لە نیسانی 1973 دا تیپی مۆسیقای شنروێ لە هەڵەبجە بە کۆششی هونەرمەندان ئازاد ساڵح، مستەفا کەمال، ئومێد نوری، حیکمەت توفیق دامەزراوە و لە تەمووزی ئەو ساڵەدا لە ئاهەنگێکدا لە گەڵ شانۆگەرییەکی هونەرمەند جەمالی مەلا قادر دەیان گۆرانی و مۆسیقای بەسۆزیان پێشکەش کردووە و دواتر لە تەوێڵە و خورماڵ و پێنجوێن و گەلێ بۆنە و ناوچەی دیکەدا ڕووی گەشی هونەری شارەکە بوون و لەو تیپەدا دەیان هونەرمەند بووە ئەندام و دواتر بە هۆی ژیان و چوونە هەندەران دابڕاون، بەڵام بەڕێز ئازاد ساڵح _ ی دامەزرێنەر و لێپرسراوی تیپەکە کە بە خەمخۆری و هونەرمەندی خۆیەوە هەر بەردەوام بووە ولەگەڵ هاوکارانی ناو دەنگی تیپی مۆسیقاکەی هەڵەبجەی شەهیدیان بە بەرزی هێشتووەتەوە.