کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2026
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  586,346
وێنە
  124,451
پەرتووک PDF
  22,121
فایلی پەیوەندیدار
  126,605
ڤیدیۆ
  2,193
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
317,317
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,685
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,750
عربي - Arabic 
44,095
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,711
فارسی - Farsi 
15,883
English - English 
8,533
Türkçe - Turkish 
3,836
Deutsch - German 
2,037
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
32,180
شوێنەکان 
17,029
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,481
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە، ماڵپەڕ و دەزگا میدیاییەکان و ...) 
1,041
وێنە و پێناس 
9,466
کارە هونەرییەکان 
1,725
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
16,019
نەخشەکان 
284
ناوی کوردی 
2,820
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,191
شوێنەوار و کۆنینە 
783
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,063
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,692
کورتەباس 
22,210
شەهیدان 
12,030
کۆمەڵکوژی 
11,391
بەڵگەنامەکان 
8,741
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,631
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,064
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,639
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
734
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
912
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
929
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
63
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,499
PDF 
34,764
MP4 
3,993
IMG 
234,717
∑   تێکڕا 
274,973
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
فوئاد حەمەمین ئاغای حاجی عەوڵای درێژ
پۆل: ژیاننامە
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
زانیارییەکان لە هەردوو باری بابەتی و زمانەوانیدا پوخت و پۆلێن دەکەین و بەشێوازێکی سەردەمییانە دەیانخەینە بەردەست!
بەشکردن
Copy Link3
E-Mail0
Facebook4
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp1
نرخاندنی بابەت
1 دەنگ 4
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi1
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch1
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
فوئاد حەمەمین ئاغای حاجی عەوڵای درێژ
فوئاد حەمەمین ئاغای حاجی عەوڵای درێژ
ناو: فوئاد
نازناو: فوئادی حەمەئەمین ئاغا
ناوی باوک: محەمەدئەمین
ڕۆژی لەدایکبوون: #22-03-1933#
ڕۆژی کۆچی دوایی: #19-03-2004#
شوێنی لەدایکبوون: #سلێمانی#
شوێنی کۆچی دوایی: هۆڵەندا
$ژیاننامە$
لە ساڵی 1933 لە شاری #سلێمانی# لەدایک بووە، باپیری پیاوێکی ئایینی و خواپەرست بووە ناوی حاجی عەبدوڵڵای حاجی ئاغا ساڵح بووە کە بە عەبدوڵڵای درێژ بەناوبانگ بووە، پیاوێکی زۆر بەئایین خیرکەر بووە هاوتەمەنی حاجی کاک ئەحمەدی شێخ بووە، وەک دەگێڕنەوە منارەی #مزگەوتی گەورە# ئەو درووستی کردووە، هەروەها خانی عەجەم لە شاری سلێمانی ئەم بینایەتی ناوە چونکە موڵکی خۆی بووە بەهۆی ئەوەی ئەم پێاوەزۆر خۆشەویستی حاجی کاک ئەحمەدی شێخ بووە پێش وەفات کردنی وەسێتی کردووە کە حاجی عەوڵا لە نزیک گۆڕەکەی بنێژن بۆیە کاتێک کەحاجی عەوڵا درێژ وەفاتی کردووە لە ساڵی 1322 کۆچی لە گۆڕستانی مزگەوتی گەورە نزیک مەرقەدی حاجی کاک ئەحمەدی شێخ لە دەرەوەی مەرقەدەکە نێژراوە.!=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/489/0015.JPG=KTML_Photo_Alt=فوئاد حەمەمین ئاغای حاجی عەوڵای درێژ=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/489/0015.JPG=KTML_Photo_End=
حاجی عەبدوڵڵا چوار کوڕی هەبوە کە ئەمانەن حاجی ئاغا فەتحوڵڵا، ئیبراهیم ئاغا، حمەئاغا، حمەمین ئاغا کەباوکی مامۆستا فوئادە و ئەویش بەهەمان شێوەچوار کوڕی هەبوە کەئەمانەن
نووری ئاغا، حمەرەشید ئاغا، خەسرەو ئاغا، کاک فوئاد.!
