مانگرتنی ئێشکگیریی ویژدان و دادگەریی لە ئیزمیر بەردەوامە
- مانگرتنی ئێشکگیریی ویژدان و دادگەریی پەرلەمانتارانی پارتی دیموکراتی گەلان-
هەدەپەهەدەپە، کە پاش ئامەد و ئەستەنبۆل و وان، ئێستا لە ئیزمیر بەڕێوەدەچێت، ئەمڕۆ پێی نایە سێیەم ڕۆژەوە.
- ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی هێزی پێشمەرگە و ئاسایش و خەڵکی گوندی ئیسڵاح، بۆ پاککردنەوەی سنورەکە لە چەتەکانی
داعشداعش لەسەر چەمی سیروان لە سنوری گوندی ئیسڵاح و شێخ باوە لە باکوری شارەدێی
گوڵاڵەگوڵاڵە-ی سەر بە شارۆچکەی
خانەقینخانەقین لە پارێزگای دیالە، کە دوێنێ دەستیپێکرد و ئەمڕۆش بەردەوامیی هەیە و تا ئەمڕۆ 2 چەتەی داعش کوژراون.
- پۆلیسی ئەڵمانیا، لە شاری میونشن هەڵیکوتایە سەر دوو ماڵ و دوو هاوڵاتی کوردی دەستگیرکرد، بەو بیانووەی کە ئەو هاوڵاتیانە ئاڵای یەکینەکانی پاراستنی گەل-
یەپەگەیەپەگەیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو کردووەتەوە.
- لە شارۆچکەی
کەلارکەلار هاوڵاتییەک لەناو ئۆتۆمبێلەکەی خۆیدا کوژرا و پۆلیس-یش دەڵێت:هۆکاری کوشتنەکە نادیارە.
[1]
- سەرۆک ئەرکانی سوپای ئێران رایگەیاند، وڵاتەکەی و تورکیا هەڵوێستێکی هاوبەشیان هەیە لەبەرامبەر ئەنجامدانی
ریفراندۆمریفراندۆمی هەرێمی کوردستانی عێراق بۆ سەربەخۆیی و، هەردولایان ئه و بڕیارە رەتدەکەنەوە.
[2]
- لەناوچەی
هەورامانهەورامان ڤیستیڤاڵی هەنجیر لە
سەوڵاواسەوڵاوا و بەڕێوەچوو، تێیدا رێزگیرا لە باخەوانانی سەرکەوتوو.
[3]
- ئارئێل پۆلشتاین، نووسەر لە ڕۆژنامەی (
ئیسرائیلئیسرائیلی ئەمڕۆ) کە نزیکە لە بینیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکی حکوومەتی ئیسرائیل، ڕای گەیاند: “هەرکاتێک دەوڵەتی کوردستان ڕاگەیاندرا، لەگەڵ دەوڵەتی ئیسرائیلدا دەبێتە هاوپەیمانێکی بەهێز”.
[4]
- دادگای قەزای ئیداری عێراق بڕیارەکەی ئەنجومەنی پارێزگای
کەرکوککەرکوکی هەڵوەشاندەوە، بۆ هەڵکردنی
ئاڵای کوردستانئاڵای کوردستان هاوشانی ئاڵای عێراق، لەدام و دەزگا حکومییەکانی ئه و پارێزگایە.
-
ئەرشەد ساڵحیئەرشەد ساڵحی، سەرۆکی
بەرەی تورکمانیبەرەی تورکمانی رایگەیاند: ئاڵای کوردستان دانەگرن لەدەرگای وڵاتی دەرەکی دەدەین.
- ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاشکرا کرد، کە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا وەڵامی بڕیارەکەی بەغدا دەدەنەوە کە سەبارەت بە داگرتنی ئاڵای کوردستان لە کەرکوک لە دادگای ئیداری بەغدا دەرچووە.
[5]
- لە کاژێر 4:00ی بەرەبەیانی ئەمڕۆوە هەڵمەتێکی دەستگیرکردنی داواکراو و گومانلێکراوان لە سنووری کەرکووک دەستیپێکردووە.لەئەنجامدا 25 کەس دەستگیر کراون، کە 10 کەسیان داواکراو بوون، 15 کەسەکەی دیکەش بەبێ ناسنامە لەو گوندانەی سنووری کەرکووکدا بوون.
- سوپای پاسدارانی ئێران سنووری شارەدێی
حاجی ئۆمەرانحاجی ئۆمەرانی سەر بە پارێزگای هەولێر تۆپباران دەکات.
- فراکسیۆنی
گۆڕانگۆڕان داوا لە فراکسیۆنی سەوز دەکات قۆناغی کۆتایی دروستکردنی هاوپەیمانی فراکسیۆنەکانەکانیان تەواو بکەن و رایبگەیێنن.
[6]📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان