=KTML_Bold=حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان:=KTML_End=
(Kurdistan Toilers' Party)
حیزبێکی کوردستانیە لە باشووری کوردستان درێژەپێدەری ڕێبازی بزووتنەوەی سۆسیالستی کوردستانە لە 12ی کانوونی یەکەمی 1985 لە حیزبی سۆسیالیستی کوردستان جیابووەتەوە تا کۆنفراسی یەکەمی حزب کە لە 24-26/4/1988 بەسترا لە لایەن دەستەیەوەکەوە بەڕیوەدەبردرا دیارترین سەرکردەکانی ئەوسای ( قادر عەزیز، بەڵێن عەبدوڵڵا ، بەهمەن حسێن، عەبدولخالق زەنگەنە) لە یەکەمین خولی هەڵبژاردنی پەڕڵەمانی کوردستان لە چوارچێوەی هاوپەیمانییەتییەک لەگەڵ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەشداری دەکات و دەبێتە خاوەنی سێ کورسی پەڕڵەمانی. لە ساڵی 2009 تووشی ترازان دەبێت کرا بە دوو بەشە سەرەکییەکەی بە ناوی حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان دەمێنێتەوە باڵێکی بە سەرۆکایەتی قادر عەزیزەوە حزبی ئاییندەی کوردستان ڕادەگەیەنێت و دواتر دەچێتە ناو ڕیزەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان .
حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان لە ژیانی ڕێکخراوەیی خۆیدا لە خەباتی شاخ و شار 3 کۆنفراس و 12 کۆنگرە دەبەستێ و دوایین کۆنگرەی لە ڕۆژانی (6-9/9/2025) لە شاری هەولێر بەست. جێگری سکرتێر ئێستا (بێکەس قادر)ە دوای کۆچی دوایی سەعد خالید.
یەکەمین کۆنفراسی زەحمەتکێشان (کۆنفراسی دامەزراندن) لە 24-26 / 4/ 1988
=KTML_Bold=کۆنفراسی یەکەمی حزبی زەحمەتکێشانی=KTML_End=
کوردستان 1988
بێکەس قادر
وێڕای ئەوەی (پلینۆم) کۆبوونەوەی فراوانی کادیران لە 1985/12/12 بڕیاری یەکلاکەرەوەیدا لە مێژووی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان، بەڵام یەکەمین کۆنفراس ساڵی (1988)، ئەگەر گرینگی لەو پلینۆمە زیاتر نەبووبێ ئەوا کەمتر نەبووە، چونکە کۆنفراس هێلی سیاسی و فیکری و تەنزیمی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان، وەک حزبێکی چەپی کوردستانی لەسەر گۆڕەپانی سیاسی بەرجەستە کرد، بۆیە یەکەمین کۆنفراس بناغەیەکی پتەوی بۆ خەبات و تێکۆشانی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان دانا.
=KTML_Bold=هەلومەرجی سیاسی بەستنی کۆنفراس:=KTML_End=
لە ڕووی سیاسی بە هۆی درێژەکێشانی شەڕی نێوان ئێراق و ئێران لە لایەک و سیاسەتی وێرانکردنی دێهاتەکانی کوردستان و بەکارهێنانی چەکی کیمیایی و دەستپێکردنی قۆناغی ئەنفالەکان لە لایەکی تر، خەباتی پێشمەرگایەتی لەگەڵ قۆناخێکی سەخت و دژوار بەرەو ڕوو ببوو، سەرەڕای ئەوەش بە هۆی پاڵپشتی دونیای دەرەوە لە ڕژێمی دیکتاتۆری سەدام لە بەرانبەر شەڕی کۆماری ئیسلامی ئێراندا، نەک هەر دەنگی خەباتی حەقخوازانەی گەلەکەمان نەدەبیسترا، بەڵکوو تاوانەکانی ڕژێمیش دەرهەق بە گەلەکەمان پەردەپۆش دەکرا، لە ئاست ئەم دۆخە ناهەموارەشدا، یەکخستنی هێز و تواناکانی لایەنە سیاسییەکان و پێکهێنانی بەرەی کوردستانی بە دواکەوتبوو.
