ئاوارە جەلالی
لە زمانی خۆیەوە:
من لە ساڵی 1380 ی هەتاوی لە دەنگی کوردستانی ئێران کارم کردوە، دیارە دەبێ ئەوەش بڵێم کە پێش ئەوەی بچمە رادیۆ لە تەلەفزیۆنی نەورۆز کە تەلەفزیۆنێکی ناوخۆی بوو و تەنیا لە شاری کۆیەو دەورووبەری بڵاو دەبووەوە و لە لایەن بەشی فیلمی حدکا بە سەر پەرەستیی هاورێ وهاوکاری بەرێزم کاک عۆمەر غۆلام عەلی دامەزرابوو، کارم دەکرد، پاشان کە تیشک تیڤی دامەزرا بە هەمان شێوە کارم لە گەڵ کردوون، تا ئەو کاتەی کە وڵاتی سوئێدم بۆ ژیان هەڵبژارد. ئێستاش لێرە واتە لە وڵاتی سوئێد ئەندامی حێزبی دێموکراتم و درێژە بە کارەکانم دەدەم بەڵام بە شێوەیەکی دیکە، لە رادیۆ دەنگی کوردستان لە شاری یۆتۆبۆری کار دەکەم و لە رێکخراوی ناوەندی یەکیەتی کوردان لە بەشی راگەیاندن کار دەکەم. وە بەرنامەیەکی تایبەت بە ژنانم هەیە بە ناوی ژیانەوە، کە بەرنامەیەکی رادیۆییەو بە شێوەی راستەو خۆ بۆ ماوەی 2 کاتژمێر بلاو دەبێتەوە.