کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
تۆمارکردنی بابەت
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2026
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
پەیوەندی
کوردیی ناوەند - Central Kurdish
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami)
هەورامی - Kurdish Hawrami
English
Français - French
Deutsch - German
عربي - Arabic
فارسی - Farsi
Türkçe - Turkish
עברית - Hebrew

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
فەرهەنگی کوردیپێدیا
هاوبەشەکانمان
چالاکییەکان
یارمەتی
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  622,853
وێنە
  130,917
پەرتووک PDF
  22,701
فایلی پەیوەندیدار
  139,725
ڤیدیۆ
  2,255
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
333,418
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)
101,215
هەورامی - Kurdish Hawrami
68,580
عربي - Arabic
50,474
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami)
30,598
فارسی - Farsi
19,258
English - English
8,803
Türkçe - Turkish
4,074
Deutsch - German
2,176
لوڕی - Kurdish Luri
1,785
Pусский - Russian
1,151
Français - French
373
Nederlands - Dutch
132
Zazakî - Kurdish Zazaki
116
Svenska - Swedish
85
Español - Spanish
68
Italiano - Italian
66
Polski - Polish
62
Հայերեն - Armenian
57
لەکی - Kurdish Laki
40
Azərbaycanca - Azerbaijani
35
Norsk - Norwegian
25
日本人 - Japanese
24
עברית - Hebrew
23
中国的 - Chinese
22
Ελληνική - Greek
20
Português - Portuguese
16
Fins - Finnish
14
Catalana - Catalana
14
Esperanto - Esperanto
10
Тоҷикӣ - Tajik
9
Ozbek - Uzbek
9
українська - Ukrainian
6
Čeština - Czech
6
ქართველი - Georgian
6
Srpski - Serbian
6
Hrvatski - Croatian
5
Lietuvių - Lithuanian
5
балгарская - Bulgarian
4
Kiswahili سَوَاحِلي -
3
हिन्दी - Hindi
2
Cebuano - Cebuano
1
қазақ - Kazakh
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script)
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
وشە و دەستەواژە
108,948
ژیاننامە
37,726
پەرتووکخانە
27,482
کورتەباس
23,818
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
17,501
شوێنەکان
17,048
پەند
13,749
شەهیدان
12,326
کۆمەڵکوژی
11,597
هۆنراوە
10,783
وێنە و پێناس
9,750
بەڵگەنامەکان
9,033
کارە هونەرییەکان
5,017
کلتوور - گاڵتەوگەپ
4,951
ئامار و ڕاپرسی
4,631
کلتوور - مەتەڵ
3,154
ناوی کوردی
2,828
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە، ماڵپەڕ و دەزگا میدیاییەکان و ...)
2,373
ڤیدیۆ
2,124
پارت و ڕێکخراوەکان
1,479
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار)
1,462
فەرمانگەکان
1,152
ئیدیۆم
1,063
شوێنەوار و کۆنینە
821
گیانلەبەرانی کوردستان
734
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە
354
نەخشەکان
317
یارییە کوردەوارییەکان
279
هۆز - تیرە - بنەماڵە
236
نەریت
179
خواردنی کوردی
131
ژینگەی کوردستان
102
زانستە سروشتییەکان
80
دۆزی ژن
58
مۆزەخانە
56
بەرهەمە کوردستانییەکان
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان
29
گەشتوگوزار
2
کۆگای فایلەکان
MP3 
4,891
PDF 
36,164
MP4 
4,649
IMG 
249,855
  تێکڕا 
295,559
 ئامار
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
سامی عەوداڵ
پۆل: ژیاننامە
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
کوردیپێدیا، گەورەترین پڕۆژەی بەئەرشیڤکردنی زانیارییەکانمانە..
Copy Link
1
E-Mail
0
Facebook
2
LinkedIn
0
Messenger
0
Pinterest
0
SMS
0
Telegram
0
Twitter
0
Viber
1
WhatsApp
0
نرخاندنی بابەت
1 دەنگ 5
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)5
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Español - Spanish0
Italiano - Italian0
Français - French0
Deutsch - German0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Тоҷикӣ - Tajik0
Hrvatski - Croatian0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Srpski - Serbian0
Ozbek - Uzbek0
Esperanto - Esperanto0
Kiswahili سَوَاحِلي - 0
ქართველი - Georgian0
Cebuano - Cebuano0
балгарская - Bulgarian0
हिन्दी - Hindi0
Čeština - Czech0
Lietuvių - Lithuanian0
Catalana - Catalana0
қазақ - Kazakh0
українська - Ukrainian0
Pусский - Russian0
Fins - Finnish0
Norsk - Norwegian0
日本人 - Japanese0
中国的 - Chinese0
Հայերեն - Armenian0
سامی عەوداڵ
سامی عەوداڵ
سامی عەوداڵ نازناوی هەڵبەستی چەوساوەکانی کورد (مەلا حسێنی کوڕی بابە ڕەسوڵی کوڕی خەلیفە ئەحمەد) ە، لە ساڵی 1910دا لە شاری #کۆیە# لە خێزانێکی هەژاری ئایین پەروەری ئەدەب دۆست لەدایک بووە و پەروەردە کراوە.
خوێندنی فەقێیەتی لە مزگەوتەکانی کۆیە فێر بووە و بۆ تەواوکردنی خوێندنەکەشی گەلێک شار و دێهاتی کوردستان گەڕاوە و گەیشتۆتە پلەی مەلایەتی، بەڵام مەلایەتی نەکردووە و ملی داوەتە کار و کاسبی و ژیانێکی پڕ کوێرەوەری ژیاوە و ماڵ و خێزانێکی پێکەوەناوە و بە پیشەی پینەدۆزی گوزەراتی کردووە.
سامی عەوداڵ تاکوو ساڵی 1950 لە شاری کۆیە دا ژیاوە، بەڵام لەو ساڵەوە ڕووی کردووەتە شاری #هەولێر# تاکوو ساڵی 1972 هەر بە پیشەی پینە دۆزی ژیاوە، ئینجا گەڕاوەتە شاری کۆیە و ژیانێکی نەمر و نەژی بەسەر بردووە تاکوو لە ڕۆژی 1985-12-20دا لە تەمەنی 75 ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە و هەر لەو شارەدا لە گۆڕستانی دەروێش خدر بە خاکی نیشتمان سپێردراوە.{img onmouseover="hideHashTagModal();" class="ArticlePhoto pointer" src="https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/372/0001.JPG" alt="" title="سامی عەوداڵ" style="width:25%;height:20%;float:right;" onclick="Galarry(0,[['https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/372/0001.JPG', this.title]]);"}
سامی عەوداڵ و هەڵبەست:
سامی لە سەرەتای شاعیرییەتیدا وەک شاعیری هەڵبەستی غەزەل هاتۆتە نێو مەیدانی هەڵبەستی کوردی، بۆ نموونە... لە هۆنراوەیەکی دڵداریدا بە ناونیشانی (یارەکەم) هەموو هەست و سۆزی دڵی خۆی بۆ ئەو یارە نازدارەی دەردەبڕێت و دەڵێت:
چەن جەزام دەی من ڕەزامە، هەر عەزیز و یارمی
کەی گوتوومە لای کەسێکی باعیسی ئازارمی؟