=KTML_Bold=شوێنی کۆنفراس:=KTML_End=
کۆنفراس لە ناوچەیەکی ئازادکراوی کوردستان بەسترا، لە بارەگای کۆمیتەی سەرکردایەتی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان، لە گەلی (توبا) کە دەکەوێتە بناری چیای گارە، لەنێوان گوندی (کافیا)ی ناوچەی زێبارەتی، سەربە شارۆچکەی ئاکرێ و گوندی ( یەکماڵەی) بەری گارەی سەربە شارۆچکەی ئامێدی، کە ئەم گەلیە هەردوو ناوچەکەی لێکجیا دەکردەوە.
=KTML_Bold=کاتی بەستنی کۆنفراس:=KTML_End=
ڕاگەیەنرا کە کۆنفراس لە ڕۆژانی (/24-26ی نیسانی 1988) بەسترا، بەڵام ئەم مێژووە بە هۆی بەشداری هاوڕێیانی ڕێکخستن و پاراستنی سەلامەتی ڕێکخستنەکان هێنرابووە پێشەوە، ئەگینا کۆنفراس لە (28-30ی نیسانی 1988) بەسترا.
=KTML_Bold=ئەندامانی کۆنفراس:=KTML_End=
ا- بە هۆی نەبوونی پەیوەندی لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران، نوێنەرانی ڕێکخستنەکانی دەرەوەی وڵات، نەیانتوانی بەشداری کۆنفراس بکەن.
ب- نوینەرانی ڕێکخستنەکانی ناوەوە (ڕێکخستنە نهێنییەکان) بە هۆی دژوای هەلومەرجەکە هەموویان نەیانتوانی بەشداری کۆنفراس بکەن، تەنیا (4) نوێنەر نەبێ.
ج- کۆنفراس بە بەشداری (36) ئەندام ئەنجام درا کە بریتیبوون لەم ئەندامانە:
1-قادر عەزیز، ئەندامی کۆمیتەی ئامادەکردن.
2- بەڵێن عەبدوڵڵا، ئەندامی کۆمیتەی ئامادەکردن.
3- بەهمەن حسێن، ئەندامی کۆمیتەی ئامادەکردن.
4- ئاسۆ حەسەن، ئەندامی کۆمیتەی ئامادەکردن.
5- زرار جۆڵا، ئەندامی کۆمیتەی ئامادەکردن.
6- دکتۆر سەردار، ئەندامی کۆمیتەی ئامادەکردن.
7- دارا عومەر ، ئەندامی کۆمیتەی ئامادەکردن.
8- کاوە محەمەد، ئەندامی کۆمیتەی ئامادەکردن.
9- سەعد خالید، کادیری سیاسی.
10- کرمانج عەوێنە، کادیری ڕێکخستن.
11- مامۆستا سەمەد، کادیری ڕێکخستن.
12- گۆران جەلال، کادیری ڕێکخستن.
13- کاوە دهێماتی، کادیری ڕێکخستن.
14- نایف ڕەحمان، فەرماندەی قوە.
15- دڵشاد عەلی، فەرماندەی قوە.
16- جەوهەر عەلی، فەرماندەی قوە.
17- فەرهاد مەنتک، جێگری فەرماندەی قوە.
18- سەڵاح ڕواندزی، فەرماندەی کەرت.
19- ئاوارە محەمەد، کادیری سیاسی.
20- فازڵ حەسەن، کادیری سیاسی.
21- موحسین بانیمارانی، پێشمەرگە.
22- ڕزگار ئەحمەد، پێشمەرگە.
23- سالار (پیرداود)، پێشمەرگە.
24- تەنیا مەحمود، پێشمەرگە.
25- حەمید عەسکەری، پێشمەرگە.
