کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  584,303
وێنە
  123,717
پەرتووک PDF
  22,065
فایلی پەیوەندیدار
  125,370
ڤیدیۆ
  2,191
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
316,291
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,503
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,692
عربي - Arabic 
43,830
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,570
فارسی - Farsi 
15,707
English - English 
8,514
Türkçe - Turkish 
3,819
Deutsch - German 
2,029
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
31,939
شوێنەکان 
17,028
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,480
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
945
وێنە و پێناس 
9,461
کارە هونەرییەکان 
1,522
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,943
نەخشەکان 
277
ناوی کوردی 
2,819
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,180
شوێنەوار و کۆنینە 
747
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,045
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,658
کورتەباس 
22,137
شەهیدان 
11,890
کۆمەڵکوژی 
11,364
بەڵگەنامەکان 
8,719
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,629
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,062
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,637
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
734
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
902
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
920
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
54
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,295
PDF 
34,642
MP4 
3,829
IMG 
233,285
∑   تێکڕا 
273,051
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
شەوکەتی حاجی موشیر
پۆل: شەهیدان
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
خانمانی کوردیپێدیا، ئازار و سەرکەوتنەکانی ژنانی کورد لە داتابەیسی نەتەوەکەیاندا هاوچەرخانە ئەرشیڤدەکەن..
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
1 دەنگ 3
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
شەوکەتی حاجی موشیر
شەوکەتی حاجی موشیر
شەوکەت کوڕی حاجی مشیری محەمەدی حاجی مەحمودی یاروەیسییە، کە یەکێکە لە بنەماڵە ناودارەکانی عەشیرەتی جاف.
ساڵی 1947 لە گوندی تەپی سەفا-ی #شارەزوور#ی سەربە شارۆچکەی #هەڵەبجە# هاتۆتە دنیاوە.
سەرەتا لەحوجرەو لای مەلا ناودارەکانی ئەو سەردەمە خوێندنی قورئانی دەستپێکرد وە.
پاشان لە ساڵی 1956 دا چۆتە قوتابخانەو خوێندنی سەرەتایی لە خورماڵو شارەدێی سیروان تەواوکردووە.
پاش تەواکردنی قۆناغی ناوەندی لەهەڵەبجەو #خانەقین#، بۆ درێژەدان بەخوێندن چۆتە ئامادەیی (وەتەن) لە#سلێمانی# هەر ئەو کاتەش لەناو یەکێتیی قوتابییانی کوردستاندا کاریکردووە.
لەبەر ئاڵۆزیی بارودۆخی کوردستان کۆتایی ساڵی 1968 وازی لەخوێندن هێناوەو پەیوەندیکردووە بە ڕیزەکانی شۆڕشەوە، پاشان کراوەتە لێپرسراوی کارگێڕیی لە بەتالیۆنی هەڵەبجە.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/746/0004.JPG=KTML_Photo_Alt=شەوکەتی حاجی موشیر=KTML_Style=width:20%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/746/0004.JPG=KTML_Photo_End=
لەناوەڕاستی ساڵی 1969دا کراوە بەجێگری فەرماندەی بەتالیۆنی پێباز.
پاش ڕێککەوتننامەی یانزەی ئازاری ساڵی 1970 و بڵاوەکردنی هێزەکانی پارتی شۆڕشگێڕی کوردستان پەیوەندی کردۆتەوە بە#پارتی دیموکراتی کوردستان#ەوە.
لە ساڵی 1973 دا بۆ ڕێکخستنەوەی ڕیزەکانی پارتی هاوکاری شۆڕشی کردو لەهەمان کاتیشدا لەناو ڕێکخستنەکانی (کاژیک) دا کاری دەکرد.
دوای ڕێکەوتننامەی جەزائیری نێوانی ئێراق و ئێران لە ساڵی 1975دا و دوای هەرەسهێنانی شۆڕشی ئەیلول، لەگەڵ هەندێک لەرێکخستنەکانی (کۆمەڵە) بڕیاریاندا دەستبکەنەوە بە شەڕی پارتیزانی، بەڵام لەبەر چەند هۆکارێک نەیانتوانی بەردەوامبن، بۆیە بەناچاری ڕادەست بەرژێمی بەعس بوونەوە.
ساڵی 1976 لەلایەن پیاوانی ڕژێمەوە دوو جار دەستگیر کراوە و پاشان ئازاد کراوە، هەر هەمان ساڵ ژنو منداڵەکانی لەگەڵ باوکیدا لەلایەن ڕژێمی بەعس-ەوە دەسگیرکراونو زیاتر لەدوو ساڵ لەزیندانەکانی خوارووی ئێراقدا بەندکراون.
لەکۆتایی مانگی حوزەیرانی 1976دا لەگەڵ شەش هاوڕێی تریدا بەبڕیاری سەرکردایەتی کۆمەڵە، یەکەم دەستەی چەکداری شۆڕشی نوێیان درووستکرد، لەو ماوەیەداو تاساڵی 1977 لە چەندین چالاکی پارتیزانیدا بەشداریکردووه، لە مانگی تشرینی یەکەمی 1977دا بۆ دابینکردنی چەکو تەقەمەنی بۆ شۆڕش بەرەو تورکیا بەڕێکەوتوە.
ساڵی 1980 کراوە بەفەرماندەی هەرێمی (9) ی بەمۆ، ساڵی 1981 بوو بە فەرماندەی تیپی (11) ی هەورامان، ساڵی 1983کراوە بە لێپرسراوی سەربازی مەڵبەندی (4) ی #هەولێر#، ساڵی 1984کراوە بەلێپرسراوی عەسکەریی مەڵبەندی (2) ی #کەرکووک#، سەرەتای ساڵی 1986کراوە بەلێپرسراوی مەڵبەندی (1) ی سلێمانی، لەنێوان ساڵی 1976تا 1987 وەک سەرکردەو پێشمەرگە بەشداریی زۆربەی شەڕەکانی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#ی کردووە دژی ڕژێمی بەعس.
