لە ساڵی 1978، لە تەمەنێکی زۆر منداڵیدا چووەتە ناو تیپی منداڵانی (بێخود)ەوە و لەلای مامۆستا #نامدار قەرەداغی# ، وانەی مۆسیقای وەرگرتووە و بە ئامێری ئۆکۆردیۆن دەستی پێ کردووە. پاشان بووە بەئەندامی تیپی مۆسیقای مەولەوی و لە زۆربەی چالاکییە هونەرییەکانی تیپی مۆسیقای مەولەویدا هەتا ساڵی 1986 بەشداری کردووە.
لە ساڵی 1989وە لە هۆڵەندا دەژی و ئێستا ئەندامی تیپی مۆسیقای (ئاواره) و (دڵئارام)ە و بە ئامێری ئۆکۆردیۆن و نەی و سەنتوور و زەرب و دەف بەشدارییان دەکات.