ناو: پێشڕەو
نازناو: حاکم پێشڕەو
ناوی باوک: سەید برایم
$ژیاننامە$
پێشڕەو ی سەید برایمی
پێشڕەو ئیبراهیم سەعید، ناسراو بە حاکم پێشڕەو، بەڕەچەڵەک بەرزنجیین لە 4/7/1955 لە شاری کۆیە لەدایک بووە. قۆناغەکانی خوێندنی سەرەتای و دواناوەندی لە کۆیە تەواو کردو. لە ساڵی
1978-بڕوانامەی باکالۆریۆسی لە کۆلێژی یاسا وڕامیاری، لە زانکۆی بەغدا بەدەست هێناوە.
لە 2ی حوزەیرانی 1979 چووەتە ڕیزەکانی پێشمەرگەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان تا ناوەڕاستی مانگی11ی 1987.
دادوەری شۆڕش و ئەندام مەڵبەند و سەرپەرشتیاریی مانگنامەی ڕزگاری دەنگی یەکێیتی شۆڕشگێڕانی کوردستان بووە.
لە 18/11/ 1987 چووەتە ئەڵمانیا، لەوێ گۆڤاری مانگنامەی سەکۆ ی دەرکردووە ، جێگر و دواتر سەرۆکی مەڵبەندی ئاوەدانی کوردستان بوو. لە 2003 گەڕاوەتەوە کوردستان.
ڕاوێژپێکراوی ڕاگەیاندنی پەڕڵەمانی ئێراق بووە 2005-2007.
لە پەڕڵەمان 23 ژمارەی بڵاوکراوەی ( الجمعية الوطنية) بە زمانی عەرەبی دەرکردووە لە نیسانی 2005- حوزەیرانی 2006.
لە 2008 و سەرنووسەری گۆڤاری کەکۆن بووە تا 2015
خێزاندارە و سێ کوڕی هەیە بەناوەکانی پێشین 1988، پێڕەو 1990 و پێناو 1992.
ئەزموونی نووسین:
ئەزموونی نووسینم لە پێنجی ئامادەیییەوە دەستی پێ کرد ئەو کاتەی دیوارنامەی (زایەڵە) دواتر ( زایەڵەی یەکێتی) دەرکرد لە 1973-1974.
یەکەم نووسینیشم لە 1976 بڵاوکرایەوە لە ڕۆژنامەی ( الفکر الجدید) کە وەرگێڕانی هۆنراوەیەکی کاک کەمال غەمبار بوو بە ناوی یادگارەکان لە کوردییەوە بۆ عەرەبی.
باوکم هاندەری سەرەکی بوو بۆ خوێندن و نووسین، بەردەوام ڕاڤەی زاراوەو چەمکەکانی بۆ دەکردم
بەرهەمی چاپکراوە:
1- باییز هات و بزر بوو، ( شانۆنامە) چاپی یەکەم بەرلین 1999چاپی دووەم هەولێر 2012
2- ڕووتەمەنی لە ئەدەبی فۆلکلۆریدا ( تۆژینەوە لەمەڕ ئیرۆتیک). سلێمانی، بنکەی ئەدەبی گەلاوێژ 2008. خەڵاتی سێیەمی لێکۆڵینەوەی لە میهرەجانی گەلاوێژ 2004 و دەست هێنا.
3- مقالات کتبتها بالعربیة، مجموعة مقالات، کۆیە، 2010، مرکزکۆیە للدراسات و النشر.
4- ڕەهەندە گەپەکانی پێشمەرگایەتیم، نووکتە و بەسەر هاتەکانی شاخ و پێشمەرگایەتی، کۆیە، 2009
5- زارۆکە ئەفسانە، وەرگێڕانی هەندێک ئەفسانەی برایانی گریم لە ئەلمانییەوە بۆ کوردی، 2011، وێنەی ئەفسانەکان بەرهەمی هونەرمەند عادل زرار بوو.
6- حاجی قادری کۆیی بڵاوڤان، تۆژینەوە لەمەڕ ململانێی حاجی قادری کۆیە لەگەڵ بیری کۆنەپەرستی شێخەکان بە تایبەتیی شێخ نەبی ماویلیان. هەولێر 2017
7- فەرهەنگی حاجی قادری کۆیی، فەرهەنگی دیوانی حاجی قادری کۆییە، کۆیە، پەرتووکخانەی سۆفیا، 2022
8- دڵدار، ژیانی سیاسی، تۆژینەوە، کۆیە، کتێخانەی سۆفیا، مەڵبەندی کۆیە بۆ پەخش و بڵاوکردنەوە، 2023
پەرتووکی ئامادە بۆ چاپ:
1- فەرهەنگی مەلا ڕەئووفی خادم سەجادە.
2-فەرهەنگی زەینەب خان.
3-فەرهەنگی دڵدار.
4- پارێزگای کۆیە، ئەو وتارانەی بۆ پشتگیریکردنی بە پارێزگابوونی کۆیە نووسراوون لەلایەن کۆمەڵێک کەسایەتی ئەدەبی، هونەری، سیاسی و کۆمەڵایەتی کوردییەوە، لەگەڵ پێشەکییەک سەبارەت بە مێژووی کارگێڕی کۆیە.
5- فەرهەنگی ئەلەمان کوردی، بەراوردکردنی ڕەچەڵەک و هاوواتای دەیان وشەی کوردی و ئەڵمانی.
6- کۆمەڵێک وتار بە کوردی لە 1985 تا 2020
7- کورد لە ڕۆمانی ( ئەفسانەی دوا هزرەکان) ی ڕۆماننووسی ئەلمانی ( ئێدگار هیلزنڕات)
8- لە (زایەڵەوە) بۆ (کەکۆن)، ئەزموونی ڕۆژنامەوانیم.
خەڵات و ڕێزلێنان:
خەڵاتی سێیەمی لێکۆڵینەوە، میهرەجانی گەلاوێژ 2004
خەڵاتی گۆڤاری کەکۆن 2016
9- فەرهەنگی ڕووتەمەنی کوردی، فەرهەنگێکە تایبەتە بە زاراوەو وشە و چەمک و سەرجەم کار و ڕەفتارە ئیرۆتیکەکانە.. [1]