ناو: ئەحمەد
نازناو: ئەحمەد هەردی
ناوی باوک: حەسەن عەزیز
شوێنی لەدایکبوون: شاری #سلێمانی#
ساڵی لەدایکبوون: 1922
شوێنی کۆچی دوایی: شاری سلێمانی
ڕێکەوتی کۆچی دوایی: #29-10-2006#
$ژیاننامە$
ئەحمەد حەسەن عەزیز؛ شاعیر و نووسەری پایەبەرزی کورد، ساڵی 1922 لە سلێمانی لەدایکبووە. ساڵی 1941 بووە بە مامۆستا لە قوتابخانە سەرەتاییەکاندا، لە کۆتایی چلەکاندا لەسەر هەڵوێستی سیاسی لە وەزیفە دەرکراوە و چەند جارێک تووشی زیندان و دوورخستنەوە بووە. ساڵی 1957 کۆمەڵێک هۆنراوەی بەناوی (#ڕازی تەنیایی#) یەوە بەچاپ گەیاندووە، ساڵی 1959 لەگەڵ کۆمەڵێک هاوڕێی تردا کۆمەڵەی ئازادی ژیانەوەی یەکێتیی کورد-#کاژیک#یان دامەزراندووە و هەر خۆیشی بووە بە بەرپرسی یەکەمی، سەردەمێک ئەندامی دەستەی بەڕێوەبردنی ناوەندی #یەکێتی نووسەرانی کورد# بووە و سەردەمێکیش سەرۆکی لقی سلێمانی بووە.=KTML_Embed_Begin=width:20%;height:20%;float:right;=KTML_Embed_Alt=ئەحمەد هەردی سروودە نیشتمانییەکان دەڵێتەوە=KTML_Embed_Source=https://www.kurdipedia.org/files/videos/2016/97466.mp4=KTML_Embed_End=
ساڵی 1963 پەیوەندیی کردووە بە شۆڕشی کوردستانەوە، ساڵی 1966 لە #سەردەشت# لەلایەن دەزگای موخابەراتی ئێران (#ساواک#) ەوە دەستگیر کراوە، لەگەڵ بەربوونیدا گەڕاوەتەوە بۆ باشووری کوردستان، پاش ڕێکەوتننامەی #11ی ئازار#ی 1970، ساڵی 1973-1974 لە کۆلێجی ئادابی #زانکۆی سلێمانی# مامۆستای وانەبێژ بووە. لەگەڵ هەڵگیرسانەوەی شەڕدا، ساڵی 1974 دیسانەوە پەیوەندیی کردووە بە شۆڕشەوە، پاش هەرەسهێنانی شۆڕشی ئەیلوول، لە ئێران ئاوارە بووە تا ساڵی 1979، ساڵی 1979 شەڕی نێوخۆ نائومێدیی دەکات و بڕیاردەدات بۆ پاراستنی هەڵوێستی سەربەخۆی خۆی، بگەڕێتەوە بۆ سلێمانی، لەگەڵ باڵاگرتنی دڕندەیی #بەعس#دا، جارێکی تر لە ساڵی 1988دا پەیوەندی کردووەتەوە بە شۆڕشی کوردستانەوە و بۆ ماوەیەک بووە بە سکرتێری گشتیی #پارتی سوشیالیستی کورد# (#پاسۆک#) .
ساڵی 1989 وازی لە پاسۆک هێناوەو وەکوو کەسایەتییەکی سەربەخۆ لە ڕیزی شۆڕشدا ماوەتەوە،تا ڕاپەڕینی 1991.
ساڵی 1992 لە لەندەن نیشتەجی بووە و هەر لەوێش لێکۆڵینەوەکەی لەسەر (کێشی عەرووز لە هۆنراوەی کوردیدا)، تەواوکردووە. پاش ڕووخانی ڕژێمی بەعس گەڕاوەتەوە بۆ کوردستان و ساڵی 2004 لێکۆڵینەوە عەرووزییەکەی بەچاپ گەیاندووە. بەهۆی ژیانی پڕ لەئاوارەیی و دەربەدەرییەوە، گەلێک لێکۆڵینەوەو دەقی ئەدەبی و هونەریی فەوتاون و ڕووناکییان نەدیوە. ڕۆژی 29-10-2006 لەماڵەکەی خۆیدا لە سلێمانی کۆچی دوایی کردووە.[1]