یەک لە تیپە شانۆییەکانی شاری #سلێمانی# بووە لە ساڵی 1984 بەسەرۆکایەتیی #ئەحمەد سالار# دامەزراوە و تا ئێستا زیاد لە (50) بەرهەمی هونەریی پێشکەشکردووە کە دیارترینی (نالی و خەونێکی ئەرخەوانی، کاتێک هەڵۆ بەرز دەفڕێت، ئەو ڕۆژەی ماسی بوو بە گورگ، کۆتەڵەکەی ئەحمەد موختار جاف) بوون، سەربە #بەڕێوەبەرێتی هونەری شانۆ لە سلێمانی# بووە، بەڕێوەبەری ئەم تیپە لە ئێستادا 2025 #ئەرسەلان دەروێش#ە، لە 40 ئەندام پێکهاتووە، چەندین کاری شانۆییان لە سلێمانی و شار و شارۆچکەکان نمایش کردووە. [1]