🔓 چوونەژوورەوە
➕ تۆمارکردنی بابەت
📁 زۆرتر ...
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا: کۆبانێنامە - وەشانی 2ەم
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅 15-10
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 15-10 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆15-10-2019
📆14-10-2019
📆13-10-2019
📆12-10-2019
📆11-10-2019
📆10-10-2019
📆09-10-2019
📂 زۆرتر ...
📅15 October
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,477) پەڕتووک|||
📅 14-10-2019
رۆژی 6ەمی داگیرکاریی تورک بۆ رۆژاوا
- داگیرکەری تورک هێزی زۆرتر رەوانەی بەرەکانی شەڕ دەکات.[1]
- سوپای داگیرکەری سووریا چووەناو شاری تەبقەوە و نزیک دەبێتەوە لە سنوورەکانی باکوور و رۆژاوا.[1]
- سەربازانی سووپای سوریا بە دروشمی (بیلروح، بیلدەم نفدیک یا بەششار) و (ئەڵڵا، سوریا، بەششار و بەس) بەرەو رۆژاوای کوردستان بەڕێدەکەون.[1]
- روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشکرایکرد کە هێزە سەربازییەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش دەستیان بەکشانەوە کردووە لەسەربازگەیەکی ناوچەی خەراب عەشک لەشاری کۆبان
📅 14-10-2019
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
بەڵگەنامەکانی ئەمڕۆ: 14-10-2019
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
📅 13-10-2019
رۆژی 5ەمی داگیرکاریی تورک بۆ رۆژاوا
- هەسەدە رایدەگەیێنێت، تەواوی گەڕەکەکانی سەرێ کانی و گرێ سپی لەژێر کۆنترۆڵی هێزەکانیانە.[1]
- ئەو یەکە سەربازییەی هێزەکانی ئەمریکا کە لەدوای دەستپێکردنی هێرشی داگیرکاریی تورک لە رۆژئاوای کوردستان لە نزیک گرێ سپی جێگیر ببوون، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ناوچەکەیان جێهێشت و بەرەو عەین عیسا گەڕانەوە.[2]
- سوپای داگیرکەری تورک کاروانێکی ئۆتۆمبیلی خەڵکی مەدەنی کە لە جەزیرە بەرەو سەرێکانی دەچوون کردە ئامانج. ژمارەیەکی زۆر کوژران و برینداربوون. هێرشەکە لە ڕێگەی فڕۆکەوە ئەنجا
📅 13-10-2019
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
لە چالاکییەکانی ئەمڕۆ: 13-10-2019
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
📅 12-10-2019
رۆژی 4ەمی داگیرکاریی تورک بۆ رۆژاوا
- مانگی سووری کورد ناوی ئەو هاوڵاتیە مەدەنیانەی ئاشکرا کرد کە لە ئەنجامی بۆردومانی سوپای تورکی داگیرکەر بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا شەهید و بریندار بوون. ڕاشی گەگەیاند، لە 3 ڕۆژی ڕابردوودا 14 هاوڵاتی مەدەنی شەهید بوون و 46 هاوڵاتی مەدەنیش بریندار بوون.[1]
- مانگی سووری کوردی رایگەیاند، سوپای تورکیا ئەو ئامبوڵانسانە دەکاتە ئامانج کە رەوانەی سەرێ کانی دەکەن بۆ گواستنەوەی بریندارەکان.[1]
- دوای ئەوەی بڵاوکرایەوە گرووپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا رێگای نێودە
📅 12-10-2019
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
لە چالاکییەکانی ئەمڕۆ: 12-10-2019
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
📅 11-10-2019
رۆژی 3یەمی داگیرکاریی تورک بۆ رۆژاوا
- بۆردوومان و هێرش بۆسەر هەردوو ناوچەی گرێ سپی و سەرێکانی بەردەوامە.[1]
- وەزارەتی بەرگری تورکیا، رایگەیاند، سەربازێکی سوپای تورکیا، بەیانی ئەمڕۆ کوژراوە و 3 سەربازی دیکە بریندار بوون. بە گوێرەی زانیاری راگەیەندراوەکەی وەزارەتی بەرگری تورکیا، ئه و سەربازە بە فیشەکی قەناسی شەڕڤانانی کورد کوژراوە.[1]
- تەقینەوەی گەورە لە قامیشلۆ روویداو کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.[1]
- ژمارەی ئاوارەکانی رۆژاوا 100 هەزاری تێپەڕاند.[1]
- هەڤرین خەڵەف، ئەمینداری گشتی پارتی س
📅 11-10-2019
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
لە چالاکییەکانی ئەمڕۆ: 11-10-2019
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
کەمترین هاوکاری بۆ رۆژاوا، گەمارۆی ئابووریی تاکی کوردە لەسەر شمەکی تورکی، درامای تورکی و گەشتوگوزار لە تورکیا!
