توانیان دەستگیری بکەن
- لەدرێژەی نارەزاییەکانی فەرمانبەران دژی دواکەوتنی مووچە، ئەمڕۆ لەبەردەم وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی لە شاری هەولێر خۆپشاندانێک لەلایەن فەرمانبەرانی ئەو وەزارەتە بەرێوەچوو.
- بەڕێوەبەری قەزاو ناحیەکانی کەرکوک رایدەگەیەنێت، دوای دەستکەوتنی چەند زانیاریەک لەسەر کەسێک کە دەوری گەورەی هەبووە لە شەڕەکانی مەخمور و قەراج دژ بە هێزەکانی پێشمەرگە توانیان دەستگیری بکەن.
- سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چەکدارانی دەوڵەتی ئیسلامی لە عیراق و شام (داعش) لە باشووری کوبانێ سێ موشەکی گرادیان ئاراستەی ناوەندی کوبانێ کرد، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتەوە.
- هێزەکانی پاراستنی شنگال هێرشیان کردەسەر مۆڵگەکانی داعش و 10 چەکداریان کوشت و ئۆتومبیلێکشیان تێکشکاند.
- هاوسەرۆکی پەیەدە رایدەگەیەنێت، دەنگۆی دەستبەسەر داگرتنی 16 گوند لە لایەن داعش راست نییە و شەڕوپێکدادانیش لە گوندەکانی کۆبانی بەردەوامن.
- بەهۆی هێرشەکانی داعشەوە بۆسەر کۆبانێ هەزاران خەڵکی ناوچەکە بۆ سنوورەکانی باکووری کوردستان ئاوارەبوون، داگیرکەری تورک سنوورەکانی داخستووە و هەزاران کەس لەسەر سنوور ماونەتەوە.
📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان