گوندێکە، دەکەوێتە شارەدێی ناوەندی شارۆچکەی #ڕواندز# لە پارێزگای #هەولێر#، #باشووری کوردستان#.
دەکەوێتە بەری ڕۆژاوای شاری #ڕواندز# بە دووری (10) کم و (140) کم لە #هەولێر#ەوە دوورە، دوو ڕێگای تایبەتیی بۆ دەچێت لە ڕواندز و #گەلی عەلی بەگ#ەوە دەتوانرێت سەردانی ئەم هاوینەهەوارە بکرێت، بە هاوینان پلەی گەرمی دەگاتە (32) پلەی سەدی.
ئەو هاوینەهەوارە تاڤگەیەکی بەرز و فراوانی هەیە و ئاوێکی زۆری هەیە، چەندین چێشتخانە و چایخانەی هاوینەی میللی هەیە لەگەڵ چەندین جێگەی گەشتیاری لە سەرەتای وەرزی بەهارەوە سەردانیکاری هەیە تا کۆتایی وەرزی پاییز.[1]