مامۆستا فوئاد خۆێندنی سەرەتایی و ناوەندی لە شاری سلێمانی تەواو کردووە و لە ساڵی 1950 دا دواتر چووتەپەیمانگای مامۆستایان لە بەغدا و ساڵی 1953 پەیمانگای تەواو کردووە و گەڕاوەتەوە سلێمانی بووە بە مامۆستا، دواتر لە ساڵی 1957 ژنی هێناوەو خێزانی پێکەوەناوە، خێزانەکەی خەڵکی شاری سلێمانییە و ناوی خاتوو (نەزیرە عەلی حەسەن) ەو پێکەوهەبوونەتە خاوەنی هەشت منداڵ بەناوەکانی (#شادان فوئاد#، بەیان، شوان، کاوان، سامان، حەمە، شارا و شەم).
هونەرمەندی نەمر مامۆستا فوئاد تا ساڵی 1969 لە قوتابخانەی سەرەتایی شێخ مەحمودی کوڕان بە مامۆستایی ماوەتەوە و دوایی بووە بەیاریدەری بەڕێوەبەری قوتابخانەکە.!
ساڵی 1975 چوتە چالاکی قوتابخانەکانی سلێمانی ماوەی سێ ساڵ لەو بەڕیوەبەرایەتییە خزمەتی کردووە، تا دواتر لە ساڵی 1978 چووەتەبەڕیوەبەرێتی ڕۆشنبیری جەماوەر لە سلێمانی و ماوەی شەش ساڵ لەو بەڕێوەبەرایەتییە بووە و دواتر خۆی خانەنشین کردووەلە ساڵی 1984 دا وەک زۆر لەهونەرمەندان هەر لە منداڵییەوەخولیای هونەری شانۆ بووە و بۆ ئەم مەبەستەلە قوتابخانەو لەگەڵ هاوڕێیانی گەڕەک بەشداری کاری هونەری و شانۆیەکان بوەکەئەمەش گرنگی خۆی هەبووەلەپێگەیاندنی ژمارەیەکی زۆر لەشانۆکاران و درووست بوونی خۆشەویستی و نزیک بوونەوەلەشانۆ، لە ساڵی 1969 لەگەڵ کۆمەڵێک لەهونەرمەندان و ڕۆشنبیران لەوانە
(محەمەد سدیق مەحمود، محامی، ، نووری وەشتی، ، #تەها خەلیل#، ، نەوزاد مەجید، ، #شێرکۆ بێکەس#ی شاعیر، ، عەلی جۆڵا، ، عەلی توانا) وەک ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەر تیپی هونەر و وێژەی کوردیان دامەزراندوە لە شاری سلێمانی کەتیپێکی گەورەبوو وەو شانبەشانی تیپی نواندنی سلێمانی خزمەتێکی زۆریان بەهونەری شانۆ و مۆسیقاو بوارەکانی تری هونەرکردووەلە سلێمانی و کوردستان، دوای ئەوە ئەم تیپەناوی گۆڕدرا بەتیپی کۆمەڵی هونەرە جوانەکانی سلێمانی، ماوەی زیاتر لە 39 ساڵەئەم تیپەبەهەمان تواناوەبەردەوامەلە خزمەتکردنی هەموو بوارەکانی هونەر و کلتوری کوردی.!
هونەرمەند مامۆستا فوئاد حمەمین ئاغا وەک ئەکتەرێکی سەرکەوتوو بەشداری کردووەلەنواندنی چەندین کاری شانۆیی و درامای تەلەفیزیۆنی و فیلمی سینەمایی و تەمسیلی ڕادیۆیی.
