گۆڤارێکی فەرهەنگی، ئەدەبی و کۆمەڵایەتییە کە بە دوو زمانی کوردی و فارسی بە شێوەی مانگانە دەردەچێت.ئێستا لە لایەن ناوەندی بڵاوکردنەوەی فەرهەنگ و ئەدەبی کوردی لە شاری سنەوە چاپ دەکرێت. گۆڤاری سروە لە تەواوی پارێزگاکانی کوردستانی ئێران بڵاو دەکرێتەوە.
ئەم گۆڤارە بەدەستپێشخەریی هێمن شاعیر و نووسەری کورد، ژمارە 1ی لە بەهاری 1985 لە شاری ورمێ دەرچووە. یەکەم سەرنووسەری تا ژمارەی 5 هێمنی شاعیر بووە، پاشان ئەحمەدی قازی.
سروە ڕۆڵێکی بەرچاوی بووە لە خزمەت بە فەرهەنگ و کلتووری کورد و هەروەها فێرکردنی زمانی کوردی بە گەنج و لاوەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
خاوەن ئیمتیاز: ناوەندی بڵاوکردنەوەی فەرهەنگ و ئەدەبی کوردی
بەرپرسیار: ئسفەندیار ڕەحیم مەشایی
ئەم بابەتە 10,931 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!