کچی سیاسەتمەدار و ناوداری کورد #ئەکرەم جەمیل پاشا#ی دیاربەکرییە. ڕۆژی #23-03-1943# لە شام لەدایکبووە.
دامەزرێنەر و سەرۆکی یەکێتی خوێندکار و کرێکارانی کورد - تێکۆشەرە کە ساڵی 1979 لە وڵاتی بەلجیکا دامەزراوە؛ دامەزرێنەری ئەنیستیتوی کوردە لە برۆکسل لە ساڵی 1989.
لە 1989-1996 سەرۆکی هەمان ئەنیستیتوی بووە. ساڵی 1996 بەدواوە سەرۆکی بیرۆی پەیوەندی و زانیارییەکانی کوردە. تا ئێستا بەرپرسیاری چەند گۆڤار و بڵاوکراویەک بووە. [1]