کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
تۆمارکردنی بابەت
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2026
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
پەیوەندی
کوردیی ناوەند - Central Kurdish
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami)
هەورامی - Kurdish Hawrami
English
Français - French
Deutsch - German
عربي - Arabic
فارسی - Farsi
Türkçe - Turkish
עברית - Hebrew

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
فەرهەنگی کوردیپێدیا
هاوبەشەکانمان
چالاکییەکان
یارمەتی
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  622,015
وێنە
  130,812
پەرتووک PDF
  22,692
فایلی پەیوەندیدار
  139,502
ڤیدیۆ
  2,252
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
332,912
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)
101,126
هەورامی - Kurdish Hawrami
68,579
عربي - Arabic
50,361
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami)
30,484
فارسی - Farsi
19,183
English - English
8,802
Türkçe - Turkish
4,069
Deutsch - German
2,176
لوڕی - Kurdish Luri
1,785
Pусский - Russian
1,151
Français - French
373
Nederlands - Dutch
132
Zazakî - Kurdish Zazaki
116
Svenska - Swedish
85
Español - Spanish
67
Italiano - Italian
66
Polski - Polish
62
Հայերեն - Armenian
57
لەکی - Kurdish Laki
40
Azərbaycanca - Azerbaijani
35
Norsk - Norwegian
25
日本人 - Japanese
24
עברית - Hebrew
23
中国的 - Chinese
22
Ελληνική - Greek
20
Português - Portuguese
16
Fins - Finnish
14
Catalana - Catalana
14
Esperanto - Esperanto
10
Тоҷикӣ - Tajik
9
Ozbek - Uzbek
9
українська - Ukrainian
6
Čeština - Czech
6
ქართველი - Georgian
6
Srpski - Serbian
6
Hrvatski - Croatian
5
Lietuvių - Lithuanian
5
балгарская - Bulgarian
4
Kiswahili سَوَاحِلي -
3
हिन्दी - Hindi
2
Cebuano - Cebuano
1
қазақ - Kazakh
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script)
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
وشە و دەستەواژە
108,948
ژیاننامە
37,655
پەرتووکخانە
27,478
کورتەباس
23,584
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
17,482
شوێنەکان
17,047
پەند
13,749
شەهیدان
12,326
کۆمەڵکوژی
11,584
هۆنراوە
10,783
وێنە و پێناس
9,748
بەڵگەنامەکان
9,033
کلتوور - گاڵتەوگەپ
4,933
کارە هونەرییەکان
4,891
ئامار و ڕاپرسی
4,631
کلتوور - مەتەڵ
3,154
ناوی کوردی
2,828
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە، ماڵپەڕ و دەزگا میدیاییەکان و ...)
2,360
ڤیدیۆ
2,121
پارت و ڕێکخراوەکان
1,479
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار)
1,462
فەرمانگەکان
1,152
ئیدیۆم
1,061
شوێنەوار و کۆنینە
821
گیانلەبەرانی کوردستان
734
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە
354
نەخشەکان
317
یارییە کوردەوارییەکان
279
هۆز - تیرە - بنەماڵە
236
نەریت
179
خواردنی کوردی
131
ژینگەی کوردستان
102
زانستە سروشتییەکان
80
دۆزی ژن
58
مۆزەخانە
56
بەرهەمە کوردستانییەکان
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان
29
گەشتوگوزار
2
کۆگای فایلەکان
MP3 
4,752
PDF 
36,149
MP4 
4,645
IMG 
249,659
  تێکڕا 
295,205
 ئامار
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
شەریف پاشای خەندان
پۆل: ژیاننامە
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
کوردیپێدیا، دادگا نییە، داتاکان ئامادەدەکات بۆ توێژینەوە و دەرکەوتنی ڕاستییەکان.
