سێ کوردی رزگاربووی دەستی داعش لە تورکیاوە گەڕێنرانەوە هەرێمی کوردستان
باکووری کوردستان
- شەش سەربازی سوپای تورک کە هەوڵیاندا لە لای
شەمزینانشەمزینانی سەربە
جولەمێرگجولەمێرگی باکوری کوردستانەوە سنوورەکانی باشوری کوردستان تێپەڕ بکەن کوژران.
[1]
- هێزە ئەمنییەکانی تورکیا لە ئیستەبنوڵ، 15 ئەندامی
هەدەپەهەدەپە دەستگیردەکەن.
[3]
-
عوسمان بایدەمیرعوسمان بایدەمیر رایگەیاند: لە کار دوورخستنەوەم لە پەرلەمان شەرەفێکە بۆم، تەنانەت ئەگەر وەک شێخ سەعید و هاوڕێکانی لە سێدارەشم بدەن دیسانەوە کوردستان کوردستانە هەر کوردستانە و لێرەدایە، لە دڵمدا.
[5]
باشووری کوردستان
- لە شەوی رابردوەوە، سوپای تورکیا بە هەلیکۆپتەر ژمارەیەکی زۆر سەربازی لە ناوچەکانی کانی ڕەش، بناری چیای سیرۆ و گوندی
بەرمیزبەرمیز-ی سەر بە شارەدێی
دیانادیانا لە ناوچەی
ئامێدیئامێدی لە باشوری کوردستان داگرتووە.
[1]
- سوپای تورک کە هێرشی لە بارەگای سەربازیی ئامێدییەوە دەستپێکردووە، سێ گوندی ناوچەی مەتینای لە بادینان تۆپباران کرد.
[1]
- دانیشتوانی سنوری شارەدێی
قادر کەرەمقادر کەرەم رێگری له و تانکەرانە دەکەن کە کاری گواستنەوەی نەفتا و غازی شلی کێڵگە غازیەکانی کۆرمۆر دەکەن. ئەوان چەند داواکارییەکیان هەیە کە خۆی لە باشترکردنی خزمەتگوزارییەکان دەبینێتەوە و داواش دەکەن کارەبا بگەیەنرێتەوە ئه و ژمارە گوندەی لە سنورەکە ماوەتەوە و تا ئێستا کارەبای نیشتمانی پێ نەگەیشتووە.
[2]
- کاتژمێر 8ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، بۆمبێک بە ئۆتۆمبیلێکی سەربازیی میتی تورکدا تەقیەوە، لە نزیک گوندی
ئەلکیشئەلکیش-ی سەر ڕێگای
کانی ماسیکانی ماسی سەربە پارێزگای
دهۆکدهۆک.
[1]
- فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورک چیای ئاڤدڵ کۆفی، چیای سرۆ و دۆڵی ڕەشی سەربە
خواکورکخواکورک بۆردوومان دەکەن و هەلیکۆپتەرە کوبراکانیش دەشتی حەیات بۆردومان دەکەن.
[1]
- چەند فڕۆکەیەکی جەنگی سوپای تورکیا دەستیان کرد بە بۆردوومانکردنی
گەلی باڵندەگەلی باڵندە سەربە
شیلادزێشیلادزێ لە پارێزگای دهۆک.
[1]
- سەرۆکی لیژنەی ئاوارەکانی
کەرکوککەرکوک و
خورماتووخورماتوو رایدەگەیەنێت، نزیکەی 13 هەزار هاووڵاتی سنووری کەرکوک و ناوچەکانی تر لە
هەولێرهەولێرن و دەشڵێت، ساڵی داهاتوو کەمپێکیان بۆ دروستدەکەین.
[2]
- سێ هاونیشتمانی کوردی ئێزدی کە خەڵکی
شنگالشنگالن لەتورکیاوە گەڕێنرانەوە هەرێمی کوردستان. ئەو سێ هاونیشتمانییە هەرسێکیان منداڵن و تەمەنیان لەنێوان پێنج بۆ حەوت ساڵانیدایە کە بەر لەسێ ساڵ کەوتبوونە دەستی چەکدارانی
داعشداعش، دوای کۆنترۆڵکردنەوەی ناوچەکانی
موسڵموسڵ و نەمانی داعش، ئەو منداڵانەیان بردووەتە تورکیا.
[4]
- نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، کە چەکدارە تورکمانەکانی شارۆچکەی خورماتوو، ماڵی کوردەکانیان لەو شارۆچکەیە تاڵان کردووە، ڕاشیگەیاندووە:دەبێت بەرپرسانی حکومەتی عێراق ئەو کەسانەی کە مافەکانی مرۆڤیان لە خورماتوو پێشێلکردووە، ئاشکرایان بکەن و بیاندەنە دادگا.
[1]📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان