لە ساڵی 1941 لە گوندێکی نزێک باژێری #مەهاباد# لە دایکبووە. لە ساڵی 1963 لە مەهاباد دیپلۆمی وەرگرتووە.
ساڵی 1964 کۆچبەری ئەوروپا بووە.
لە ساڵی 1976 ماجستێری ئەندازیاری ئابووری کشتوکاڵ لە پراگ تەواو دەکات و بۆ خولی دۆکتورا دەچێت بۆ ئاڵمان.
ساڵی 1968 دەبێتە ئەندامی کۆمیتەی ساغکردنەوەی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە ئەوروپا.
ساڵی 1978 دەگەڕێتەوە وڵات.
لە ساڵی 1980 وەک یەکەمین نوێنەری حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران دەگەڕێتەوە ئەوروپا.
لە ساڵی 1985 واز لە ئەندامێتی #حیزبی دیموکراتی کورستان#ی ئێران دێنێت.
لە ساڵی 1998 دەبێتە ئەندامی پارلەمانی کورد لە دەرەوەی وڵات و دوای هەڵوەشاندنەوەی لە دامەزراندنی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستاندا جێ دەگرێت.
لە ساڵی 2004 دا و لە یەکەمین کۆنگرەی #پارتی ژیانی ئازاد#ی کوردستان وەک سەرۆکی گشتی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان هەڵدەبژێردرێت. [1]