یەکێک لە شارۆچکەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە لە لە تەنیشتی شاری دیواندەرە ھەڵکەوتووە. زەڕینە یەکێک لە بەرزترین شوێنەکانی کوردستانە و زستانێکی زۆر سارد و سەختی ھەیە. ھەندێک سەرچاوە پێیان وایە کە ھۆکاری لێنانی ناوی زەڕینە لەم باژارۆکە خاکی زێڕئاسا و بەنرخی ئەم ناوچەیە. بژیوی زۆربەی دانیشتووانی زەڕینە و دەوروبەری لە کشتوکاڵ دابین دەکرێت.[1]