رۆژی 8ەمی داگیرکاریی تورک بۆ رۆژاوا
- دوای ئەوەی چەتەکانی
داعشداعش لە کەمپی عەین عیسا هەڵهاتن بەیارمەتی چەتەکانی سەربە دەوڵەتی تورک کەمپەکەیان سوتاند.
[1]
- لە بەیاننامەیەکدا کە ئاراستەی رای گشتی کراوە، بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لە رۆژئاوای کوردستان تورکیا بە بەکارهێنانی چەکی قەدەغەکراو لە هێرشەکانیدا تۆمەتبار دەکات.
[1]
- سوپای سووریا گەیشتە کۆبانێ.
[1]
- شەڕڤانان 17 گوندی سنوری ناوچەکانی عەین عیسا و گرێ سپی-یان لە دەستی چەکدارانی هاوپەیمانی تورکیا ئازادکرد.
[1]
باکووری کوردستان
- سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پۆلیسی تورک سینان چیفتیورەی سەرۆکی گشتی پارتی کۆمونیستی کوردستان (کەکەپە-KKP)یان دەستگیرکرد.
[1]
باشووری کوردستان
- تۆپخانەکانی ڕژیمی ئێران تۆپبارانی ناوچە سنورییەکانی
باڵەکایەتیباڵەکایەتی دەکەن.
[1]
- ئەمشەو لە نزیک تێرمیناڵی
شارەزوورشارەزوور لە
سلێمانیسلێمانی ئامانج بابانیئامانج بابانی، پیشکێشکاری کەناڵی ئێن ئاڕ تی و هاوژینەکەی
لانە محەمەد ساڵحلانە محەمەد ساڵح و منداڵەکەی لەناو ئوتومبیلەکەیاندا بە کوژراوی دۆزرانەوە.
[1]
- کەمپینەکانی هاوکاری بۆ رۆژاوای کوردستان لە شار و شارۆچکەکانی باشووری کوردستان بەردەوامن.
[1]
- بەڕێوەبەری ئاسایشی سلێمانی رایدەگەیەنیت: رووداوی کوژرانی هەردوو پێشکەشکارەکە و منداڵەکەیان خۆکوژی بووە.
[1]
دەرەوەی کوردستان
- لە نویترین هەڵوێستیدا لەبارەی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا گوتی، کورد فریشتە نییە و جەختیشی کردەوە، سەپاندنی سزا بەسەر تورکیادا باشترە لەوەی شەڕ لە ناوچەکەدا بەردەوام بێت.
[1]
- ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا بڕیاری دۆناڵد ترەمپ بۆ کشاندنەوەی هێزەکانی وڵاتەکەی لە سووریا بە زۆرینەی رەها شەرمەزار کرد.
[1]📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان🗄 سەرچاوەکان |
[1] | ⚫ دیارینەکراو | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | تەواوی کەناڵەکانی راگەیاندن |
|
📷 فایلی وێنە |
1.0.2 | 44 KB |
| |
Oct 16 2019 11:19PM | هاوڕێ باخەوان |
📷 فایلی وێنە |
1.0.1 | 55 KB |
| |
Oct 16 2019 10:20PM | هاوڕێ باخەوان |