لە 1983 لە شاری #کەرکووک# لەدایک بووە.
لە 1986 لەبەر خراپبوونی باری کورد، ئەو شارەی بەجێهێشتووە.
تا 1987 لەگەڵ باوک و دایکی لە ناوچە سنوورییەکانی نێوان ئێراق و ئێران ماوەتەوە.
لە 1988 ئاوارەی ئەوروپا بووە و پاشان لە هۆڵەندا نیشتەجێ بوونە.
لە 1990 چووەتەقوتابخانەیەکی کۆراڵ لە هۆڵەندا لەوێ فێری زانستێکی سەرەرەتایی مۆزیک بووە.
لە 1996 چووەتەقوتابخانەی دەنگ و لەوێ بە شێوەیەکی زانستی و لەژێر چاودێڕی ماموەستا هۆڵەندێکانیدا، بە شێوەیەکی زانستی، فێرەگۆرانی چڕین بووە.
لە 1996 چووەتەقوتابخانەی مۆزیک و بۆ ماوەی ساڵێک دەرسی کیبۆردی خوێندووە.
لە 1999 چووەتەئەکادیمێی کوردی لەئەڵمانیا و لەوێوەدەرگاکانی هونەری کوردی بۆ کراوەتەوەو، لە ڕێگەی ماموەستای بەڕێز وریا ئەحمەدەوەزیاتر بوارەکەی بۆ خۆش بووە و هاریکاری کراوە.
لە 2000 بۆ یەکەم جار دەچێتەسەر ستەیج لە شاری دانهاخی هۆڵەندا و بۆ زیاتر لەسێ هەزار کەس گۆرانی دەڵێت و، دوابە دوای ئەوەدەچێتەمیدیاتیڤی و لەپرۆگرامی شانشیین بەشداری دەکات.
لە 2003 لەژێر کاریگەریی هونەرمەندی بەتوانا بورهان موفتیدا یەکەم سیدی خۆی کەلەنۆ تراک پێک هاتووە، بە ناوی (چیت ناو بنێم؟) ەوەبڵاو دەکاتەوه.
لە 2007 دووەم سیدی خۆی کەلەسێزدەتراک پێک هاتووە، بە ناوی (ناوتدەنێم ژینۆ) بڵاودەکاتەوە.
لە ماوەی حەوت ساڵی ژیانی هونەری خۆیدا لەدەیان وڵاتی ئەوروپیدا کۆنسێرتی کردووە و، سەرەڕای ئەوەش چەندیین کۆنسێرتی لەکەنەدا و ئەمریکا و کوردستانی باکوور و کوردستانی باشوور و کوردستانی ڕۆژهەڵاتییش کردووە.[1]