڵی 1993 لە کۆنگرەی 11ی پارتی بووەتە ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی پەیوەندی ئیقلیمی و نیشتمانی.
ساڵی 1996 دەبێتە کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ناوەندی ڕێکخستن.
ساڵی 1999 جارێکی دیکە لە کۆنگرەی 12دا بە ئەندام مەکتەبی سیاسی هەڵبژێردرایەوە.
ساڵانی 2001 -2004 بەرپرسی مەکتەبی ناوەندی ڕاگەیاندن بوو.
خێزاندارەو 2 منداڵی هەیە.
زمانەکانی کوردی و عەرەبی و فارسی بە چاکی دەزانێ، هەروەها تا ڕادەیەکیش زمانی ئینگلیزی و ئەڵمانی دەزانێت.
-لە پەیوەندی و گفتوگۆکاندا ئەزموونێکی دەوڵەمەندی هەیە و ناوەندە سیاسییەکان بە یەکێک لە ئەندامە هێمن و چالاکەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان وەسفی دەکەن، هاوکات ئارەزووی بەخوێندنەوەی مێژوو و سیاسەتی هەیە.
لە کابینەی شەشەمی هەرێم، بووەتە جێگری سەرۆک وەزیران.[1]