باکووری کوردستان
- بەرپرسانی دەوڵەتی تورک ڕایانگەیاند، لە چیایی ئارتۆس لە پارێزگای
وانوان فڕۆکەیەکی چاودێریی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایش کەوتووەتە خوارەوە و بەو هۆیەوە 2 فڕۆکەوانەکەی و 5 کەسی تری ناو فڕۆکەکە کوژراون.
[1]
- لە شاری شرنەخ، سەربازێکی تورک بە تۆمەتی دەستدرێژی بۆ سەر کچێکی 13 ساڵان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکرا. دانیشتووانی شرنەخیش داوای سزادانی تۆمەتبارەکە دەکەن.
[2]
ناڕەزایی دانیشتووانی شڕنەخ لە دژی دەستدرێژیی سەربازێکی تورک بۆ سەر کچە 13 ساڵانەکە
باشووری کوردستان
- فڕۆکەکانی تورکی داگیرکەر، چوار جار لەسەر یەک ناوچەی
کونەکۆترکونەکۆتر-یان لە بناری چیای
هەڵگوردهەڵگورد لە دەڤەری
باڵەکایەتیباڵەکایەتی بۆردوومان کرد. بۆردومانەکە لەکاتێکدایە، کە ئەمڕۆ گەشتیارێکی زۆری شاخەوان و مەڕدار و جووتیار لە سنوورەکە هەن.
[3]
- وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاند، لە 24 کاژێری ڕابردوو 151 تووشبووی دیکەی کۆرۆنا تۆمارکراون و 11 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.
[6]
- بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، بەهۆی کەوتنەوەی ئاگرێکی بەرفراوان لە سنووری شاخی قەڵا قایمەز و شاخی مەسۆیی لەسنووری سێوسێنانی سەر بە شارۆچکەی
قەرەداغقەرەداغ بووە هۆی سووتانی نزیکەی 150 دۆنم پوش و پاوانی سنوورەکە.
[4]
- دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ سێ تەرم لەنێو شەتڵگەیەکی نزیک گوندی
سەقزسەقزلی و لەسەر ڕێگەی نێوان گوندی سەقزلی و گوندی
حەسارحەسار دۆزرانەوە. یەکێک لەو کەسانەیشی کە کوژراوە ناوی نەوزاد سابیرە، لەدایکبووی 1958ە و کوردە.
[2](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- پۆلیسی
سلێمانیسلێمانی دەستگیرکردنی باندێکی بازرگانیکردن بە جەستەی مرۆڤ ڕادەگەیێنێت و دەڵێت، ژمارەیان هەشت کەسە و کاریان کڕین و فرۆشتنی گورچیلەی مرۆڤە بووە.
[2]
- شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی ئێڕاقی، ئەمڕۆ، ڕایگەیاند سێ تیرۆرستی داعش لەچیای قەرەجوغ لەباشووری شارۆچکەی
مەخموورمەخموور کووژراون.
[7]
رۆژئاوای کوردستان
- فڕۆکە بێفڕۆکەوانە هێرشبەرەکان لەسەر ڕێگای دربەیسی –
حەسەکەحەسەکە، شوێنێکی هاووڵاتییانی مەدەنییان بۆردومانکرد.
[1]
- فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان خاڵێکی هێزەکانی ڕووسیای لەسەر ڕێگای حەسەکە – دربەسپی بۆردوومان کرد و لە ئەنجامدا دوو ئەندامی هێزەکانی ڕووسیا و سەربازێکی ڕژێمی سوریا برینداربوون.
[3]
- بەڕێوبەرایەتی کامپی پەنابەرانی ‘هۆل’، ژنێکی ئێزدی و کوڕەکەی، کە بە دیل کەوتبوونە دەست چەتەکانی داعش، ڕادەستی ماڵی ئێزدیانی جزیرەی ڕۆژئاوای کوردستان کرد.
[3](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
دەرەوەی کوردستان
- بەتۆمەتی هاوکاریکردنی دارایی
داعشداعش، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا گەمارۆی ئابووری خستەسەر چوار دەزگای حەواڵە و دوو کەسایەتی لە تورکیا، سووریا و ئەفغانستان.
[2]
- وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئاماری 24 کاژێری ڕابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و دەڵێت، دوو هەزار و 281 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و 90 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.
[2]
- لیژنەی باڵای تەندروستی نیشمانی عێراق بڵاویکردەوە، 23ی مانگ فڕۆکەخانەکان دەکرێنەوە و گەشتە ئاسمانییەکان لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەستپێدەکەنەوە.
[5]