چونکە سوڵتانی لەبەر دڵا گاهی ڕیزوان و دەمێ
بۆ دڵی غەمگین و بێکەس بولبولی گوڵزارمی!

تاکوو لە کۆتایی غەزەلەکەیدا دەڵێت:
شیوەن و زاری کە (سامی) گرتووە هەرتۆی سەبەب
لەشکری تاتاری بەشمە چونکە خۆت سالارمی!
شاعیر لە هۆنراوەیەکی دیکەی دڵداریدا هەست و سۆزی خۆی بەم جۆرە دەردەبڕێت و دەڵێت:
وەک منداڵە بیروهۆشم، چاو لە دوو بەی مەمتەوە
بەس بەدوای زوڵفی تاتا بێ خەتابم بەستەوە!
ئینجا شاعیر دڵداری بە باری هەژاری خۆی دەبەستێتەوە و لە هۆنراوەیەکی دیکەیدا دەڵێت:
من خەمم هەردەم خەماوی، کاروپیشەم هەر خەمە
بۆ هەژاریم دڵ بە تاوم غەیری زوڵف و پەرچەمە
من خەمم خوارد و خەمیش خوێنی سەرم دەخواتەوە
تاکوو سەد ساڵی بنووسم قەت خەلاس نابێ کەمە!
سامی دوای غەزەل ڕوو لە دنیای هەڵبەستی نیشتمانی دەکات.. بۆ نموونە: لە هۆنراوەیەکیدا دەڵێت:
ئەی وەتەن تۆ چی لەبۆ من، خۆشی و شادی چیت هەیە؟
باغی پڕ گوڵ، دەنگی بولبول، سازی فیردەوسیت هەیە

