لە چالاکییەکانی ئەمڕۆ: 15-09-2018
رۆژهەڵاتی کوردستان
- جێگری بەڕێوەبەری ئابوری ناوچەی ئازادی
ماکۆماکۆ، لە پارێزگای
ورمێورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان ئاشکرایکرد کارگەیەکی تواندنەوەی ئاسن لە شاری ماکۆ لە ناوچەی ئازادی ئه و شارە دەکرێتەوە.
[2]
- شەوی ڕابردوو لەسەر بەرزاییەکانی ئاویەری
سنەسنە، ژمارەیەک چالاکوان گردبوونەوە و یادی
زانیار مورادیزانیار مورادی،
لوقمان مورادیلوقمان مورادی و
ڕامین حسێن پەناهیڕامین حسێن پەناهییان کردەوە.
[1]
باشووری کوردستان
-
قوباد تاڵەبانیقوباد تاڵەبانی سەردانی پارێزگای
هەڵەبجەهەڵەبجەی کرد، هاوکات هەر ئەمڕۆ لەگەڵ بازرگانان و وەبەرهێنەرانی هەڵەبجە کۆدەبێتەوە و بەبڕی 11 ملیار دیناریش پڕۆژەی ڕاگیراوی هەڵەبجە وەگەر دەخاتەوە.
[2]
- کونسڵخانەی ئەمەریکا لە
هەولێرهەولێر رایدەگەیەنێت، پرۆگرامێکی ئابوری جێبەجێ دەکەن کە هەلی کار بۆ ژمارەیەکی زۆر لە ئاوارە و دانیشتوانی هەرێمی کوردستان دەڕەخسێنێت.
[2]
- سەرۆکی کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە ئاشکرایکرد، ئه و سکاڵایانەی لەسەر کۆمپانیاکانی فرۆشتنی چەکی کیمیایی بە ڕژێمی بەعس تۆمارکراون، رادەستی نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئەڵمانیا کراون، لەم هەفتەیەشدا رادەستی کۆمپانیا کان دەکرێت و دادگاش بڕیار لەسەر بڕی قەرەبووەکان دەدات.
[2]
- هەرمان وەتمان، ڕۆژنامەنووسی کورد، خەڵکی شاری
مەهابادمەهاباد و بەرپرسی ئاژانسی هەواڵدەریی هاژە بە تۆمەتی تێکدانی بیری گشتی و پشتیوانی لە مانگرتنی گشتیی کوردستان بانگهێشتی ئیدارەی پولیسی فەتای شاری مەهاباد کرا و دوای چەند سەعات لێکۆڵینەوە و هەڕەشە بە دانانی بارمتە بە شێوەیەکی کاتی ئازاد کرا.
[5]
رۆژئاوای کوردستان
- دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی بەدیلگیرانی نۆ
شەڕڤانشەڕڤان لە
عەفرینعەفرین لەلایەن چەتەکانەوە، بەرپرسانی یەکینەکانی پاراستنی گەل-
یەپەگەیەپەگە ئەو هەواڵەیان بەدرۆخستەوە. بەرپرسانی یەپەگە ڕایانگەیاند، کە هەواڵی لەو بابەتە درۆن و بە هەندێک مەبەستی تایبەت لەلایەن میدیای تورکەوە بڵاودەکرێنەوە.
[1]
دەرەوەی کوردستان
- دانیشتنی پەڕڵەمانی ئێڕاق بەڕێوەچوو، بەزۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران کە بە پرۆسەیەکی نهێنیدا تێپەڕ بوو، محەمەد حەلبوسی بووە سەرۆکی نوێی پەرلەمانی عێراق.
[3]
- ئاژانسە هەواڵییەکانی ئێران، ڕایانگەیاندووە، کە چەند کەسێکی سەربە کۆمەڵە ئەمڕۆ هێرشیان کردووەتە سەر باڵیۆزخانەی ئێران لە پاریس. ئەو ئاژانسانە ڕاشیانگەیاندووە، کە پۆلیسی فەرەنسا لە بەرامبەر هێرشەکەدا بەرگرییان لە باڵیۆزخانەکە نەکردووە.
[1]
- جەواد زرەریف وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایدەگەنێت: ئەگەر بێت و ئەوروپا لە بەرامبەر ڕێککەوتنی ئەتۆمی بێ هەڵوێست بێت و کردەوەکانی ئەمریکا ڕێککەوتنی ئەتۆمی بخاتە مەترسییەوە، تاران پیتاندنی یۆرانیۆم زیاد دەکات.
[2]
- جیۆ رۆبنسن، سەربازێکی پێشووی بەریتانیا، کە بە تۆمەتی شەڕکردن لە ریزەکانی یەپەگە لە تورکیا دەستبەسەربوو، لەلایەن دادگای تورکیاوە سزای زیندانیکردنی بۆ ماوەی 7 ساڵ و نیو بەسەرداسەپێندرا.
[4]📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان