ناو: هێرۆ
نازناو: مەولودی
ناوی باوک: عومەر
ڕێکەوتی لەدایکبوون: #01-01-1984#
شوێنی لەدایکبوون: #بۆکان# -ڕۆژهەڵاتی کوردستان
$ژیاننامە$
شاعیر و ڕاگەیاندکار هێرۆ مەولودی ساڵی 1984 لە بنەماڵەیەکی هونەرپەروەر، لە شاری بۆکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەدایک بووە. هەر لە تەمەنی 13 ساڵییەوە بەهۆی باوکی (عومەر مەولودی) کە ڕۆماننووس و وەرگێڕە، تێکەڵ بە وێژە و ڕێزمانی کوردی دەبێت و خۆی فێری زمانی کوردی دەکات.
ساڵی 1997 بە فەرمی دەستی بە نووسین لە بواری ئەدەبیات کردووە و دەبێتە ئەندامی ئەنجوومەنی ئەدەبی بۆکان. ساڵی 2004 بۆ درێژەپێدان بە خوێندن، دێتە باشووری کوردستان و لەو کاتەوە تێکەڵی کاری ڕاگەیاندن بووە و لە چەندین ڕادیۆ و تیڤی کاری بێژەری و پێشکەشکاری و دوبلاژی فیلمی کردووە، هاوکات چەندین بەرهەمی کۆمەڵایەتی و ئەدەبیی لە گۆڤار و ڕۆژنامەکاندا بڵاوکراوەتەوە. ساڵی 2014 لەگەڵ دامەزراوەی کوردستان 24 دەست بە کار دەبێت و ئەمجارەیان ئەرکی پەیامنێری مەیدانیی دەبێت و تا ئیستاش بەردەوامە لە ئەرکەکەی. لە سەرەتای ساڵی 2017 وەک یەکەم خانمی ڕۆژنامەنووس بۆ ڕوماڵی ڕاستەوخۆی شەڕی چەکدارانی داعش و پێشمەرگە دەچێتە موسڵ و تا ئازاد بوونی ئەو شارەش بەردەوام بووە لە ڕووماڵی شەڕەکە.
هەروەها ساڵی 2019 دەچێتە ڕوماڵی ڕاستەوخۆی هێرشەکانی تورکیا بۆ ڕۆژاوای کوردستان.
[1]