📊 بابەت 365,189 | وێنە 55,326 | پەڕتووک PDF 10,477 | فایلی پەیوەندیدار 34,554 | 📼 ڤیدیۆ 151 | 🗄 سەرچاوەکان 12,395 |
📌 رۆژەڤ
📂کاندیدەکانی هەڵبژاردنی 2018
📂کاندیدی پارتە کوردییەکان
📂عەفرین
📂خۆپیشاندان
📂بوومەلەرزە
📂حەشدی شەعبی
📂کەرکوک
📂جەلال تاڵەبانی
📂مووچە
📂ریفراندۆم
📂داعش
☂️ سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران | 🏷️ پۆل: پارت و رێکخراوەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
ئەم بابەتە باشتر بکە!

سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران

بیرۆکەی دامەزراندنی سازمانی خەبات ی کوردستان پرۆسەیێک بوو کە لەناو واقعیاتی کۆمەڵگای ئەو کاتی کوردستان و پێداویستیەکانی جەماوەر بیچمی گرت. هەڵبەت ئەو بیرۆکەیە، پێشتر لەحاستی ئێران دا هەبوو و لەسالانی پێشووتریش لە کوردستان کۆمەڵەی ژێکاف خاوەنی ئەو بیرۆکەیە بوو و تەنانەت شەخسی قازی محەمەد تا دواساتەکانی ژیانی هەروەک لەوەسیەتنامەکەی دا ئیشارەی پێدەکا لەسەر ئەو بیروباوەرە مایەوە. ئەگەر بگەرێنەوە ساڵەکانی سەرەتای سەرکەوتنی شۆرِشی گەلانی ئێران و هاتنە سەر کاری رژیمی تازە بەدەسەلات گەیشتووی ئاخوندی دەبینین کە ئەو جەریانانەی حوزوریان هەبوو لەکوردستان چەپ و نیوە چەپ بوون و جەریانێک بە بیروباوەری راستی میانەرەو لە مەیدانی خەبات دا نەبوو. دیارە بەشێکی زۆر لەجەماوەری کوردستان تامەزرۆی ئازادی بوون و لەپێناویدا لەخەبات دابوون و کەمتر پرسیار لەبیروباوەر و بەرنامەی تەشکیلاتی حیزب و لایەنەکان دەکرا، بەلام حاشاهەڵنەگرە کە بەشێک لەجەماوەریش مەرجی بەشداریان لەخەبات و تێکۆشان ئەوە بوو کە ئەو تەشکیلاتەی کە کاری تێدا دەکەن، لەگەڵ بیروباوەرەکانیان بێتەوە.