کارە هونەریە شانۆیی و درامی و سینەماییەکانی
(شانۆیەکان)
شێخی تەپلەڕەش نووسین و ئامادەکردنی عەلی توانا دەرهێنانی نەوزاد مەجید، ، شایی خۆیناوی نووسینی گارسیا لۆرکا دەرهێنانی نەوزاد مەجید 1971، ، پیسکەی تەڕپیر نووسینی
مۆلێر دەرهێنانی #ئەحمەد سالار# 1972، ، تاوانێک لە ئاسماندا نووسینی #تەها بابان# دەرهێنانی
نەوزاد مەجید بۆ شانۆ و حسێن نەسراوی بۆ تەلەفیزیۆن 1972، ، چاوی ڤیتنام نووسینی ڕیدسۆن
دەرهێنانی تەها خەلیل، شانۆیی ئایاری سەرکەوتنە، ، جەنابی موفەتیش نووسینی گۆگۆل
دەرهێمنانی ئەحمەد سالار 1971، ، پژمین نووسینی #عومەر عەلی ئەمین# دەرهێنانی تەها خەلیل 1973، ، کیچ نووسینی حەمەسدیق مەحمود دەرهێنانی نەوزاد مەجید 1970، دیوار نووسینی سارتەر دەرهێنانی تەها خەلیل 1974، ، پەیکەر نووسینی بۆل برۆڵا دەرهێنانی تەها خەلیل 1974، ، ئۆپەرێتی دایکی نیشتمان و ئۆپەرێتی بوک و زاوا، چرا دەرهێنانی کامەران ڕەئوف، ، شانۆیی نامەیەک لە خنکاوەوە، ، سارا خان نووسینی ئەلفرێد فەرەج دەرهێنانی جەمال محەمەد 1973، ، کاوەی ئاسنگەر نووسینی شێرکۆ بێکەس دەرهێنانی تەها خەلیل 1977، ، دکتۆری تێڵا نووسینی مۆلێر دەرهێنانی #عەبدولی حەمەجوان# 1977، ، کابرا سەیرەکەنووسینی نازم حیکمەت دەرهێنانی عەبدولی حەمەجوان 1985، ، بلیت و زاوا نووسینی حەمە سدیق دەرهێنانی حسێن نەسراوی 1972، ، مرۆڤ و زەوی نووسینی تەها بابان دەرهێنانی حیکمەت زەنون 1977، ، شار نووسینی #حسین عارف# دەرهێنانی کامەران ڕەئوف 1997، ، بازرگانی ڤنیسیا نووسینی مۆلێر دەرهێنانی #ئەنوەر تۆڤی# 1972.
(دراما تەلەفیزێۆنییەکان)
ژیان نووسینی #جەلیل زەنگنە# دەرهێنانی حیکمەت زەنون 1977، ، گوڵاڵە نووسینی #حەمەرەشید هەرەس# دەرهێنانی #شەماڵی عەبەڕەش#.
(فیلمەکان)
نێرگز بوکی کوردستان 1990، ، خولەپیزە، نووسین و دەرهێنانی جەلیل زەنگنە 1998
مامۆستا فوئادی حەمەمین ئاغا جگەلە بواری هونەری و کاری وەزیفی ساڵی 1965 لە مەلەوانگەی #سەرچنار# ڕاهێنەری مەلەوانیتی بوەو هەروەها ئەندام و ڕاهێنەری یاری شەترەنج بووەتوانیویەتی خزمەتی باشی ئەم دوو بوارەش بکات، هونەرمەند فوئادی حەمین ئاغا مرۆڤێکی خاوەن هەڵۆێست و کوردپەروەر بووە، لە تەمەنی لاوێتیدا پەیوەندی هەبوەلەگەڵ حیزبی شیویعی کوردستاندا و هەڵگری بیروباوەڕی چەپ و کۆمۆنیزم بووە ئەمەش وای کردووە لە ساڵی 1963 لە کاتی نەکبەی (مەنعی تەجەولەکەی) شاری سلێمانیدا لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە بگیرێت و ماوەی نۆ مانگ لەبەندیخانە لە شاری #کەرکووک# بەند (زیندان) بکرێت؟
ئەوەی شایانی باسکردنەلێرەدا خێزانەکەی مامۆستا فوئاد، خاتوو نەزیرە توانیویەتی بەشداری کاری هونەری لە درامای نامەیەک لە خنکاوەوە و فیلمی نێرگز بوکی کوردستانە و فیلمی #خولە پیزە# و لەم دوایانەش بەشداری لەدرامای (لەگولێک کاڵترو و گەڕانێک بەدوای سیبەرەکانداو ژیلەمۆ) بکات و بەتایبەتیی لەدرامای گەڕانێک بەدوای سیبەرەکاندا ڕۆڵێکی بەرچاوی بەرجەستەکرد کەجێگای ڕەزامەندی بینەران بوو، بەمەش خاتو نەزیرەسەلماندی کەلەسەر ڕیبازی مامۆستا فوئاد بەردەوامەلە خزمەتکردنی هونەری کوردی داو مامۆستافوئاد زیندوو نەمرەو توانیویەتی لەپاش ئەو هەموو ساڵەی خزمەتی خۆی بۆ ڕێبازی هونەری کوردی هاوسەرێکی ئاوا لەپاش خۆی بۆ درێژەپێدانی ئەو ڕیگایەی کە لە ژیاندا هەڵیبژاردبوو بەفیڕۆ نەدات.؟
