رۆژهەڵاتی کوردستان
- ئەفشار فەتحی، کوڕی ئەحمەد، خەڵکی گوندی تەنگیسەری سەر بە ژاوەرۆی شاری
سنەسنە، لە لایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی ئەو شارەوە، بە 6 ساڵ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا.
[4]
- کاسبکارێکی کورد بە ناوی ئیدریس وەیسی، کوڕی عەزیز، خەڵکی گوندی گردەشەیتانی شاری
پیرانشارپیرانشار، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت، گیانی لەدەست دا.
[4]
- شوانێک بەناوی جەعفەر ئەحمەدی دانیشتووی گوندی تورشئاوا-ی سەربە شارۆچکەی خوی، بەهۆی تەقەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران ڕاستەوخۆ گیان لەدەست دەدات.
[3]
باشووری کوردستان
- لە بارەگای
حزبی زەحمەتکێشانی کوردستانحزبی زەحمەتکێشانی کوردستان لە شاری
کەرکوککەرکوک حزبە کوردستانییەکان لەسەر ئاستی ڕاگەیاندنی حزبەکان کۆبوونەوە بۆ ڕێکەوتن لەسەر میکانزمی کارکردنی ڕاگەیاندنی حزبەکان لەکاتی بانگەشە کردن بۆ لیستە هاوبەشەکەی حزبە کوردستانیەکانی شاری کەرکوک.
[1]
- دوای دیاریکردنی 3ی ئاب وەک ڕۆژی کۆمەڵکوژی کوردانی ئێزدی لەلایەن پەرلەمانی کوردستان، ئەمڕۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ زیندووڕاگرتن و ڕێزلێنان لە قوربانییەکان، بڕیارەکەی واژۆکرد و 3ی ئابی وەکو ڕۆژی کۆمەڵکوژی کوردانی ئێزدی ناساند.
[2]
- پۆلیسی
دهۆکدهۆک ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لە گوندی مەغارەی سەر بە شارەدێی قەسرۆک لە شارۆچکەی شێخان ی سنوری پارێزگایی دهۆک، لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی، پیاوێکی 50 ساڵ هاوسەرەکەی خۆی و پیاوێکی دیکەی کوشتووە.
[3]