بەرادوردی ئەو بەستێنە لەهەمان کاتدا کە هەل و مەرجی دەرکەوتنی سازمانێکی لەچەشنی سازمانی خەبات لەبار کردبوو، تا رادەیەکی زۆر زەروریەتی پێ بەخشیبوو. لەلایێکی دیکەوە مامۆستای هەرگیز نەمرمان کە هەر لەسەردەمی رژیمی سەلتەنەتیدا لەخەبات و تێکۆشان دژی ناعەدالەتیەکان و کۆتایی هێنان بەچەوسانەوەی گەلەکەی بوو و دەورێکی ئەساسی هەبوو لەرێکخستنی تەزاهوراتەکان لەشارەکانی کوردستان بە تێکرا لەدوای گەیشتنی خومەینی بەدەسەلات و بەتالان چوونی بەرهەمی خەباتی گەلانی ئێرانی لەلایەن رژیمی خومەینیەوە، لەسەنگەری بەرخودانی نەتەوەییدا مایەوە و گەرم و گورتر لەجاران بەشداری بزووتنەوە حەقخوازانەکەی خەڵکی کوردستان بوو. بۆ ماوەی 2 ساڵ لەدەفتەری مامۆستا درێژەی بە کاروچالاکی سیاسی دا و لەوماوەیەدا گەلێک حەماسەی قارەمانانەی لەچەشنی شەری جێژنی قوربان لە جادەی هەژدەدۆلان و ناوشاری بانە تۆمار کرد و هەروەها لە چوارچێوەی هەڵسوورانەکانی بۆ بەرزکردنەوەی هەستی نەتەوەیی سەردانی زۆربەی شار و ناوچەکانی کوردستانی کرد و بەووتارە حەماسیەکانی تەبلیغی کوردایەتی کرد و هانی خەڵکی دا بۆ تێوەگلانیان لەشۆرش و جولانەوە حەقخوازانەکەی. ماموستا سەیید جەلال خاوەن نفووز و پێگەیەکەی قایم لەبەشێک لەخاکی کوردستانی ئازیزمان بوو و توانیبووی لەوبەشەدا وەک رێبەرێکی کاریزماتیک هێژمۆنی پەیدا بکا. لەدوای ئەوەی ماموستا شێخ عیزەدین بە چەند هۆییک رایگەیاند، من هێزی چەکدارم نییە، ماموستا سەیید جەلال بۆ ئەوەی رێگە بگرێ لە هەڵوەشاندنەوەی ئەو هێزە خەباتکارەی لەژێر فەرمانی خۆی دابوون و هەروەها وەدی هێنانی ئەو ئاواتەی کە خەڵکێکی زۆر چاوەروانی بوون و هەروەها وەدرۆخستنەوەی تەواوی پروپاگەندە نارەواکانی خومەینی لەچوارچێوەی ئەوەی کە خەڵکی کورد کافرن، لەپاش پرس ورِا بە زۆرێک لەکەسایەتیە نیشتمانپەروەر و ئایینەکانی کوردستان بیرۆکەی دامەزراندنی سازمانێکی نەتەوەیی و ئیسلامیان خستە ناوچوارچێوەی عەمەلەوە و لەرۆژی 5ی خەرمانانی 1359 بەرێبەرایەتی جەنابی مامۆستا سەیید جەلال حسێنی سازمانی خەباتی نەتەوایەتی و ئیسلامی کوردستانی ئێران پێکهات. سازمانی خەبات بە کار و هەڵسوورانی کۆڵنەدەرانە و شەونخوونی و چالاکی سیاسی و تەشکیلاتیە بەرفراوانەکانی توانی لەماوەێکی کەم دا پشتیوانی جەماوەری کوردستان و متمانەی بەشێک زۆر لە خەڵکی کوردستان وەدەست بێنی، بەتایبەت کە جەنابی ماموستا کەسایەتێەکی ئەوەندە خۆشناو و جێگەی متمانەی خەڵک بوو کە پرۆسەی ناوبانگ دەرکردنی سازمانی خەبات، زۆر بەخێرایی بەرەوپَش چوو. دەور و کاریگەری ئەزموون و تەدبیر و لێهاتوویی و زانایی و سەداقەت و خۆنەویستی و فیداکارییەکانی مامۆستای نەمرمان یەکجار جێگەی تێرامان و گرینگە. سازمانی خەبات لەسەر ئەوبیروباوەرەی لەسەری دامەزرابوو، سەنگەری خەبات و بەرخودانی لەدژی ستەمکاران و چەوسێنەرانی خەڵکی کورد گەرمتر داهێنا و پێشمەرگە قارەمانەکانی تەیار بە ئیمان و باوەری قایم حەماسەی سەرسوورهێنەریان لە مەیدانی خەبات ی چەکداری خوڵقاند و لەمەیدانی سیاسیش لێدوان و هەڵوێست و سیاسەتەکانی سازمان ئەوەندەی دیکە