Copy Link
6
E-Mail
1
Facebook
4
LinkedIn
0
Messenger
1
Pinterest
0
SMS
0
Telegram
5
Twitter
0
Viber
1
WhatsApp
3
نرخاندنی بابەت
16 دەنگ 4.4
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)5
English - English1
عربي - Arabic1
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Español - Spanish0
Italiano - Italian0
Français - French0
Deutsch - German0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Тоҷикӣ - Tajik0
Hrvatski - Croatian0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Srpski - Serbian0
Ozbek - Uzbek0
Esperanto - Esperanto0
Kiswahili سَوَاحِلي - 0
ქართველი - Georgian0
Cebuano - Cebuano0
балгарская - Bulgarian0
हिन्दी - Hindi0
Čeština - Czech0
Lietuvių - Lithuanian0
Catalana - Catalana0
қазақ - Kazakh0
українська - Ukrainian0
Pусский - Russian0
Fins - Finnish0
Norsk - Norwegian0
日本人 - Japanese0
中国的 - Chinese0
Հայերեն - Armenian0
شەریف پاشای خەندان
شەریف پاشای خەندان
شەریف پاشای خەندان، یەکەم سەرکردە و سیاسەتکاری کوردە کە بانگەشەی درووستکردنی دەوڵەتی کوردستانی کردووە و لەو پێناوەدا ساڵانێکی زۆر لە ئەوروپا تێیکۆشاوە.
سەرەتا وەک چاکسازیخوازێک لەناو دەوڵەتی عوسمانیدا کاری کردووە و پشتیووانی ڕژێمی ئیتیحاد و تەرەقی کردووە.
کاتێک ڕووی ڕاستەقینەی ئەوانی بۆ دەرکەوتووە بەرانبەر کورد وازی لە بیری چاکاسازی لەنێودەوڵەتی عوسمانی هێناوە و ڕاستەوخۆ بۆ درووستکردنی دەوڵەتێکی کوردی خەباتی کردووە و تێیکۆشاوە.
ئەم نووسینەی بەردەستتان، سەرەتایەکە لە ژیان و خەباتی یەکەم دیپلۆماتی کوردی سەربەخۆخوا، بێگومان بێ کەم و کوڕی و هەڵە نییە، وەک ئاماژەشم پێ داوە، سەرەتایەکە و وەک دەروازەیەکە بۆ ناسینی ئەو ئەو سیاسییەی شەیدای سەربەخۆیی کوردستان بووە و لەو پێناوەدا خەباتێکی زۆری کردووە.
شەریف پاشا کوڕی سەعید پاشای کوڕی حسێن پاشای ئەحمەد ئاغای خەندانە. باوکی شەریف پاشا کەسایەتییەکی ناودار بووە، چەندین پۆست و پایەی لەناو دەوڵەتی عوسمانی هەبووە و دوایەمینیان سەرۆکی شوورای دەوڵەت بووە.
شەریف پاشا، ساڵی 1865 لە دایک بووە، لە #سلێمانی# چووەتە خوێندنگەی خواجەکان و، لەگەڵ شێخ مەحموودی حەفید هاوپۆل بووە و دەرسی خوێندووە. لەوێ فێری زمانەکانی تورکی عوسمانلی، عەرەبی، فارسی بووە، پاشان چووەتە ئەستەمبوڵ و فێری زمانەکانی یۆنانی، ئیتاڵی، فەرەنسی بووە.{img onmouseover="hideHashTagModal ();" class="ArticlePhoto pointer" src="https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/125/0002.JPG" alt="" title="شەریف پاشای خەندان" style="width:30%;height:20%;float:right;" onclick="Galarry (0,[['https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/125/0002.JPG', this.title]]);"}
لە دەوڵەتی عوسمانیدا پلەی فەریق وەردەگرێت و دواتر لە قوتابخانەی سەربازی (سانت-سیر) لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا، ساڵی 1889 پلەی ژەنەڕاڵی وەردەگرێت. ساڵی 1890 خێزان پێکەوەدەنێت، هاوسەرەکەی کچی عەباس حیلمی و ئامۆزای مەلیک فاروقی پاشای میسر بووە.
ساڵی 1898 دەنێردرێتە سوید و دەکرێتە نوێنەری دەوڵەتی عوسمانی لە سوید بە پلەی (باڵیۆزی فەقولعادە) ، لەوێ دەبێتە دۆستی شای سوید، هەر لە سویدیش فێری زمانی سویدی و ئینگلیزی دەبێت. لەو ماوەی لە سوید دەبێت، دوو خەڵاتی شاهانە وەردەگرێت (نیشانەی شمشێر، ئەستێرەی باکوور) .
ساڵی 1900 پەیوەندی بە کۆمەڵەی ئیتیحاد و تەرەقی دەکات و ناوی نهێنی ڕێکخراوەیی (کوردە) دەبێت. هەر لە سوید، سەرەتای ناکۆکی لەنێوان ژەنەڕاڵ شەریف پاشا و، دەوڵەتی عوسمانی دەردەکەوێت. بەهۆی ئەوەی ژەنەڕاڵ شەریف پاشا، داکۆکی لە ئیتیحاد و تەرەقییەکان دەکات و پەیوەندییان لەگەڵ دەبەستێ. بەهۆی پێگەی بەرزی باوکییەوە سوڵتانی عوسمانی چاوپۆشی لەم کارەی ژەنەڕاڵ دەکات.
دوای گرتنە دەستی دەسەڵات لەلایەن ئیتحادییەکانەوه، لە ساڵی 1908 ژەنەڕاڵ شەریف پاشا دەگەڕێتەوە ئەستەمبوڵ. لە ئەستەمبوڵ بە هاوکاری چەند کەسایەتییەکی کورد (ئەمین عالی بەدرخان، شێخ عەبدولقادری شەمزینی، چەندین کەسی تر) یەکەم کۆمەڵە و ڕێکخراوی سیاسی کوردی بە ناوی (کورد تەعاون و تەرەقی جەمعیەتی) دادەمەزرێنن و ڕۆژنامەیەکیش بە ناوی (کورد تەعاون و تەرەقی غەزەتە سی) بڵاودەکەنەوە، کە پیرەمێردی شاعیر، سەرنووسەری دەبێت.
دواتر بەهۆی تاکڕەوی و دیکتاتۆری ئیتیحاد و تەرەقییەکان، کۆمەڵە کوردییەکەی ژەنەراڵ شەریف پاشا و ڕۆشنبیرەکانی دیکەی کورد دادەخرێت و، ناکۆکی دەکەوێتە نێوان شەریف پاشا و ئیتیحادییەکان، بەهۆیەوە ساڵی 1909 دەچێتە پاریس. لەوێ پارتێکی نەیار دژی دەوڵەتی ئیتیحاد و تەرەقییەکان، بە ناوی حیزبی ڕادیکاڵی عوسمانی دادەمەزرێنی و، گۆڤارێک بە ناوی مەشرووتییەت، بڵاو دەکاتەوە.
لەو ساڵانەی لە پاریس دەژی، ژەنەڕاڵ شەریف پاشا، هەوڵ دەدات پەیوەندییەکی فراوان لەگەڵ سیاسەتکار و ناوەندە جیهانییەکانی ئەو سەردەمە دابمەزرێنێ و لە دۆزی کورد ئاگاداریان بکاتەوە. سەرەتا هەوڵ دەدات لە چوارچێوەی دەوڵەتی عوسمانیدا مافەکانی کورد بەدەست بهێنێ و بۆ ئەو پرسە تێ دەکۆشێت.
