بەنداوی #دەربەندیخان# کە دەکەوێتە شارۆچکەی دەربەندیخان و نزیکەی 67 کیلۆمەتری باشووری ڕۆژهەڵاتی پارێزگای #سلێمانی#، لە ساڵی 1961دا لەسەر ڕووباری سیروان درووستکراوە و، توانای گلدانەوەی سێ ملیار مەتر سێجا ئاوی هەیە.
بەنداوی دەربەندیخان بووەتە سەرچاوەیەکی ئاو بۆ کێڵگە کشتووکاڵییەکانی ناوچەکە و پارێزگای دیالە کە ناوچەیەکی بەرفراوانی کشتوکاڵی هەیە و خەڵکێکی زۆر بژێوی ژیانیان لەسەر ئاوی بەنداوەکەیە.[1]