ناو: ناسر
ناوی باوک: حەسەن
ساڵی لەدایکبوون: 1950
شوێنی لەدایکبوون: #خانەقین#
لەدایک بووی ساڵی 1950ی شاری خانەقینە، بەشدار بووەلە دامەزراندنی تیپی (یەکێتی هونەرمەندانی عێراق)ی. پاش ڕووخانی ڕژێمی عێراق هەڵبژێردرا بۆ سەرۆکایەتی یەکێتی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنکارانی عێراق لە بەغدا.
ساڵی 1971 - 1991 وەکوو دەرهێنەر لە تەلەڤزیۆنی عێراق کاری کردووە. بە بەرهەمەکانی بەژداری لە دەیان ڤیستیڤاڵدا کردووە لەوانە (ڤیستیڤاڵی فیلم و پرۆگرامی کەنداو 1976 لە کوەیت بە فیلمی (خذوهم صغارا).
ڤیستیڤاڵی مۆسکۆ لە ساڵی 1980 بە فیلمی (سرووشتی کوردستان). 1982بەشداری ڤیستیڤاڵی منداڵانی یونسێف لە ڤیەنا بە فیلمی (خذوهم صغارا).
ساڵی 1983 ڤیستیڤاڵی (البساط الاخضر) لە ئەڵمانیا. ساڵی 1983 ڤیستڤالی کۆریای باشوور، ساڵی 1987 ڤیستیڤاڵی وارشۆ).
کاری دەرهێنانی بۆ زیاتر لە 500 گۆرانی (کوردی، عەرەبی، سریانی) کردووە.
دەرهێنەری زنجیرە تەلەفزیونی عەرەبی بوو بە ناوی (الکشاف) کە سەربە دەزگای پرۆگرامی کەنداو بوو لە کوەیت. ئەمانە بەشێکن لە بەرهەمەکانی (زنجیرەی تەلەڤزیۆنی ژاڵە، بەرد لەجێی خۆی سەنگینە، میوانی ناوەخت، قەڵای دمدم، مەمی ئالان ئەمەیان دوا بەرهەی هونەرمەندە). [1]