لە سەرەتاکانی دەستپێکی جەنگی جیهانی یەکەم لە 1914، ژەنەڕاڵ شەریف پاشا، هەوڵ دەدات پەیوەندەی لەگەڵ دەوڵەتی ئینگلیزی بەریتانیا ببەستێ و، لە بارودۆخ و خواستەکانی کورد ئاگاداریان بکاتەوە. نامە دەنێرێ بۆ وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا و پێیان دەڵێت: کورد هاوکاری هاوپەیمانەکان دەکات، بەمەرجێ شتێک بۆ کورد دابین بکەن. ئەم نامەیە یەکەم کاری دیپلۆماسی نەتەوەیی بووە، کە جیاوازبووە لە کارەکانی پێشووی ژەنەڕاڵ، کە زیاتر مەیلی بەلای چاکسازی و مافی کورد، لەنێودەوڵەتی عوسمانییدا دەچوو.
پێش تەواو بوونی جەنگی جیهانی یەکەم، بەریتانیا دەیەوێت لەگەڵ کورددا وتووێژ بکات، بۆ ئەو مەبەستەش سێر بیرسی کۆکس ی نوێنەری بەریتانیا، لە شاری مارسیلیای فەرەنسی چاوی بە ژەنەڕاڵ شەریف پاشا دەکەوێت. ژەنەڕاڵ ئەمە بە هەلێک دەزانێت و درووستکردنی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردی، وەک داواکاری کوردان و پێشنیار دەیخاتە بەردەم کۆکس.
ساڵی 1918 دوای جەنگی جیهانی یەکەم، ژەنەڕاڵ شەریف پاشا بەهۆی خوێندنەوەی مێژووی کورد و نووسینی کوردناسەکان، لە کەسێکی پان عوسمانیزمەوە وەردەچەرخێ بەرەو کەسایەتییەکی نەتەوەیی کورد و بیری کوردایەتی دەکەوێتە مێشک. هەر لەو دەمەدا پەیوەندەی دەکات بە سەرکردەکانی ئەو دەمی کورد (شێخ مەحموود، سمکۆی شکاک، سەید تەهای نەهری) و لەبارەی دامەزراندنی دەوڵەتی کوردییەوە ڕاوێژیان لەگەڵ دەکات.
لە ساڵی 1918 دوای تەواوبوونی جەنگ، هەوڵە دیبلۆماسییەکانی خۆی چڕتر دەکاتەوە و دوو نامە دەنێرێ بۆ وەزیری دەرەوەی بەریتانیا. لە نامەکاندا ئاماژە بە ستەم و زۆری تورکەکان دەکات و دەڵێت نامانەوێ لەگەڵیاندا بژین، داوای دەوڵەتی کوردی دەکات و ڕایدەگەیەنێت کە بەهۆی بیری خێڵەکی کۆمەڵگەی کوردییەوە ئەستەمە سەرۆکێک هەڵبژێردرێت، چونکە هەر خێڵێک سەرۆک خێڵەکەی خۆی لەوانی تر پێ گەورەترە. هەر لەو نامانەدا ئاستی پێگەیشتووی شەریف پاشا دەردەکەوێت و، ئاماژە بەوە دەکات سەرۆکی ئەو وڵاتە دەبێت کەسێکی شارەزا و لێهاتووبێت، هەم لە بواری ئیداری و هەم لە بواری سیاسی و سەربازی بتوانێت ئیدارەی ئەو وڵاتە بکات و بیگەیەنێتە کەنارێکی ئارام. ئەم تایبەتمەندیانەش لە خودی ژەنەڕاڵدا هەبووە، هەروەها دەڵێت: بۆ ئەوەی ئەو کێشانە ڕوونەدات ئامادەیە سەرۆکایەتی ئەو دەوڵەتە بەئەستۆ بگرێت. بەڵام بەداخەوە ئەو نامانە ئەنجامێکی ئەوتۆی نەبووە و لەلایەن بەریتانیاوە بایەخێکی پێ نەدراوە.