هەندێک ئەرزی نێرگزین و سومبول و هەم یاسەمین
باسی ناکرێ گوڵا لە کێوان، خاوو نەسرینت هەیە

سێوەڕەووێنجە و شلێر و حاجیلە و ڕەیحانی دەشت
مەندیلانە و نەوعی هێرۆ، بۆنی بەیبونت هەیە!

خۆخ و سێو و ناسکە هەرمێ، هەم هەڵووژە و هەم گەراز
باخی پڕ میوە و تەعام و سێوی نەخشینت هەیە
ئینجا شاعیر ئەم هۆنراوە نیشتمانییەی تێکەڵ بە خەباتی چینایەتی دەکات و دەوری کارگەران لە ڕزگاریی نیشتمانی دەردەبڕێت و دەڵێت:
چینی کارگەر، ئاشی ئازادی نەگێڕی گەر بە خوێن
بێ سەروپا هەر دەناڵێ خاکی غەمگینت هەیە!

سام و هێزی کارگەرانە بۆتە کۆمونەی فەرەنگ
قاڕڕەکان هەر پێنج ئەڵێن تۆ توڕڕەیی خوێنت هەیە


سامی عەوداڵ شاعیری چەوساوەکانی کورد:
سامی شاعیری ڕاستگۆی چەوساوەکان بوو، ئەگەر قانیع شاعیری چەوساوەکانی لادێی کوردستان بووبێ، ئەوا سامی شاعیری چەوساوەکانی شار بووە و لە ڕێگەی هەژاری و داماوی خۆیەوە هەڵبەستی پڕ هەست و سۆزی بۆ داڕشتووین و تابلۆی یەک لە دوای یەکی هەڵبەستی ناسکی بۆ کێشاوین.. بۆ نموونە: لە هۆنراوەیەکیدا لەبارەی ژیانی هەژاری و چەوساوەیی خۆیەوە دەدوێ و دەڵێت:
من فەقیر و دڵ حەزینم بۆ هەژاریم خەم دەخۆم،
ڕووت و برسی و دەردەدارم، ساڵی جارێک خۆم دەشۆم!

