ساڵی 1893 لە شاری
بەدلیسبەدلیسی باکووری کوردستان، هاتۆتەژیانەوە، سەربەهۆزی جبرانلۆیە.
لە
25-03-197625-03-1976، ئیحسان نووری پاشا کۆچی دوای کرد، ئەوەش پاش پتر لە 46 ساڵ دەربەدەری و دوورکەوتنەوە لە کوردستان.
ئیحسان نووری پاشا تێکۆشەری ناوداری کورد، لە تارانی پایتەختی ئێران کۆچی دوای کرد، پاش ئەوەی لە18ی ئاداری ئەو ساڵەدا لە یەکێک لە شەقامەکانی تارانی پایتەختدا بەهۆی مۆتۆڕسکیلێکەوە لێدراوە، لە ئەنجامدا بەسەختی بریندار بووە، پاش ئەوەی ماوەی هەفتەیەک لە نەخۆشخانە ماوەتەوە، کۆچی دوایی کردووە.
تەرمی ئەو تێکۆشەرە مەزنەی کوردستان هەر لەوێ لە گۆڕستانی ئەلزەهرا و بەخاک سپێردراوە.
ئیحسان نووری پاشا بە یەکێک لە سەرکردە بەناوبانگەکانی کورد دەژمێردرێت و ئەندامێکی چالاکی
کۆمەڵەی خۆیبوونکۆمەڵەی خۆیبوون بووە و دواتر هەر لەلایەن کۆمەڵەی خۆیبوونەوە کراوەتە سەرکردەی شۆڕشی ئاگری.
ئیحسان نووری پاشا خولێکی خوێندنی سەربازی تەواوکردووە و لە چەندین شەڕدا سەرکەوتنی مەزنی بەدەست هێناوە، لەگەڵ جەمعییەتی تەعالیی کوردستاندا پەیوەندی هەبووە.
ئەو کۆمەڵەیەی کە لە ساڵی 1918 دامەزراوە، ئیحسان پاشا لە گۆڤاری ژین ئۆرگانی کۆمەڵەکەدا نووسەرێکی دیار بووە، هەروەها ئەندامی کۆمیتەی سەربەخۆیش بووەکە لە
ئەرزرۆمئەرزرۆم دامەزراوە، جگەلەوانە سەرکردەی ئەو سەرهەڵدانەی کوردیش بووە.
کە لە ساڵی 1924 لەناوچەی (بەیتولشەباب) بەرپا کراوە، پاش نسکۆی ئەو سەرهەڵدانە لەگەڵ خورشید بەگی هەرتۆشی و تۆفیق جەمیلی
ماردینماردینی و ڕاسم بەگی وانی و چەند ئەفسەرێکی تر پێشان دەچنە سووریا و پاشان دەچنە ئێراق، پاش ئەوەی چەند ساڵێک لە ئێراق ماوەتەوە بۆ سەرکردایەتی کردنی شۆڕشی ئاگری، بەناوی فەرماندەی لەشکری شۆڕش ساڵی 1927 ژ ئالیا خۆیبوونەوە دانراوە، بەدرێژای شۆڕشی ئاگری ئیحسان نووری پاشا قارەمانێتی مەزنی نواندوە پاش نسکۆی شۆڕشەکەش لە ساڵی 1930دا چۆتە ئێران، لە سەروبەندی ڕەهەندەیی و دەربەدەریدا لەئێران ژەنراڵ ئیحسان نووری پاشا ژیانێکی کولەمەرگی ژیاوە لە ساڵی 1945 لە گۆڤاری
ڕۆناهیڕۆناهیدا وتاری بڵاوکردۆتەوە.
ساڵی 1960تەڤلی کۆنگرەی کۆمەڵەی قوتابییانی کورد لە ئەوروپا بووە، ئیحسان نووری پاشا یەکێکە لەو سەرکردانەی کورد کە جگەلەوەی خودان ئەزموونێکی سەربازی باش بووەدەستی نووسین و ڕۆژنامەوانیشی هەبووە.
[1]