مامۆستایانی پارێزگای سلێمانی بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندنیان کرد
- لە گەڕەکی حەی قادسییەی شاری
کەرکوککەرکوک، چەند چەکدارێکی نەناسراو تەقەیان لە فائز عەبدولواحید، بەڕێوبەری هۆبەی لێکۆڵینەوە لە دەستەی دەسپاکی شاری کەرکوک کرد لە کاتێکدا کە دەچوو بۆ دەوام و دەستبەجێ گیانی لەدەستدا.
- وتەبێژی ئەنجومەنی دادوەری عیراق، لە راگەیەندراوێکدا، رایگەیاند: دادگای لێکۆڵینەوەی ناوەندی فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ مەڵاس عەبدولکەریم کە
سنەسنەزانی، وەزیری بازرگانی و برایەکی دەرکرد.
- لە رۆژئاوای کوردستان یەکەمین رادیۆی ژنی سەربەخۆ کرایەوە.
- هاوشێوەی رۆژانی پێشوو ئەمڕۆش مامۆستایانی پارێزگای
سلێمانیسلێمانی بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندنیان کرد، دژی دواکەوتنی مووچەکانیان. پاشان دواتر بڕیاریاندا کە بایکۆتەکەیان هەڵبپەسێرن و لە سبەینێوە خوێندن لە پارێزگای سلێمانی دەستپێبکاتەوە.
- سەرکردەیەکی
بزووتنەوەی گۆڕانبزووتنەوەی گۆڕان رایدەگەیەنێت رێکخەری گشتی بزووتنەوەکە لەئێستادا بۆ چارەسەر لەئەوروپایە و لەڕێی تەلەفۆنەوە ئاگاداری بڕیارەکانەو پرس و راوێژی پێدەکرێت، ئاشکراشی دەکات کە حاڵی حاز جڤاتی نیشتیمانی کاروبارەکان بەڕیوەدەبات.
- تۆبخانەکانی سوپای تورکیا بە چری بۆردومانی چەند ناوچەیەکی سەر بە دەڤەری
ئامێدیئامێدی دەکەن، لە ترسی تۆپبارانەکانی سوپای تورکیاش، دانیشتوانی گوندی کێستە ماڵەکانیان جێهێشتووە.
- ئەندامانی پەرلەمان لە لیژنەی کاروباری
پێشمەرگەپێشمەرگەی هۆشداری دەداتە حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی پێداویستێەکەکانی هێزی پێشمەرگە لە بەرەکانی جەنگ دابین بکەن و قەیرانەکان نەبنە هۆی لە بیرکردنی پێداویستێەکانی پێشمەرگە.
📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان