ناوی حەسەنی کوڕی عەبدوڵڵایە، ساڵی 1921ز. لە #بۆکان# لەدایک بووە. لە تەمەنی پێنج ساڵیدا باوکی کۆچی دواییکردوو، حەسەن ناچاربووە لەو تەمەنەوە کار بکات بۆ پەیدا کردنی بژێوی ڕۆژانەی.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/92/0003.JPG=KTML_Photo_Alt=0003.JPG=KTML_Style=width:25%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/92/0003.JPG=KTML_Photo_End=
هەژاری و بێدەرەتانی زۆریان بۆ هێناوە و بۆ ئیشکردن زۆربەی شارۆچکەکانی ئێران گەڕاوە و تەنانەت لە بەسرە و بەغدا و #هەولێر# و #کەرکووک#یش کاری کردووە.
چەند جارێکیش زیندانی کراوە، بە هۆی ڕووداوێکەوەلە ئێران سزادراوە و حەسەن بەقاچاخی ڕووی کردووەتە بەغدا و لەوێ کە زانراوە هونەرمەندێکی دەنگخۆشی بێ هاوتایه، لەئێستگەی کوردی دایانمەزراندووە.
لەمەوە ناوبانگێکی زۆری پەیدا کردووە، کە گەڕاوەتەوە ئێران دەستبەجێ لەڕادیۆی تاران و ڕادیۆی #کرماشان# کاریان پێسپاردووە. دواتر لەکرماشان تیپێکی هونەری دامەزراند و خزمەتی هونەر و مۆسیقای کوردی کرد.
ئەم دەنگ خۆشە بلیمەتە، خوێندەواری نەبووە کەچی زۆربەی هەڵبەستی گۆرانییەکانی بەرهەمی خۆیەتی. هەڵبەستەکانی حەسەن زیرەک لە دووتوێی پەرتووکێکدا چاپ کراون بە ناونیشانی چریکەی کوردستان.
لە (#26-06-1972#ز.)دا، گۆرانیبێژی کورد حەسەن زیرەک لە شاری بۆکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کۆچی دوایی کردووە و هەر لەو شارەدا نێژراوە، بەڵام لە دواییدا لەسەر ڕاسپادەی خۆی، ئەوەی لە ژیاندا وتبووی، تەرمەکەی گوێزرایەوە بۆ چیای ناڵەشکێنەی بەرانبەر بۆکانی ژینگەی خۆی.[1]