لە زمانی خۆیەوە:
ناوم (پشتیوان نووری کەریم) ە لەدایکبووی (1977) لە شاری #سلێمانی# گەڕەکی (#چوارباخ#) لە ساڵی (1993) ژیانی هونەریم لە #پەیمانگای هونەرەجوانەکانی سلێمانی# بەشی شانۆ دەستی پێ کرد، بەشداریم لە چەندین شانۆگەریدا کردووە لە سنووری پەیمانگادا لە ساڵی (1998) بەپلەی نایاب پەیمانگام تەواوکردووه. لە دوای پەیمانگاش بەشداریم لە چەندین شانۆگەری تردا کردووە و لە هەردوو بەشی درامای (گەردەلوول) بەشداریم کردووە بە ڕۆڵی (ڕزگار) ...
خاوەنی خێزانێکی خنجیلانەم هاوسەرەکەم بە ناوی (#هەواڵ عوسمان#) کە خۆشبەختانە ئەکتەرێکی سەرکەوتووە و کچێکمان هەیە بەناوی (کانی) و کارمەندم لە (کۆمپانیای ئاسیا سێل) .
ڕۆژی #16-01-2018# بەهۆی جەڵتەی دڵەوە لە تەمەنی 40 ساڵیدا لە سلێمانی کۆچی دوایی کرد.