ناو: عوسمان
نازناو: ئۆسمان سەبری-ئاپۆ ئۆسمان
شوێنی لەدایکبوون: گوندی نارنجیی شارۆچکەی کارختەی شاری #مێردین#
ڕێکەوتی لەدایکبوون: #05-01-1905#
شوێنی کۆچی دوایی: شاری #دیمەشق#
ڕێکەوتی کۆچی دوایی: #11-10-1993#
$ژیاننامە$
لە ساڵی 1905ز. لە گوندی (نارنجی) ی سەربە شاری مێردین لە کوردستانی باکوور چاوی بە ژیان هەڵهێناوە، خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لە #ئامەد# و شارەکانی دیکەی باکووری کوردستان تەواوکردووە.
لە ساڵی 1925ز. بەشداری لە شۆڕشەکەی #شێخ سەعیدی پیران# کردووه، بەڵام چونکە لاوێکی تازەپێگەیشتوو بووه، بەر هەڵمەتی گرتن و کوشتن نەکەوتووه.=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/269/0001.JPG=KTML_ImageCaption_Title=نەوەکانی ئاپۆ ئۆسمان=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=نەوەکانی ئاپۆ ئۆسمان=KTML_ImageCaption_End=
لەگەڵ لەسێدارەدانی شێخ سەعید و هەڤاڵانی هەستی نەتەوەیی پتر بەهێزبووە پتر کەوتووەتە چالاکی ڕامیاری و کە زانی لە تورکیا جێی نابێتەوه، خۆی و شەش لە براکانی ڕوو دەکەنە سووریا لە شاری دیمەشق نیشتەجێ دەبن، سەیدا ئۆسمان سەبری لەگەڵ دەرچوواندنی گۆڤاری (هاوار) لەلایەن میر جەلادەت بەدرخانەوە لە (#15-05-1932#ز.) لە دیمەشق بووەتە نووسەرێکی سەرەکی ئەو گۆڤارەو گەلێک وتاری بەنرخی لەسەر نووسینی کوردی بەلاتینی تێدا نووسیوە و کاتێکیش، کە میر جەلادەت گۆڤارێکی تریش بەناوی (ڕووناهی) هەر لە دیمەشق لە ساڵی 1942ز. دەرچوواند و تاکوو ساڵی 1945ز. بەردەوام بوو لەدەرچوون، مامۆستا ئۆسمان سەبری وتار و هۆنراوەی پتەوی بەلاتینی تێدا بڵاوکردووەتەوە بەم جۆرە مامۆستای خامەڕەنگین یەکێک بووە لە نووسەرە ناودارەکانی کورد، کە پەرەیان بە نووسینی کوردی بەپیتی لاتینی داوە و بنچینەی ئەلفبێی کوردییان لەو ئەبجەدییە داناوه، لە بواری خەباتی نەتەوایەتیش دا سەیدا ئۆسمان لە ساڵی 1957ز. لەگەڵ خەباتگێڕی ناسراوی وەک #نورەدین زازا# و دەستەیەک لە نیشتمانپەروەرانی کورد (پارتی دیموکراتی کورد) یان لە سووریا دامەزراند و بەم کارە ڕامیارییەی میری سووریا پێ تەنگاو بوو و چەند جار ئەو تێکۆشەرانەی گرت و دەست بەسەری کردن، مامۆستا ئۆسمان لە ژیانی ڕامیاریدا (18) جار گیراوە و ئەشکەنجەدراوە و لەوانە دوو جار لە تورکیا دوو جار لە ئێراق و جارێک لە لوبنان و 13 جاریش لە سووریا گیراوە و لە ڕێکەوتی (#08-08-1960#ز.) لەگەڵ نورەدین زازا و ڕەشید حەمۆ لەسەر خەباتی ڕامیاریان وەک سەرکردەی پارتی فەرمانی لەسێدارەدانیان درا، بەڵام نووسەران و ڕووناکبیرانی کورد لەئەوروپا و ئێراق و لوبنان یاداشت و پڕۆتسۆیان پێشکەش (بەجەمال عەبدولناسر) کرد و داوای ئازاد کردن و لە ئەنجامی ئەو داواکارییانە دوای ساڵێک بەندیی لە ڕۆژی (#08-08-1961#ز.) ئازاد کران.
سەیدا ئۆسمان سەبری هەموو پارچەکانی کوردستان گەڕاوه، دوای هاتنی بۆ دیمەشق نیشتەجێ بوونی لەو شارەدا، لە ساڵی 1930ز. پەیوەندی بە پارتی خۆییبوونەوە کردووە چالاکییەکی زۆری تێدا نوواندووە و بەناوی ئەو پارتەوە سەردانی کوردستانی باشووری کردووە و خۆی گەیاندووەتە بارزان و لەوێ لەگەڵ مەلا مستەفای بارزانی کۆبووەتەوە بۆ پتەوکردنی پەیوەندی خۆیبیون بە خەباتی کورد لە کوردستانی باشووردا و هەر بەناوی خۆییبوونیش سەردانی کوردستانی باشووری کردووە و چەند تێکۆشەری ئەوێی چاوپێکەوتووە و ئەم کەسایەتییە لە ژیاندا واتای ماندووبوونی نەزانیوە و تا دوا هەناسەی ژیانی هەر لە خەباتی بێ وچاندا بووەلە پێناوی مافەنەتەوەییەڕەواکانی کورددا.
نووسەری لێهاتوو و شاعیر و خەباتگێڕی ناوداری کورد ئۆسمان سەبری لە ڕێکەوتی (11-10-1993ز.) لە شاری دیمەشق کۆچی دواییکرد دوای ئەوەی، کە زنجیرەیەک پەرتووکی بەنرخی بە زمانی کوردی و پیتی لاتینی بە چاپ گەیاند، کەئەمانەی خوارەوەبەشێکن لەوبەرهەمانەی:
1. ئەلفبای کورد -لە ساڵی 1955ز. لە دیمەشق چاپی کردووه
2. ئاپۆ
3. دردێن مه
4. باهۆز (دیوانی هۆنراوە) لە ساڵی 1961ز. لە دیمەشق چاپکراوه
5. چار لەهەنگ (چوار قارەمان) لە ساڵی 1984ز. لە دیمەشق چاپکراوە [1]