پەڕڵەمانتاری پێشووی DEP لە پەڕڵەمانی تورکیا و وەک نوێنەری شاری باتمانی باکووری کوردستان ساڵی 1991 لەگەڵ #لەیلا زانا#، #ئەحمەد تورک#، ئورهان دوغان، زوبەیر ئادار هەڵدەبژێردرێت، کە ئەندام پەڕڵەمانی کورد بوون. ساڵی 1993 لە لایەن گرووپێکی شۆڤێنیستی تورکییەوە بەسەختی بریندار دەبێت. لەلەگەڵ گرووپێکی 6 کەسی کە هەموویان پەڕڵەمانتاری کورد بوون، بەرەو برۆکسڵ دەچن، پاشان نووسینگەیەک بە نێوی مافی پەڕڵەمانتارانی DEP دەکەنەوە. ساڵی 1995 پەڕڵەمانی کوردستان لە دەرەوەی وڵات دادەمەزرێنن و لەوەوە کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان بنیات دەنێن. ئێستا ئەندامی کەنسەی نەتەوەیی کوردستان KNK و لێپرسراوی کۆمەڵانی کورد لەئەوروپایە. [1]