لە سەروبەندی بەستنی کۆنگرەی ئاشتی، ژەنەڕاڵ دەست دەکاتەوە بە چالاکی دیپلۆماسی و لە 6-2-1919 لە پاریسەوە نامەیەک بۆ سەرۆکی کۆنگرەی ئاشتی دەنێرێت، لەبارەی داواکاری و خواستەکانی کورد. شەریف پاشا خۆی بۆ بەشداریکردن لەو کۆنفرانسە ئامادە دەکات، کە چارەنووسی نەتەوەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دیاری دەکات. شێخ عەبدولقادری شێخ عوبەیدوڵای نەهری، لەگەڵ ئەمین عالی بەدرخان، بە ناوی (کۆمەڵەی تەعالی کوردستان) لە ئەستەمبوڵ، لە ڕێگەی کۆمیساریای ئەمریکایی و ئینگلیزی و فەڕەنسییەوە لە ئەستەمبوڵ، ڕایدەگەیەنن کە شەریف پاشا بۆی هەیە لە کۆنفرانسە نێودەوڵەتییەکان ببێتە نوێنەری داخوازییەکانی گەلی کورد. لە هەمانکاتدا نامەشیان لەم بارەیەوە بۆ ئەنجوومەنی کۆنفرانسەکە نووسیووە.
لە هەمانکاتدا لە باشووری کوردستان، شێخ مەحموودی مەزبەتەیەکی بە خەڵک و عەشایەری کورد مۆرکرد. بەگوێرەی ئەمە، شەریف پاشا کرا بە نوێنەری کوردەکان لە (کۆنفڕانسی ئاشتی لە پاریس) بۆ داکۆکیکردن لە مافەکانی میللەتی کورد. ئەم مەزبەتەیە بە قەڵەمی ڕەفیق حیلمی، لە شاری سلێمانی نووسراوە بە بەر چاوی مێجەر نوئێلەوە. کە هاوکات نامەیەکیشی لەگەڵدا بووە و بەڕەشید زەکی کابان و سەید ئەحمەد بەرزنجی، ڕەوانەی پاریس کراوە، بەڵام ئینگلیزەکان لە حەلەب ڕێگەیان لەو دوو نوێنەرە گرت و نەیانهێشت نامەکە بگاتە کۆنفرانسەکە لە پاریس!
ئەمە جگە لەوەی پێشووتریش پەیوەندی بەستووە لەگەڵ سمکۆی شکاک و شێخ مەحمود و سەید تەهای نەهری و سەرکردە چەکدارەکانی کوردەوە و ڕاوێژی پێکردوون دەربارەی دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان.
هەروەها جگە لەوان ڕێکخراوە سیاسییە کوردییەکانی وەک (تەعاون و تەرەقی کورد، هیوا، تەشکیلاتی ئیتجتماعی، فیرقەی دیموکراتی کورد، جەمیعەی ئیستقلالی کوردستان) نامەی پشتیگری و نوێنەرایەتیان نارد بۆ شەریف پاشا، تا وەکوو نوێنەری کوردان تێبکۆشێ لە پێناو مافەکانی کورد.
ئەمەش ئاماژەیەکە بۆ ئەوەی لەو دەمەدا بە شێوەیەک لە شێوەکان کوردانی چوارپارچەی کوردستان، یەکدەنگ و هاو هەڵوێست بوون لەبارەی درووستکردنی دەوڵەتێکی سەربەخۆی کوردییەوە، بۆ ئەو مەبەستەش شەریف پاشایان کردووەتە نوێنەری خۆیان! یاخود ئەگەر ئەوانیش بیری سەربەخۆیی خوازیان نەبووبێت، بەڵام ژەنەراڵ شەریف پاشایان وەک نوێنەری خۆیان دەستنیشان کردووە و، شەریف پاشاش بە ناوی کوردەوە داوای دەوڵەتێکی سەربەخۆی بۆ کوردەکان کردووە.
