ساڵی 1962 لە #سلێمانی# لەدایک بووە.
دوای تەواوکردنی خوێندنی ئامادەیی، چووەتەکۆلێژی پزیشکی زانکۆی بەغدا.
لە کۆتایی ساڵی 1986-1987 کۆلێژی پزیشکی تەواو کردووە و وەک پزیشک لە نەخۆشخانەکاندا کاری کردووە.
لە ساڵی 1989ەوە هاتۆتە هۆڵەندە و هەمیشە لەباکوڕی ئەم وڵاتە ژیاوە، بەزۆری لە شاری خرۆنیگن.
لە کۆتایی ساڵی 1992 دا جارێکی دیکە، بڕوانامەی پزیشکی لە هۆڵەندە وەرگرتووەتەوە، لە زانکۆی (Rijksuniversiteit) لە شاری خرۆنیگن.
لە ساڵی 1993ەوە لە نەخۆشانەکانی شاری لیواردن و شارۆچکەی wagenborgen لە ڕوژهەڵاتی شاری Groningen و شارۆچکەی Zuidlaren وەک پزیشک و توێژەری لێکۆڵینەوەکاری کردووە.
ساڵی 1998 -2002 پسپۆڕی لە نەخۆشییە دەروونییەکاندا وەرگرتووە.
ساڵی 2002-2008 پسپۆڕی پزیشکی دەروونی بووە، لە بەشی تەنگەژە دەروونییەکانی نەخۆشخانەی Zuidlaren و FPA.