دەسەلاتدارانی رژیمی دژە مرۆڤی ئاخوندی تەنگەتاو کردبوو، هاتنە مەیدانی هێزێک کە بانگەوازی کوردایەتی و دینی بەیەکەوە دەکرد دەسەلاتی دڵگران و تورە کردبوو، چوونکە هەموو پیلانگێرییەکانی رژیم کە لەپشت پەردەی دین بۆ فریودانی خەڵک، بەرێوەدەچوون لەلایەن سازمانی خەبات بەرپرچدەدرایەوە و پووچەڵ دەکرایەوە. سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران کۆڵنەدەرانە ئەسپی خەبات ی لنگ دا و بە کەمترین ئیمکاناتی و بوونی پیلان و فشارەکان تا ئێستا لەمەیدانی خۆراگری نەتەوەییدا درێژە بە ئەرکی خۆی دەدا. لەدوای کۆنگرەی سێهەمی سازمان (کۆنگرەی پێشکەوتن) هێندێک ئاڵوگۆری سەرەتای لەسیاسەت و بەرنامەکانی کە بە پێی هەڵسەنگاندنی واقعبینانە و سەردەمیانە و دروست وەدی هاتن، قەڵەمبازێکی زۆر مەزن بوو لە رەورەوەی پێش کەوتنی سازمان. کۆنگرەی سێهەمی سازمانی خەبات نوقتەگۆرانێکی بنچینەیی بوو لە مێژوویی سازمانی خەبات دا و لەپاش خوێندنەوەێکی ورد و واقعبینانە و باوەر بە چەمکی نوێبوونەوە و سەردەمی بوون شۆرشێکی بەربەرین لەسازمانی خەباتدا پێکهات و پرۆسەی گەشەکردن و زەرورەتی مانەوەی سازمانی خەبات ی کوردستانی لە مەیدانی خەباتی خەڵکی کوردستانی ئێران نوێ کرایەوە. بە لەبەرچاوگرتنی فەرهەنگی باو لەناو حیزبەکانی کوردستانی ئێران چاوەرواننەکراوانە بەرێز کاک بابەشێخ حوسێنی بە سکرتێری گشتی سازمان بە کۆی دەنگ هەڵبژێردرا و ئەو تابۆیە کە کەسێک بۆ ماوەێکی زۆر لەنووکی هەرمی تەشکیلات بمێنێتەوە شکێندرا و جەنابی مامۆستا سەیید جەلالیش لەدوای 17 ساڵ خزمەت بە گەلەکەی و سازمان لە پلەی سکرتێری و هەروەها زیاتر لە 40 ساڵیش تێکۆشان لەسەردەمی رژیمی شاهەنشاهیدا، بەوپەری دڵ فراوانیەوە، رێزی بۆ بریاری دەستەجەمعی و گشتی دانا و لەهەمان کاتدا وەک هەمیشلە دڵسۆز و رێنیشاندەر و پشت و پەنا بوو و بۆ ساتێکیش لە رێنوێنی و کار بۆ بەرەوپێش بردنی سازمان نەدەوێستایەوە.
لەبارێکی دیکەوە، سازمانی خەبات سەرەرای ئەوەی کە ئوسولە نەگۆرەکانی وەک خەبات لەپێناو گەیشتن بە مافەکانی کورد و باوەر بە رووخانی رژیم و رەدکردنەوەی وتووێژ لەگەڵ رژیمی ئاخوندی وەک باوەرێک کە ئیستراتژی و تاکتیکی سازمانی لەسەر دادەرێژرێ، وەک خۆی مانەوە لەهەمانکاتدا بەشێوەیێکی دروست و بەپێی خوێندنەوەێکی لوژیکانە خەباتی سازمان لەسەر خەباتێکی نەتەوەیی بەتەواوی مانا بە پێی هەموو پێوانەکانی دیموکراسی و نەتەوەیی کۆکرایەوە. دەتوانم بڵێم ئەو بەرنامە و سیاسەتانەی سازمانی خەبات لەوپەری واقعبینیانە دارێژراوە و لەگەڵ هەل و مەرجی ئێستای کوردستانی ئێران هاوسەنگە. سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران ئێستا لەهەمان کاتدا کە داوای حکوومەتێکی دیموکراتێک و پارلەمانی دەکا، رێز بۆسەرجەم ئەدیان و کەمینە ئایینی و ئینتنیکیەکان دادەنێ و وەک رێزێک بۆ بیروباوەری زۆرینەی کۆمەلانی خەڵکی کوردستان، لەسەر ئەو باوەرەیە کە هەروەک چۆن دەبێ کەڵک لەسەرجەم یاساکانی نێودەوڵەتی و جارنامەی گەردوونی مافی مرۆڤ و میساق و بەڵینامە نێودەوڵەتیەکان بۆ قانون دارشتن کەڵک وەرگیرێ، دەبێ ئاواش لە یاسای