26- دانا حەوێز، پێشمەرگە.
27- سمکۆ تاهیر، پێشمەرگە.
28- بڵند عومەر، پێشمەرگە.
29- دلێر جەلال، پێشمەرگە.
30- غازی حەسەن، نوێنەری ڕێکخستنەکانی ناوەوە (نهێنی).
31- محەمەد سولێمانی، نوێنەری ڕێکخستنەکانی ناوەوە (نهێنی).
32- عەبدوڵکەریم حسێن، نوێنەری ڕێکخستنەکانی ناوەوە (نهێنی).
33- زێڕۆ حەوێز، نوێنەری ڕێکخستنەکانی ناوەوە (نهێنی).
34- نەبەز ئیسماعیل، نوێنەری هەڵبژێردراوی ڕێکخستنەکانی پێشمەرگە.
35- هۆشمەند نەجمەدین، نوێنەری هەڵبژێردراوی ڕێکخستنەکانی پێشمەرگە.
36- وریا حەمەد، نوێنەری هەڵبژێردراوی ڕێکخستنەکانی پێشمەرگە.
=KTML_Bold=درووشمی سەرەکی کۆنفراس:=KTML_End=
کۆنفراس لەژێر درووشمی (ڕێکخستنێکی پۆڵایین و دیسپلینێکی هۆشیارانە، پێش هەموو شتێک) بەسترا.
=KTML_Bold=سروودی کۆنفراس:=KTML_End=
سروودی دەستپێک (کارگەرێن جیهان).
سروودی کۆتایی (ئەی ڕەقیب).
=KTML_Bold=دەسەڵاتی کۆنفراس:=KTML_End=
کۆنفراس بەرزترین دەسەڵاتی ڕێکخراوەیی بوو، واتا هەمان دەسەڵاتی کۆنگرەی ئێستای هەبوو.
=KTML_Bold=گرنگترین بڕیارەکانی کۆنفراس:=KTML_End=
ا- پەسەندکردنی ڕاپۆرتی سیاسی، بەرنامە و پەیڕەوی نێوخۆی حزب.
ب- گۆڕینی ناوی حزب لە (حزبی سۆسیالیستی کوردستان- ئێراق/ ئیتجاهی دیموکراتی شۆڕشگێڕ) بۆ (حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان-ئێراق).
ج- پەسەندکردنی درووشمی مافی بڕیاردانی چارەنووس.
د- پەسەندکردنی درووشمی ڕاگرتنی بەپەلەی شەڕی ئێراق ئێران.
ﮪ-پەسەندکردنی درووشمی پێکهێنانی بەرەی کوردستانی.
لە کۆتایی کارەکانیدا، یەکەمین کۆنفراسی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان (7) ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و ئەندامێکی یەدەگی کۆمیتەی ناوەندی بۆ سەرکردایەتیکردنی حزب هەڵبژارد، کە بەپێی زنجیرەی دەنگەکان بەم شێوەیە بوو:
1- بەڵێن عەبدوڵڵا، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی.
2- عەبدولخالق زەنگەنە، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی.
3- قادر عەزیز، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی.
4- ئاسۆ حەسەن، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی.
5- بەهمەن حسێن، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی.
6- دارا عومەر، ئەندامی کۆمیتەی ناەوندی.
7- کاوە محەمەد، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی.
8- دکتۆر سەردار، ئەندامی یەدەگی کۆمیتەی ناوەندی.
سەرەڕای گرینگی سیاسی و بایەخی لە ژیانی ڕێکخراوەیی، ئەم کۆنفراسە کۆتایی بە پرسی یەکگرتنەوە لەنێوان حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان و حزبی سۆسیالیستی کوردستان–ئێراق هێنا.
-سەرچاوە:
-هەفتەنامەی ئاڵای ئازادی ژمارە: ( 928) لاپەڕە ( 2) نووسینی بێکەس قادر. [1]