هەروەها شەریف پاشا، لە دووکاتی جیاوازدا لەگەڵ سێر بیرسی کۆکس، نوێنەری بەریتانیا لە فەڕەنسا کۆدەبێتەوە و بیری دەخاتەوە کە پێویستە بەریتانیا، لە داخوازییەکانی کورد بکۆڵێتەوە!
شەریف پاشا لە 22-03-1919 بە ناونیشانی سەرۆک وەفدی کوردان، بەشداری کۆنفرانسی ئاشتی دەکات، کە لە پاریس بەڕێوەچوو. تێیدا یاداشتنامەیەک لەبارەی داخوازییەکانی میللەتی کوردەوە پێشکەشی کۆنفرانسەکە دەکات. لە ناوەرۆکی یاداشتنامەکەیدا وێڕای ئەوەی کورد وەک نەتەوەیەکی جیاواز و خاوەن مێژوو و کولتوور دەناسێنێ، ئاماژە بە شارە کوردییەکان و مێژووی کوردەکان دەکات. هاوکات لە چوارچێوەی یاداشتنامەکەیدا نەخشەیەکی کوردستانیشی لەگەڵدا بووە. ئەو نەخشەیەی کە ژەنەراڵ شەریف پاشا کێشاویەتی و پێشکەشی کۆنفرانسی ئاشتی کردووە، وەک یەکەمین نەخشەی کوردستانی گەورە دەناسرێت کە لە ئاستێکی فەرمی و نێودەوڵەتیدا بەکارهێنرابێت. لە سەرەکیترین داواکارییەکانی یاداشتنامەکەشیدا داوای دەوڵەتی سەربەخۆ بۆ کورد دەکات.
هەر لەو سەروبەندەدا کە جیهان گۆڕانکاری زۆری تێدا ڕوویداوە و گۆڕانکارییەکان خێرا بوون، لەنێوان مانگی حەوت و دەی ساڵی 1919 ژەنەڕاڵ شەریف پاشا، دوو نامە دەنێرێت بۆ بەلفۆڕی وەزیری دەرەوەی بەریتانیا و تێیدا داوای دەوڵەتێکی کوردی دەکات. هەروەها پێشنیار دەکات کە سەرەتا ئەو دەوڵەتە بە نهێنی ئامادە بکرێت و پاشان بخرێتە بەردەم کۆنگرەی گەلان. هەر لەو نامانەدا ئەوە ڕادەگەیەنێت، کە کوردان ئەوەیان وەک سەرۆکی دەوڵەتی کوردی هەڵبژاردووە.
وەزیری دەرەوەی بەریتانیا، نامەیەک بۆ نوێنەری بەریتانیا لە بەغدا دەنووسێت، تێیدا ڕەزامەندی دەنووێنێت بە دامەزراندنی دەوڵەتێکی کوردی بەسەرۆکایەتی ژەنەڕاڵ شەریف پاشا، بەڵام نوێنەری سامی لە بەغدا ڕەتی دەکاتەوە و دەڵێت کوردان خێڵەکین و هەستی خێڵەکییان هەیە نەک نەتەوەیی. هەر ئەو کاتیش ناکۆکی لەنێوان ژەنەڕاڵ شەریف پاشا و شێخ عەبدولقادری نەهری درووست دەبێت، بەوەی شێخ داوای ئۆتۆنۆمی دەکات و بروسکە دەکات بۆ کۆنگرەی ئاشتی و، ژەنەڕاڵیش خەون دەبینێت بە درووستکردنی دەوڵەتێکی کوردی.
