گوندێکە، دەکەوێتە شارەدێی #خەلیفان# لە شارۆچکەی #سۆران#ی پارێزگای #هەولێر#، #باشووری کوردستان#.[1]
ئەو هاوینەهەوارە لە گەرووی ڕێگای هاملتۆندایە لەنێوان شارەدێی خەلیفان و شاری سۆران بە درێژای (12) کم. تاڤگەی گەلی عەلی بەگ لە بەرزایەکی بڵند بەتەوژمێکی خێرا ئاوێکی زۆر دێتە خوارەوە لەنێوان هەردوو شاخی کۆڕەک و برادۆست.
گەلی عەلی بەگ (130) کم لە هەوێرەوە دوورە و بە یەکێک لە هاوینەهەوارە جوانەکانی هەولێر و کوردستان دادەندرێت، بەرزی ئەو هاوینەهەوارە لە ئاستی ڕووی دەریا (800) مەتریەو هاوینان پلەی گەرمی دەگاتە (35) سەدی و (10) پلەی ژێر سفر لە زستاناند.
هەر لەوگەرووەدا چەند کانییەکی دیکە هەیە و هەڵدەقوڵێت کەمایەی حەسانەوە و ڕابواردنی گەشتەوەرانە کەوا چێشتخانە و کافترییان لەتەک کراوە.