لە ساڵی 1974 لە شاری #سلێمانی# هاتۆتە دنیاوە و هەر ئەو ساڵەش لەگەڵ خێزانەکەی ئاوارەی ئێران بووە. تا تەمەنی 18 ساڵی لە ئێراق و ئێران ژیاوە و لە 1993وە لە بەریتانیا دەژی. هەر لەوێش بەکالۆریۆس، ماستەر و دکتۆرای لە فەلسەفە و دەروونناسیدا بەدەست هێناوە.
جگە لە کاری ئەکادیمی هەڵبەستیش دەنووسێت و خاوەنی دوو کۆمەڵە هەڵبەستە بە زمانی کوردی و دوا بەرهەمیشی بە زمانی ئینگلیزی لە بەریتانیا چاپ بووە. [1]