ئیسلامی کە لەحەقیقتیش دا زۆر قانون و رێنوێنی دروست و گونجاوی بۆ هەموو سەردەمەکانی ژیان پێیە، کەڵک وەرگیرێ. هەروەها سازمان خەبات لەسەر ئەو باوەرەیە کە مافی چارەنووس مافێکی مەشروعی خەڵکی کوردستانە و خەڵک سەربەستن لەدیاری کردنی چارنووسیان و لەهەمان کاتیشدا بە پێی هەڵسەنگاندنی هەل و مەرجی جیهانی و ناوچەیی و ناوخۆیی پێیشنیاری بۆ ئێستا داواکردنی مافەکانمان لەچوارچێوەی خودمختاریە. لەچوارچێوەی پێوەندییەکانی کوردستان و ئێرانیش سازمانی خەبات لەگەڵ ئەوەی هەمیشە باوەری بە هێزی لەبران نەهاتووی یەکێتی و هاوکاری هێزە ئۆپۆزسیۆنەکان لەبەرانبەر دژمنی خوێن خۆری ئاخوندی بووە و دەبێ، کاریشی بۆ کردووە و ئێستا بەخۆشحاڵیەوە لەگەڵ زۆربەی حیزب و لایەنەکانی کوردستانی ئێران پێوەندییەکانی باش و گەرم و گور و دۆستانەیە. هەروەها سازمانی خەبات لەچوارچێوەی ئێرانیش ماوەی 16 ساڵە لەگەڵ سازمانی موجاهدینی خەڵقی ئێران گەورەترین هێزی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی لە هاوپەیمانەتیەکی گەرم دایە و لەسەر ئەساسی دان نان بە مافی کورد و دژایەتی رژیم تا رووخان و دامەزراندنی حکوومەتێکی دیموکراتیک و پارلەمانی لەئێران لەهاوکاری و دۆستایەتیدایە.
سازمانی خەبات یەکێک لەوهێزانەیە کە بە کردەوە سەڵماندویەتی باوەری بە مافی یەکسانی ژن و پیاو هەیە و سەرجەم ئەندامەکانیشی تەیارن بەو بیروباوەرە و سەرکردایەتی سازمان لەهەوڵی بەردەوامی رێکخستنی ئافرەتان لەناو ریزەکانی سازماندایە و هەر بەو نەفەسەش باوەری بە هێزی کۆتایی نەهاتووی لاوانی خەباتکار و بە هەست و بیروباوەر هەیە و هەموو ئیمکاناتێک بۆ پەروەردە و بارهێنان و ئامادەکردن بۆ داهاتوو و رێبەرایەتی دەخاتە بەردەستیان و تێکەڵ بە کاری سیاسی و دروست کردنی بریاری سیاسی و سازمانیان دەکا. سازمانی خەبات باوەری قووڵی بە ئازادی رادەربرِین و ئازادی نووسین و کۆمەڵگای مەدەنی و سەرجەم چەمکەکانی مودێرن و باوی ئەمرۆی جیهان هەیە هەڵبەت بەلەبەرچاو گرتنی هەل و مەرج و بارودۆخی ئێستای کوردستان.


🗄 سەرچاوەکان
[1]🇰 تۆماری تایبەت بۆ کوردیپێدیا | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | تۆمارێکی تایبەت بۆ کوردیپێدیا لەلایەن (mahabadqela) سەبارەت بە (سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران) لە: 8-9-2010 17:20:56

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:☂️ پارت و رێکخراوەکان
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
🚩 جۆری رێکخراو🃏 رامیاری

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jan 19 2009 4:45PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (بەڕێوەبەری سیستم)ەوە لە: Jan 2 2014 2:24PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 8,063 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.124 KB Jan 19 2009 4:45PMهاوڕێ باخەوان
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!

سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️بابە شێخ حسێنی
📂[ زۆرتر...]
🏁 زمانەکان...