سابوونم گڵە حەمامە دەچمە ناو مزگەوتەوە
هەر بە نینۆک پارە پارە و شەق شەقم کرد قەلبی خۆم
خۆم بسووتێم بە سووتان، با بسووتێم چاکترە
لەو ژیانەی وا بە تەنگی حەسرەتی یەک نانە جۆم
شاعیر لە سەرتاپای هۆنراوەکەیدا چ لایەنی ناخۆشی ژیانی هەژاران هەیە بە ناوی خۆی دەریان دەبڕێ، بەڵام بەبێ ئەوەی ڕێگە چارەیان بۆ بدۆزێتەوە و پێمان بڵێ چینی هەژاران چ بکەن باشە تاکوو لەو ژیانە سەنگە سارییە ڕزگاریان ببێ و بگەنە کامەرانی؟
ئەگەر بمانەوێ (سامی عەوداڵ) ی شاعیری چەوساوەکان باشتر بناسین ئەوا دەتوانین لە ڕوانگەی هۆنراوە سیاسییە ناودارەکەی (قەلبی من) ەوە بیناسین و بە شاعیری چەوساوەکانی لە قەڵەم بدەین و با بزانین بەو هۆنراوەیەیدا چی پێشکەش کردووین؟
قەلبی من گەر چەشنی لالە بێتو نەوتی تێبکەن
ئاگری دوژمن بێتە گیانم وەک چرا من پێ بکەن!
شەق شەقی کەن گۆشت و ئێسقان یەک بە یەک خوێی تێبکەن
بێ ترس من دێمە مەیدان حوکمە ئازادیم دەوێ،
گەر نەسووتێم و نەخنکێم چۆن هەژارم سەرکەوێ؟
نەچمە ناو جەرگەی هەژار و شان بەشانی وەک برا
ڕوح و لاشەم ئیش نەکا بۆ میللەتێکی حەق خورا
بۆ شەوی پڕ ترس و تاریک من نەسووتێم وەک چرا
کۆمەڵی دامای هەژاران چۆن دەبینن بچنە پێش؟
لێم گەڕێن من با بسووتێم ببمە خاک و خۆڵەمێش!
ببمە خاک و خۆڵەمێش تاکوو هەژارم پێ بگا
با بسووتێم بەڵکوو گەنج و لاوەکانم تێ بگا
بێتە مەیدان خوێن بریژێ تا حەقی پێ بگا
با بزانێ غەرقی خوێنە کێ هەقی وی خواردووە؟
با لە بۆ هەق خوێن بڕێژێ، دەرچێ دوژمن تازووە!
سامی لەم هۆنراوەیەیدا سرووشتی لە دێڕە هەڵبەستێکی شاعیری ناوداری پێشکەوتخوازی تورک (نازم حیکمەت) وەرگرتووە کە دەڵێت: (ئەگەر من نەسووتێم و تۆ نەسووتێی، کێ ئەم میللەتە ڕزگار بکات) ، ئەم کارەش درووستە و لە ڕوانگەی ئەدەبی بەراودکاری لەنێوانی ئەدەبی میللەتان نرخی خۆی هەیە.
شاعیر لە کۆتایی هۆنراوە ناودارەکەی دا دەڵێت:
(سامی) قوربانی گەلت بە قەت مەژی بەو زیللەتە
هەر کەسێ بمرێ لە ڕێگای نیشتمان و میللەتا
نامری هەردەم دەمینێ چونکە خاوەن غیرەتە
خۆت بە قوربانی گەلت کە، فەرزە قوربانی لەبۆ
نیشتمانی حوڕ و سەربەت ئوممەتێکی سەربەخۆ!
بەم جۆرە سامی عەوداڵ تاقیکردنەوەیەکی سەرکەوتووی لە هەڵبەستی سیاسی کوردیدا کردووە، هەرچەندە دەبوایە لە کۆتایی هۆنراوەکەی دەبوایە بیگوتبایە:
(ئوممەتێکی بەختیار و نیشتمانی سەربەخۆ)
چونکە خۆی لەگەڵ حزبی شیوعی بووە و ئەندامێکی چالاکی بووە، کە درووشمەکەی (نیشتمانێکی ئازاد و گەلێکی بەختیار) ە.. چونکە بەختیاری خەباتی بۆ دەکرێت تاکوو مییلەت بیگاتێ و سەربەخۆییش تێکۆشانی بۆ دەکرێت و خۆبەختکردنی پێدەوێت تا نیشتمان ئازاد بێ.. لەگەڵ ئەوەشدا سامی کردارێکی ئەدەبی بەرزی ئەنجامداوە و هەندێک ڕەمز و چەمکی نوێی خسووەتە ناو ئەدەبی تێکۆشانی جینایەتی و بەم کارەیشی لەسەردمی چلەکانی سەدەی بیستەمەوە کە مێژووی دانانی هۆنراوەکەیەتی کردووە و بەردێکی پتەوی لە بنچینەی تەلاری ئەدەبی شۆڕشگێڕیی کوردی داناوە.
لە کۆتاییشدا دەبێت ئاماژە بۆ ئەوەش بکەین کە لە ساڵی 1983دا چەپکێک لە هەڵبەستەکانی سامی عەوداڵ لە ئامادەکردن و پێدا چوونەوەی نووسەری ئەم باتە لەلایەن ئەمیندارێتی ڕۆشنبیریی و لاوان چاپ کراوە.[1]
ئەم بابەتە 121,783 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
فایلی پەیوەندیدار: 5
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 12
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی لەدایکبوون: 00-00-1910
ڕۆژی کۆچی دوایی: 20-12-1985 (75 ساڵ)
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان (لەدایکبوون): کۆیە
لەژیاندا ماوە؟: نەخێر
نەتەوە: کورد
وڵات - هەرێم (لەدایکبوون): باشووری کوردستان
ڕەگەزی کەس: نێر
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت:99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: 18-11-2008 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: 20-12-2025 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 121,783 جار بینراوە
QR Code
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشنناوی تۆمارکار
فایلی وێنە1.0.112.33 KB14-01-2010 هاوڕێ باخەوانهـ. ب.
زۆرتر
  

Kurdipedia.org (2008 - 2026) version: 17.92
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 3.468 چرکە!
تکایە کەمێک چاوەڕێ بکە