پاشان بەهۆی هەوڵەکانی ژەنەراڵ شەریف پاشا و داخوازی کوردەکانەوە، لە ڕێکەوتنامەی سیڤەر لە ساڵی 1920، بەگوێرەی مادەکانی (62، 63، 64) پێکهێنانی دەوڵەتی کوردی وەک مافی کورد، دیاری دەکرێت و دەوڵەتی تورکیاش بەمە ڕازی دەبێت. لە باشووری کوردستانیش شۆڕشی شێخ مەحموود، سەر هەڵدەدات و دژی ئینگلیز دەوەستێ، هاوکات نوێنەرانی شارەکانی (ئورفە، وان، بەتلیس، مەڵاتیا، #دەرسیم#، #ئامەد#) باکووری کوردستان لە ڕێگەی نوێنەرەکانیانەوە ڕایدەگەیەنن نایەوێت لە تورکیا جیا ببنەوە! بەمەش خەونی دەوڵەتەکەی ژەنەڕاڵ شەریف پاشا لەگۆڕ دەنرێ و ڕێکەوتنامەی لۆزانیش ئەمە دەچەسپێنێت.
دوای ئەوەش ژەنەڕاڵ شەریف پاشا، لە هەوڵ و تێکۆشانی خۆی بەردەوام دەبێت و چەندین دیدار ئەنجام دەدات و چەندین نامە بۆ سەرکردە و باڵیۆزخانەکان دەنێرێ. لەوانە، دوو جار نامە بۆ مۆسۆلینی سەرۆکی ئیتاڵیا دەنێرێ، لەبارەی پرسی کوردەوە.
دواجار ژەنەڕاڵ شەریف پاشا بێ ئومێد دەبێت و واز لە کاری دیپلۆماسی دەهێنێت و لەگەڵ کەریمەی کچی و زاوا ئیتاڵیەکەی دەچێت بۆ ئیتاڵیا و لەگەڵ ئەوان دەژی. ساڵی 1951 هەر لە ماڵی کەریمەی کچی، لە شاری ناپۆلی ئیتاڵیا، لە تەمەنی 86 ساڵی مردووە و تەرمەکەیان بۆ میسر گواستۆتەوه. تا ئێستاش نازانرێ لە کوێ نێژراوە و گۆڕ غەریب ماوەتەوە، هەرچەندە وەسییەتی ئەوەبوو دوای مردنی تەرمەکەی بسووتێنن و خۆڵەمێشەکەی فرێ بدەنە دەریاوە، چونکە خۆی بە کەسێکی بێ نیشتمانی سەربەخۆ دەزانی.[1] [2]
ئەم بابەتە 1,616,968 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] دیارینەکراو | Unknown کوردیی ناوەڕاست | هەڤاڵنامە، هەڤاڵ نەژاد
[2] ماڵپەڕ | Unknown کوردیی ناوەڕاست | ڕایەڵ: https://www.saradistribution.com/cherif.pashca.htm
فایلی پەیوەندیدار: 55
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 27
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی لەدایکبوون: 00-00-1865
ڕۆژی کۆچی دوایی: 22-01-1951 (86 ساڵ)
جۆری کەس: کەسایەتی
جۆری کەس: چالاکی سیاسی
شار و شارۆچکەکان (لەدایکبوون): سلێمانی
شوێنی نیشتەنی: هەندەران
لەژیاندا ماوە؟: نەخێر
نەتەوە: کورد
وڵات - هەرێم (لەدایکبوون): باشووری کوردستان
وڵات - هەرێم (نیشتەجێبوون): تورکیا
وڵات - هەرێم (نیشتەجێبوون): شانشینی یەکگرتوو (بەریتانیا)
ڕەگەزی کەس: نێر
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت:99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: 08-11-2008 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: 13-06-2026 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 1,616,968 جار بینراوە
QR Code
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشنناوی تۆمارکار
فایلی وێنە1.0.121.56 KB23-02-2015 هاوڕێ باخەوانهـ. ب.
فایلی وێنە1.0.243.11 KB01-01-2021 هاوڕێ باخەوانهـ. ب.
زۆرتر
  

Kurdipedia.org (2008 - 2026) version: 17.92
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.25 چرکە!
تکایە کەمێک چاوەڕێ بکە