🏁 زمانەکان بابەت%
کوردیی ناوەڕاست226,086%61.91
هەورامی61,567%16.85
Kurmancî - Kurdîy Bakûr56,518%15.47
عربي9,739%2.66
کرمانجی - کوردیی باکوور4,701%1.28
فارسی2,246%0.61
English1,755%0.48
Kurdîy Nawerast - Latînî1,181%0.32
Türkçe481%0.13
Nederlands189%0.05
Française188%0.05
Deutsch159%0.04
Pусский59%0.01
Svenska52%0.01
لەکی37%0.01
Italiano35%0.00
עברית29%0.00
Español27%0.00
日本人18%0.00
Ελληνική13%0.00
中国的11%0.00
Fins11%0.00
Norsk10%0.00
Հայերեն10%0.00
🏷️ پۆل...
🏷️ پۆل بابەت%
🔤 وشە و دەستەواژە227,776%62.37
👫 کەسایەتییەکان25,036%6.85
📕 پەڕتووکخانە21,896%5.99
🏰 شوێنەکان20,766%5.68
✌️ شەهیدان18,692%5.11
💬 پەند و ئیدیۆم12,035%3.29
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)10,262%2.81
📝 بەڵگەنامەکان5,009%1.37
📷 وێنە و پێناس4,862%1.33
🚼 ناوی کوردی4,851%1.32
📊 ئامار و راپرسی4,747%1.30
📖 کورتەباس2,489%0.68
☂️ پارت و رێکخراوەکان1,604%0.43
🔣 هەمەجۆرە1,140%0.31
📄 بڵاوکراوەکان (گۆڤار، رۆژنامە و ...)946%0.25
😊 گاڵتەوگەپ730%0.19
🎵 کارە هونەرییەکان551%0.15
💎 شوێنەوار و کۆنینە465%0.12
💚 ئەنفالکراوان422%0.11
👪 هۆز - تیرە - بنەماڵە195%0.05
🌏 نەخشەکان175%0.04
📼 ڤیدیۆ151%0.04
🌳 ژینگەی کوردستان90%0.02
👩 دۆزی ژن81%0.02
🍛 خواردنی کوردی74%0.02
🎥 ئالبومەکان34%0.00
🔧 بەرهەمە کوردستانییەکان30%0.00
🏆 یارییە کوردەوارییەکان17%0.00
🔬 زانست14%0.00
💣 کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان2%0.00
💕 هۆنراوە2%0.00
📕 پەڕتووکخانە...
📕 پەڕتووکخانە - 🏷️ پۆلPDF
💰 ئابووری94
📈 ئامار57
⁉️ ئایین و ئاتەیزم843
📖 ئەدەبی / رەخنەی ئەدەبی512
☭ ئەدەبی کرێکاری44
🐉 ئەفسانە30
📙 ئەنسیکلۆپیدیا8
😞 ئەنفال، هەڵەبجە و جینۆساید207
📖 بیبلۆگرافیا119
📄 بەڵگەنامەیی69
📃 پرۆگرام65
⛑ پزیشکی - تەندروستی86
🎒 پڕۆگرامی خوێندن66
🎒 پەروەردە112
☠ تیرۆریزم48
🌏 جوگرافیا47
📖 چیرۆک405
⚡ چیرۆکەکانی توندوتیژی1
☀️ دۆزی کورد726
📖 دەروونناسی104
📜 راپۆرت180
📰 راگەیاندن167
📖 رامیاری، جیۆپۆلیکیک و پەیوەندیی نێودەوڵەتی780
📖 رۆمان595
☢ زانست77
🌐 زمانەوانی و رێزمان382
👩 ژنان95
🌿 ژینگە4
🎦 سیناریۆ8
👮 سەربازی14
🎭 شانۆ / شانۆگەری177
📘 فەرهەنگ184
🤔 فەلسەفە / هزر315
🏕 گەشتنامە80
🔎 لێکۆڵینەوە239
📖 مافی مرۆڤ10
🚼 منداڵان182
🎵 موزیک16
⚔ مێژوو1,037
🎶 هونەری89
🔣 هەمەجۆرە622
🌼 هەڵبەست912
📄 وتار و دیمانە205
🏀 وەرزش10
🌾 کشتوکاڵ35
🎋 کلتوور / فۆلکلۆر145
📅 کڕۆنۆلۆژیا27
📚 کۆبەرهەم20
💻 کۆمپیوتەر32
👪 کۆمەڵایەتی74
👪 کۆمەڵناسی77
📚 کۆی بڵاوکراوەکان36
📝 یاداشت308
⚖ یاسایی139

Kurdipedia.org (2008 - 2019) version: 11.10
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,39 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574