هەروەها هونەرمەندی شانۆکار (خاتو شادان فوئاد) کە کچی گەورەی مامۆستا فوئادە وەک خانمە ئەکتەرێکی کورد لەمێژە لە چەندان کاری شانۆیی و فیلم و درامای کوردیدا بەشداری کاریگەرو سەرکەوتوی کردووە و ئەکتەرێکی بەتوانایە، بێگومان ئەمەش دەگەڕیتەوە بۆ ئەو توانا و خۆشەویستییەی کە مامۆستا فوئاد توانیویەتی درووستی بکات لەناو خێزانەکەی دا بۆ هونەری کوردی، لە هەمان کاتدا خاتو شادان خێزانی ئەکتەری بەتوانای کورد شەماڵی عەبەڕەشە کە پێکەوە چ لە کوردستان و لە هەندەران (هوڵەندا) خزمەتی زۆری هونەری کوردی نەتەوەکەیان کردووە و چەندین شانۆیی و فیلمی کوردی بەهێزیان نمایش کردووەبەتایبەتیی لە وڵاتی هوڵەندا
هەندی لەوانەش فیلمی هۆڵەندی (ئەو کوڕەی ئیتر نادۆێ، ئۆپەرێتی هۆڵەندی کۆیستی فەناید، شانۆیی دووبارەی داستانێک، فیلمی ڕۆژانی زەرد، فیلمی هەلە و هۆڵەندا، فیلمی نامۆی)
جگە لەوەی هەردوو کچەکانی شایی و شارۆ و خەڵاتی یەکەمینیان وەر گرتووە.
لە ساڵی 1999 هونەرمەند فوئادی حەمەمین ئاغا کوردستان بەجێ دێڵی و بەرەو هەندەران کۆچ دەکات و لەهوڵندا جیگیر دەبێت بەڵام بەداخەوە دوای ساڵ و نیوێک جەڵتەی مێشک لی دەدات و لە ئەنجامدا توانای قسەکردنی نامێنێ تا لە ڕۆژی 7 مانگی ئازاری ساڵی 2004 لە نەخۆشخانە دەکەوێت و پاش سیانزە ڕۆژ لە کات ژمێر سێ و نیوی بەکاتی هۆڵەندا لە ڕێکەوتی نۆزدەی ئازاری ساڵی 2004 ئەو هونەرمەندە مەزنە ماڵاوایی یەکجاری لێکردین و کەسەرێکی گەورەی لەدڵی نەتەوەکەی بەگشتی و هونەرمەندان و بینەران بەتایبەتیی بەجێ هێشت، لە ڕۆژی 25 مانگی ئازای هەمان ساڵیشدا تەرمەکەی برایەوە سلێمانی لەگردی #سەیوان# نێژرا.[1]
ئەم بابەتە 40,199 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
فایلی پەیوەندیدار: 18
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 8
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی لەدایکبوون: 22-03-1933
ڕۆژی کۆچی دوایی: 19-03-2004 (71 ساڵ)
ئاستی خوێندن: پەیمانگا (لیسانس)
جۆری خوێندن: پەروەردە
جۆری وەرزش: شەتڕەنج
جۆری کەس: مامۆستا
جۆری کەس: شانۆکار
جۆری کەس: ئەکتەر
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان (لەدایکبوون): سلێمانی
لەژیاندا ماوە؟: نەخێر
نەتەوە: کورد
هۆکاری گیان لەدەستدان: مەرگی سروشتی و نەخۆشی
وڵات - هەرێم (لەدایکبوون): باشووری کوردستان
وڵات - هەرێم (کۆچی دوایی): هۆڵاند
ڕەگەزی کەس: نێر
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 25-11-2008 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 19-03-2025 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 40,199 جار بینراوە
QR Code
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.116 KB 20-11-2009 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2026) version: 17.17
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.812 چرکە!