ساڵی 1987 بەهۆی نەخۆشییەوە چۆتە ئێرانو لەو ماوەیەشدا وەک لێپرسراوی پەیوەندی سەربازیی نێوان یەکێتیی و حکومەتی ئێران کاریکردووە، ساڵی1988 لە گرتنی شاری هەڵەبجەی شەهیددا ڕۆڵێکی کاریگەریی هەبووەو سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی شەڕەکەی کردووە.
ساڵی 1989 بەهۆی دەرئەنجامە خراپەکانی شاڵاوی ئەنفالەوە بۆ سەر کوردستان لەگەڵ خێزانەکەیدا بەناچاری ڕویکردۆتە هەندەرانو لەبریتانیا نیشتەجێ بووە، لە مانگی تشرینی یەکەمی 1990دا گەڕاوەتەوە کوردستان بۆ درێژەدانی خەباتی پێشمەرگایەتی، لە ڕاپەڕینە گەورەکەی بەهاری ساڵی 1991دا ڕۆڵی بەرچاوی هەبووەو ئەندامی لیژنەی سەرکردایەتی بووە بۆ ئازادکردنی شاری کەرکووکو لەو پێناوەشدا بەشداری چەندین شەڕی گەورەی کردووە، کاتێکیش ڕژێمی بەعس دژە هێرشی دەستپێکرد بۆ گرتنەوەی کەرکووکو سلێمانی، شەهیدی نەمر شەوکەتی حاجی مشیر سەرپەرشتی بەشێکی هێزەکانی بەرەی کوردستانی کردووه، لە شەڕەکاندا دژی ڕژێم.
ساڵی 1991 کراوە بە لێپرسراوی مەڵبەندی (4) ی بادینان، سەرپەرشتی یەکەم کۆبوونەوەی بەرەی کوردستانی بۆ پێکهێنانی لیژنەی باڵای بەرەی کوردستانی کردووە کە لە تەمموزی 1991دا بەسترا، وەک نوێنەری (ی، ن، ک) ، بەشداری چەندین کۆبوونەوەی نێوان بەرەی کوردستانی و هێزە هاوپەیمانەکانی کردووه، کە لە ساڵی 1991دا هاتبوونە کوردستان، لەڕاپەڕینی دووەمدا کە لە تەمموزی ساڵی 1991دا ڕویدا سەرپەرشتی خەڵکی #دهۆک#ی کردووە بۆ دەرپەڕاندنی هێزەکانی ڕژێم لەو ناوچەیەدا، لەکۆتایی 1991دا کراوە بەفەرماندەی لەشکری هەولێر لەنێوان ساڵی 1979تا 1992 ئەندامی سەرکردایەتی (ی، ن، ک) بووە، ساڵی 1992 لە یەکەم هەڵبژاردنی پەڕڵەمانی کوردستاندا، کراوە بەئەندام پەڕڵەمان، ساڵی 1993 کراوە بەلێپرسراوی نووسینگەی سلێمانی پەڕڵەمانی کوردستان، ساڵی 1996 کرا بەئەندامی فەرماندەی گشتی هەموو هێزەکانی (ی، ن، ک) و سەرپەرشتی هێزەکانی پارێزگای سلێمانی و کەرکووکی کردووە، ئەندامی سەرجەم کۆنفرانسو پلنیۆمەکانی (ی، ن، ک) و یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان بووەو چەندین بابەتی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ڕۆشنبیریی لە ڕۆژنامەکانی (کوردستانی نوێ و الاتحادو وڵات و برایەتی) دا بڵاوکردۆتەوە، چەند پەڕتووکێکی لەسەر ڕوداوەکانی کوردستان بەچاپ گەیاندووە، لەمانگی مایسی ساڵی 1997دا کراوە بەلێپرسراوی مەڵبەندی (9) ی شارەزوورو دواتریش بۆتە لێپرسراوی مەکتەبی کۆمەڵایەتی (ی، ن، ک) .
شەهید شەوکەتی حاجی موشیر تەواوی تەمەنی خۆی تەرخانکردبوو بۆ خزمەتکردنی گەلی کورد و ئازادکردنی کوردستان، بەڵام بەداخەوە شەوی 9/8ی شوباتی 2003 و لە گوندی (گامێش تەپە) ی ناوچەی شارەزوور لە تاوانێکی تیرۆرستی دا لەگەڵ شەهیدان (سەردار غەفور سلێمان و حیکمەت حاجی عوسمان) دا بەدەستی تیرۆرستانی (ئەنسارولئیسلام) شەهید کرا.
ئەم بابەتە 24,314 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
فایلی پەیوەندیدار: 6
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 11
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی لەدایکبوون: 00-00-1947
ڕۆژی شەهیدبوون: 09-02-2003 (56 ساڵ)
جۆری کەس: تیرۆرکراو
شار و شارۆچکەکان (لەدایکبوون): سەیدسادق (شارەزوور)
نەتەوە: کورد
هۆکاری گیان لەدەستدان: کردەی تیرۆریستی
وڵات - هەرێم (لەدایکبوون): باشووری کوردستان
ڕەگەزی کەس: نێر
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 15-12-2008 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 16-11-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 24,314 جار بینراوە
QR Code
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.18 KB 28-10-2009 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 17.08
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.391 چرکە!